$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لاوێکی کورد بە ناوی عوسمان ڕۆستەمزادە کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی شمشێری #پاوە#، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، بریندار بوو.[3]
$باشووری کوردستان$
- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ-ەوە، ئەمڕۆ، بە دەستپێشخەریی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە #سلێمانی#، لەبەردەم تەلاری هونەرەوە بۆ بەردەم نووسینگەی مافی مرۆڤ، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374858/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- بۆ ڕێکخستنی یەکهەڵوێست و کاری هاوبەشی فراکسیۆنەکان نێوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنەکانی (یەکێتی، پارتی، یەکگرتوو، گۆڕان و کۆمەڵ) دەستپێکرد.[5]
- بەتۆمەتی وەرگرتنی پاره و جیاوازیکردن لەدامەزراندنەکاندا، ژمارەیەک بەرپرسی تەندروستی #کەرکووک# لەلایەن دەستەی دەستپاکیەوە دەستگیرکران و دواتر بەکەفالەت ئازادکران کە یەکێکیان کوردە.[5]
- ئەمرۆ لە هوتێل شیراتۆن لە شاری #هەولێر#، لە مەراسیمێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی خێرخوازییەوە ڕێکخرابوو، خەڵاتی ئەڵتوونی بە خشرایە دایکە شەریفە کە ناسراوە بە دایکی #ڕامین حوسێن پەناهی#.[7]
- جیاواز لە هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ئەمڕۆ هونەرمەند ئازاد سەوزە لە ناوبازاڕی #سەیدسادق# و بە هەڵواسینی چەند وێنە و کردنەوەی پێشانگاو بەکار هێنانی بڵندگۆ بۆ بانگەشەی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان.[5]
- شەپۆلێکی بەفر بارینی چڕ شاخی زینی #وەرتێ#ی گرتۆتەوە، بەو هۆیەشەوە ڕێگای هاتوچۆ لە نێوان سنوری شارۆچکەی #ڕانیە# و شارەدێی وەرتێ گیراوە.[5]
- بەهۆی بەفربارینی زۆر دەروازەی سنووری سەرزێڕ لە دەڤەری #ئامێدی# داخرا.[2]
- یەکێک لە ئەندامانی ئەو خێزانە #هەڵەبجە#ییەی لە وڵاتی ئێران لەلایەن گروپێکی تاوانکارەوە جەستەیان سوتێنرا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[6]
- وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: هاووڵاتی و حکومەت ترلیۆنێک و 107 ملیار دینار قەرزارن. لەحاڵەتی ئاساییشدا چوار تا پێنج هەزار مێگاوات خواست لەسەر کارەبا هەیە.[5]
- ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و لەکۆتا ڕۆژی هەڵمەتی 16 ڕۆژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەدروشمی لاوان داکۆکی لەمافەکانی مرۆڤ دەکەن، مەراسیمێک لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە بەئامادەبوونی نوێنەری وڵاتان و ڕێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ بوو، تێیدا کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری نمایش کرا کە باسی لەپاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکرد.[7]
- یەکەمین پێشانگەی کشتوکاڵ و کەرەستەی پیشەسازیی خۆراک لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوە. 105 کۆمپانیا تێیدا بەشدارن کە زیاتر لە نیوەیان لە وڵاتانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاتوون.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374858/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 10-12-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374858/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عەلی مەملووک، سەرۆکی ئاسایشی نیشتمانی سووریا سەردانی سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی #قامیشلۆ#ی کردووە و داوایلێکردوون کوڕەکانیان لەناو هێزەکانی سووریای دیموکرات - #هەسەدە# بکێشنەوە، ئەوەش کاردانەوەی لایەنەکانی ڕۆژئاوای لێکەوتووەتەوە. پارتی یەکێتیی سووریا لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پارتی دووەمە، سەنحەریب بێرسۆم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی سووریا دەڵێت، ئاماژەکان باش نین و هەوڵدەدرێت ناکۆکی لەنێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەدا دروستبکرێت و هەسەدە دابەشبکەن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕاوێژکارێکی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل بچووکترین هەڵه بەرامبەر ئێران بکات، لە لوبنانەوە، تەلئەڤیڤی پایتەختی ئه و وڵاتە لەگەڵ زەوی تەخت دەکەین.[2]
- لیژنەی پڕچەککردن لە ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمەریکا، لە پڕۆژە بودجەی 2020دا قەدەغەیکردووە، واشنتن فڕۆکەی ئێف35 بفرۆشێت یان بیگوازێتەوە بۆ تورکیا.[2]