لەدايک بووی 1953ی گوندی #کاسکان#ی بناری قەنديل. خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی #پشتئاشان# ودواترل ەسەنگەسەر درێژەی بەخوێندن داوە، هاوکات لەحوجرەش خوێندنی ئاینی خوێندوە، لەساڵی 1975وە پەيوەندی کردوە بەرێکخستنەکانی #يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان#ەوە لەسالی 1976 بووە بەپێشمەرگە. لەبەر ئازایەتی هەر زوو لەساڵی 1978کراوە بەفەرماندەی کەرتی (2) لەهەرێمی پارێزگاری دواتر کراوە بەفەرماندەی (کەرتی 3) ی شەهيدان لەکەرتی 14ی ئاکۆ تاکو (1981) وەبەشداری هەموو کۆبونەوەباڵاکانی کردووە لەوانە ئەندامی کۆنفراسی یەکەمی کۆمەڵە بووە.
دواتر بووبە فەرماندەی تيپی (79) ی شەهيدان لەساڵی 1983وەبەشداری سەرجەم شەڕو داستانەکانی کردووە وەکو داستانی #قەڵاتوکان# و ئازاد کردنی #بێتواتە#و سەرجەم نەبەردیەکانی تر تاکوکۆتایی ساڵی 1985، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە گەڕاوەتەوە ناوشار دواتر لەسەر بڕیای سەرکردایەتی ئەوکات لەناوشار بەردەوام دەبێت لەخەباتی نهێنی چەندین چالاکی نهێنی ئەنجام داوە شەهید جگەلە بەرگری لەخاکی کوردستان، پێگەی کۆمەڵایەتی دیاری لەناو عەشیرەتی #ئاکۆ# و عەشیرەتەکانی تری کوردستان هەبوو، خۆشەویستی ناوخەڵک بوو جێگەی متمانە بوو، بەردەوام پرس وڕای وەرگیراووپەسەندکراوبووە، شەهیدفقێ حسن لەراپەرينی1991دا دەوری کاریگەری هەبوو تاکو ئازاد کردنی #کەرکووک#يش، ناوبراو لەساڵی (1992) بوو بەئامیر بەتاليۆنی (28)ی شەهيدان وەلە ساڵی (1993) بوو بە ئامرسريەی سوپای سنور، لەساڵی 1994بەشداری بەرچاوی هەبوو لەشەڕ دژی ڕژێمی بەعس، لە ساڵی (1995) بووبەجێگری لەشکری #کارۆخ# تاکو ساڵی (1996) بووە بەفەرماندەی (لەشکری قەنديل) بەداخەوەلە #19-11-1997# لەکاتی بەرگری لەخاکی کوردستان وبەرگری لەدەسکەوتەکانی ڕاپەڕین، ڕێگری لە سوپای تورکیا شەڕی دەستەویەخەیان هەڵبژارد، بەدەبابەی تورکیای داگیرکەر لەکەڵەکی باڵەیان لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکی دیکەی بەداخەوە شەهید بوو.