دەزگای لوتکە ڕێکخراوێکی ناحکومی مرۆییەو پێشتر لەژێر ناوی (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی ئێراقی) کاری کردووە وە لەئیستادا لەبەر ڕۆشنایی و پابەندبوونمان بە یاساو ڕێنماییەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی ئێراق ناچار بووین بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی نوێ بەناوی (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران) لەچوارچێوەی ئەم دامەزراوە نوێیەدا بەردەوام دەبین و درێژە بەکاروچالاکییەکانمان ئەدەین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری خۆبەخشانە بە ئاوارە و پەنابەران لە ناخۆ و دەرەوەی ئێراق بەرگری دەکات لەمافە جیهانییەکانی پەنابەران.
خزمەتگوزاری مرۆیی یەکێکە لە پڕۆژەکانی دەزگای لوتکە بۆ فریاگوزاری و پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتیی و ڕێنمایی بە پەنابەران و هەموو ئەو کەسانەی کەبەهۆی بارودۆخی سیاسی ئێراق و ناوچەکەو ئەو هەلومەرجە نالەبارەی بەهۆی جەنگە یەک لە دوای یەکەکانەوە هاتۆتە ئاراوە، پشێوی کۆمەڵایەتی و ڕکابەری ئایینی و نەتەوەیی لێکەوتۆتەوەو ناچارکراون بەجێهێشتنی زێدی خۆیان.
کوورتەیەک لە کاوچالاکییەکانی دەزگای لوتکە:
بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان لەیانزە ساڵی دەستبەکاربوونی لەژێر ناوی (فیدراسیۆنی پەنابەران) دا (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران) توانیویەتی هاوکارو یارمەتیدەرێکی زۆر باشی پەنابەرانبێت لەناوخۆو دەرەوەی وڵات هەر لەپێشکەشکردنی ڕێنمای یاسایی بە پەنابەران لەکاتی کۆچکردنیانداو هەروەها دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دیپۆرتکراوەکان لەکەرتی گشتی و تایبەت.
کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی ڕێگای هەندەران و گەڕان و پشکنین بە دوای بێسەروشوێن بووان، پێشکەشکردنی کۆمەک بە لێقەوماوانی جەنگ، وەک: (خواردن، جلوبەرگ، پێداویستی ناوماڵ هتد..) ، هەروەها دابینکردنی دەرمان و ئامێری پزیشکی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و دابینکردنی تێچوی نەشتەرگەری بۆ ئاوارەو پەنابەران لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکاندا.
بەدوا داچوون و ئامادەکردنی دەیان ڕاپۆرت لەسەر ئەگەری کۆچکردنی بە لێشاوی هاووڵاتییان، چەندینجار بەشێوەی پڕۆژە بڕیارو یاداشتنامە لایەنی پەیوەندیدارمان لێ ئاگادار کردۆتەوە.
بە هاوکاری ڕێکخراوە بیانییەکان و پەلکێشکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان، چەندین بۆنەو ئاهەنگی جیاواز بۆ خوێندکارانی پەنابەران لە کامپەکاندا سازکراوە و دیاریی و خەڵات دابەشکراوە بەسەریاندا.
ئازادکردن و گەڕانەوەی سەدان پەنابەری ئێراق لە زیندانەکانی دەرەوەی وڵاتدا و هەندێک جێ لەژێر دەستی میلیشیا چەکدارەکاندا و گێڕانەوەیان بۆ ناوخانەوادەکانیان.
سنووری کارکردن:
بارەگای سەرەکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرن لە ئێراق پارێزگای #سلێمانی#/ لە هەریەک لەم وڵاتانەی نوێنەرایەتی هەیە.
(تورکیا - یۆنان - ڕۆمانیا - بولگاریا - ئیتالیا - هۆڵەندا - ماڵتا - سوید - نەرویج - سووریا - ئەڵمانیا- بەریتانیا- کەنەدا - ئەمریکا) .
ناونیشان:
ئێراق - سلێمانی گەڕەکی (412) ڕزگاری - کۆڵانی ژمارە (5) خانووی ژمارە (5) .
ئەندامێتی لە دەزگای لوتکە
هەموو ئه و کەسانەی ئارەزوودەکەن کەلەچوارچێوەی ئامانج وپەیرەوی و پرۆگرامی دەزگای لوتکەدا کار بکەن بۆ مەسەلەی پەنابەران، بەدور لە بیروباوەڕی سیاسی و ڕەگەز ونەژادیان دەتوانن ببنە ئەندامی فیدراسیۆن.
• ئەندامان هەوڵ ئەدەن پەنابەران بۆ نیو ڕیزەکانی دەزگای لوتکە هان بدا و ئەندامگیری بکات.
• ئەندامان ناویان لەلیستی گشتی ئەندامانی دەزگا تۆماردەکرێت و کارتی ئەندامەتییا بۆ درووست دەکرێت.
• ئەندامیتی لە ڕێگای پرکردنەوەی فۆرمی دەزگای لوتکە دەست پیدەکاو پاشان وەڵامی پەسەند بوونی ئەندامیتی پێدەدریتەوە.
• هەموو ئه و کەسانەی دڵخوازانە دەبنە ئەندامی دەزگای لوتکە دەبێت مافی ئەندامەتی کە ساڵانە بری (30) دولارە بدەن.
• ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ ورێکخراوە ئینسانی و پەنابەریەکان دەتوانن بەشێوەی ڕیکخراوەیەک ببنە هاوکاروهەمائاگەنگی دەزگای لوتکە بۆ زیاتر خزمەتکردن بە ئاوارە و پەنابەران لە ناخۆ و دەرەوەی وڵات.[1]