ناسناو: ژیان کۆچەر
ناو و پاشناو: ژیان چەتین کایا
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: ڤەتها - محەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: زاپ - 03-07-2019\12ی پووشپەڕ
ژیان کۆچەر ساڵی 1994 لە بنەماڵەیەکی وەڵاتپارێز لە ئێلح لەدایکبووە. هاوڕێ ژیان لە تەمەنێکی کەمدا ڕووبەڕووی زەخت و سیاسەتی تواندنەوە و نکۆڵیکاری دوژمن بووەتەوە. له و بارەیەوە وردبوونەوەیەکی زۆری کردووە. زەخت و سیاسەتی دژایەتی و جیاکاریی سەر کوردانی قبووڵ نەکرد و ساڵی 2014 هاتە نێو تێکۆشانی ئازادی. هاوڕێ ژیان بەپتەوی پەیوەست بووە بە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی و هەموو ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی بە خۆشەویستییەوە جێبەجێ کردووە. لە ماوەیەکی کورتدا بووەتە یەکێک لە هاوڕێ نموونەییەکان. هاوڕێ ژیان بە هەڵوێستی پێداگر و دڵنزمانەی خۆی کاریگەرییەکی گەورەی لە هاوڕێکانی دەوروبەری کردووە و گەیشتووەتە ئاستی گەریلای فەرماندە. هاوڕێ ژیان بە ڕەنجدەری دەناسرایەوە. لە بونیادنانی ڕێبازی نوێی گەریلادا پێشکەوتنی بەبنەما گرتووە و بووەتە هاوڕێیەک کە هەمیشە خۆی پێشخستووە.[1]