لە ساڵی 2015 لە جزیرابوتانەوە چووەتە نێو ڕیزەکانی شۆڕشی ڕۆژائاوا. یەکێکە لە شۆفێرانی بەرەی شەڕی #یەکینەکانی پاراستنی گەل# (یەپەگە) و #یەکینەکانی پاراستنی ژن#. ماوەی چەند ساڵێکە لە بەرەکانی شەڕ شۆفێری دەکات، باس لەوە دەکات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کاتی بەرخۆداندا زۆر گرنگن، لە هەمان کاتدا هەمیشە بە ئامانج دەگیرێن. بەردەوام لە ناوچەکانی #شەدادی#، #ئەفرین#، ڕەقا و دێرەزوور لەبەرەکانی شەڕدایە.