زين بۆ ئەسپە و کورتانيش بۆ کەرە
شاعير وتويەتی(تۆ نابەزی ئەسپی بەزينت پێ يە، من دەبەزم ئەسپی بەزينم پێ يە) وتراويشە(کەرە مەمرە بەهارە کورتانت بۆ لەشار دێت) واتە زين بۆ ئەسپە و کورتانيش بۆ کەر، زۆرجار وارێکەوتووە کەسێک زياد لەخۆی هەنگاو دەنێت و پێ هەڵدێنێت چ ستايش يان پياهەڵدانی خۆی زۆر لە کێش و قەبارەی خۆی زياد بکات دوای شکستهێنانی له و ستايش و پياهەڵدانە پێی دەوترێت(زين بۆ ئەسپە و کورتانيش بۆ کەرە) يان دەوترێت(غاری بارگير تانيوەی هەورازە، يان بازی پشيلە تا بەردەمی کادينە) هەموو گوزارشتی توانجە بۆ کەسانێک کە قسەيان گەورەترە لەتوانای خۆيان.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,243 անգամ