یەکێکە لە پەنیرە بەناوبانگەکانی باکووری کوردستان بەهۆی فێنکی ئاوهەواکەی و سروشتی ناوچەکە و لەوەڕیکی باش بۆ ئاژەڵەکانیان، وایکردووە، تامی پەنیرەکەی سنووری شار و ولاتان ببڕیت.
ساڵانە نزیکەی 70 تۆن دەنێردرێتە شارەکانی دیکە و بەشێکیشی دەنێڕدرێتە دەرەوەی وڵات. لە شاری #وان#ی باکووری کوردستان، گەورەترین بازاڕی کڕین و فۆرشتنی پەنیر هەیە. ڕۆژانە خاوەن ئاژەڵەکان پەنیرەکانیان دێننە بازاڕ، هەندێکجاریش دووکاندارەکان دەچنە کوێستانەکانی باکووری کوردستان و پەنیر لە ئاژەڵدارەکان دەکڕن.[1]