هونەرمەندی میللی محەمەد ئەمین ڕەسولی ناسراو بە فەقێ مینە، خەڵکی گوندی ئاغەڵانی سەر بە شارۆچکەی نەڵاسی سەردەشتە و یەکێک بووە لە گۆرانیبێژ و بەندبێژەکانی سنووری #موکریان#، لەگەڵ هونەرمەندان محەمەدی ماملێ و سەید محەمەدی سەفایی گۆرانی وتووە.
فەقێ مینە ساڵی 1980 بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە ڕیزەکانی #حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران# لە هێزی ''گیاڕەنگ'' پێشمەرگە بووە، دواتر بەهۆی نەخۆشیەوە بەناچاری وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە. ڕۆژی دووشەممە 22-06-2020 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.