مهاباد کامیل عەبدوڵا لەدایکبوی شاری #هەڵەبجە#یەو نزیکەی 23 ساڵە لەبواری زانکۆدا کار دەکات، لە 1996 بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە، دواتر لەساڵی 2000 دا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەچنە فەڕەنسا، لەوێ دبلۆم بەدەست دەهێنێت و لە 2006 دا دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دەبێتە مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی #سلێمانی#، دواتر لە 2007 دا لەخوێندنی دکتۆرا لەهەمان زانکۆ وەردەگیرێت و لێرەوە کاروانێکی تری قورس بۆ مهاباد کامیل دێتە پێش. لەماوەی 3 ساڵدا و بەسەرکەوتوانە دەتوانێت ئەو قۆناغە ئەکادیمیە ببڕێت.
لەدوای بەدەستهێنانی دکتۆرا، ئەمجارە مهاباد کامیل کۆڵ نادات تاکو لە 2015دا ناونیشانی یاریدەدەری پرۆفیسۆری پێ دەدرێت.
دکتۆر مهاباد چەندین پۆست وەردەگرێت لە زانکۆ لەوانە بەڕێوەبەری تۆمارگەی گشتی زانکۆ، نوینەری مامۆستایان، دوایین جار بەرێوەبەری کتێبخانەو ناوەندی چاپخانەی زانکۆ دەبێت.
باس لەوە دەکات کە لەنێوان ژیانی تایبەت و ژیانی سەرکارییدا هاوسەنگییەکی ڕاگرتووە و کات بۆ هەردووکیان تەرخان دەکات وەک پێویست.هەروەک بەزەردەخەنەیەکەوە دکتۆر مهاباد ؛ هاوسەنگیم ڕاگرتووە لەنێو کارەکەم و ماڵەوەدا.
دکتۆرە مهاباد عەبدوڵا، ئەزمونی یەکەم ژنە لەعێراقدا کە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە دەکات