بەیان ئیبراهیم
ئەم نمایشە شیعریە کۆمەڵیک قەسیدە و دەقی شیعری و شیعری لیریکە، هەوڵێکی ژنانەی منە تا بتوانم ئەوەی دەمەوێت بێڵێم بتوانم لەم میمبەری وشەوە گوزارشت لە ژیانێکی جوانتر بکەم.
شیعر بۆ منی ژن ئەو دنیایەیە کە کاتێ هاوار دەکەم ئەو گوێ ی لێمە، کە دەگریم فرمێسکەکانم بۆ دەسڕێ، کە چاوم تێک دەچێت پڕم دەکات لە تابلۆی ڕەنگ، کە دەڕوخێم شیعر دروستم دەکاتەوە، تاکە هاوڕێمە دەستی کوێریم دەگرێت.
بەیان ئیبراهیم
ئاوێنە شکاوەکانی نیشتمانم!
لە هەناوی پیاوێکدا کۆکردەوە
هاتۆتە ناو ناخم ئیتر فیراق بێ مانایە
کاتێک دڵیشم بوەستێ
خۆشەویستی ئەو لەرۆحمایە.
من لەگەڵ ئەو
دوانەیەکین
دەچینە خەیالی یەکەوە
دەچپێنین بەگوێی یەکدی
هەندێ جار وردەگلەی و
هەندی جاریش بەرچنەیە خۆ شەویستی
بەیەک دەدەین
بەیان ئیبراهیم ڕحیم
نووسەر و شاعیر دانیشتووی شاری سلێمانییە.
بەشداری چەندین کۆڕی ئەدەبی و شیعر خوێندنەوەی کردوە، چەندین جار خەڵاتی چالاکی ژنانانی پێبەخشراوە لە هەولێرو سلێمانی.
بەشداری فستیڤاڵی گەلاوێژی کردوە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامە نووسانی عێراقە.
خاوەنی دوو کتێبی تری چاپکراوە بەناوی نیگای بەیان کۆ وتارەکان بووە، کە باس لە ڕامیاری کۆمەڵگەی کوردی و کلتوری ژنانی کورد دەکات بەگشتی، کتێبی دووهەم بە ناوی ئێوارەیەکی پەمەیی نامیلکەیەکە کۆمەڵێ شیعری لە خۆ گرتوە. [1]
Կարդալ գիրքը: وەرە بمکە بە باخچە
Ընդհանուր ստանալ:
246 անգամ
Մենք Խնդրում բոլոր գրողների, թարգմանիչների եւ հրատարակիչների տեղեկացնել մեզ, եթե նրանք չեն համաձայնության են իրենց գրքերը ներբեռնել Kurdipedia սերվերում.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,331 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!