پێنجشەممە 23-04-2020 لە پارێزگای #ورمێ# دوو کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا و ژمارەی مردووان گەیشتە 155 مردوو. هەروەها لەو پارێزگایە هەزار و 296 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە پارێزگای #سنە#ش دوو هاونیشتمانی دیکە گیانیان لەدەستدا و ژمارەی مردووان بووە 112 کەس. تا ئێستا لە #سەقز# 32 کەس، لە سنە 20 کەس، لە قوڕوە 19 کەس، لە بانە 16 کەس، #مەریوان# و کامیاران 8 کەس، بیجاڕ 7 کەس، #دیواندەرە# چوار کەس و دێولان کەسێک گیانیان لەدەستداوە.
لە دۆینێوە 29 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە هەزار و 83 کەس. لەو ژمارەیە دەگوترێ 617 تووشبوویان چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە پارێزگای #کرماشان# گیانلەدەستدانی سێ تووشبوو و تووشبوونی 60 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا. ژمارەی تووشبووان گەیشتە هەزار و 33 کەس کە 68 تووشبوو بەو هۆیەوە مردوون. 139 نەخۆشی ڤبایرۆسەکە لە نەخۆشخانە ماون و 826 کەس نێردراونەتەوە ماڵەوە.
لە پارێزگای کرماشان لەنێو ناوەندی شاری کرماشان 27 کەس، لە سونقوڕ نۆ کەس، لە ئیسلامئاوا و گێڵان شەش کەس، سەرپێڵ پێنج کەس، سەحنە و هەرسین چوار کەس، ڕوانسەر دوو کەس و شارەکانی داڵاهۆ، #جوانڕۆ#، کەنگاوەر، پاوە و قەسری شیرین کەسێک گیانیان لەدەستداوە.
لە #ئیلام# تووشبوونی کەسێکی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیێندرا. لەو پارێزگایە بە گشتی 453 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و 330 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئێستا 42 تووشبوو لە نەخۆشخانەن. لە شاری ئیلام هەزار و 218 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.