نوسراوە لە ئاخیری ساڵی 1941-دا
ئەمن لە قوڵایی دڵمەوە شادم بەوەی کە ئێوە توانیوتانە بچنە یەکێتی سۆڤێتی خۆشەویست (شاری باکۆ)
ئەی برادەرانی هاوخوێنی کوردم، تکاتان لێ دەکەم و پێتان دەڵێم جگە لە یەکێتی سۆڤیەت بە هیچ کەسێکی تر باوەڕ مەکەن، بە هیچ چەشنە درۆ و بەڵینێکی پێچەوانەی سۆڤیەت باوەڕ مەکەن، گوێ بۆ قسەی شیرینی دوژمنان شل مەکەن، خائینانی میللەتی کورد هەمیشە لە دەستی ئەوانەدا کە خۆمان ئەیانناسین (واتە ئیمپریالیمزمی ئینگلیزی) وەکو ئەنگوستیلەن یا داردەسن. زۆر بە هێزەوە دەستی یەکێتی سۆڤیەت بگرن چونکە هەر ئەوە کە ڕزگارکەر و قەڵای تەواوی میللەتە ژێر دەسە ستەموەرەکانە.
تێبینی: ئەم کاغەزەم لە ئەرشیفی مامۆستا ڕەفیق حیلمی دەست کەوتووە و وەکو خۆی لە یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا بڵاوی دەکەمەوە، هەر کەس و کەناڵێکی ڕاگەیاندن دەتوانێ بە ئاماژە کردن بۆ سەرچاوەکەی بڵاوی کاتەوە..بە پێی کۆمێنتێکی مامۆستا حەسەنی قازی قاغەزەکە دەستخەتی ڕەحیمی قازی یە و زۆر وێدەچێ ئەو دەستخەتە ڕووسییەش هەر ئی ئەو بێ کە دەقەکەی وەرگێڕابێتە سەر زمانی ڕووسی.)
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,193 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!