نووسەر: ئەییووب کەریمی
بابەت: فەلسەفەی سیاسی
چاپ: یەکەم
ساڵی چاپ: 1394 (2015)
له و ساڵانەی دواییدا تاقمێک بابەتی بە ڕواڵەت نوێ لە بەستێنی فەلسەفەی سیاسی و بیری سیاسیدا بەدیهاتوون کە دەمەقاڵەی زۆریان لێکەوتۆتەوە… ئێستا دوای تێکچوونی یەکێتی سۆڤیەت و بەربڵاوبوونەوەی نێئۆلیبڕالیسم وەک ئیدیۆلۆژی کاپیتالیسمی هاوچەرخ، تاقمێک دەیانەوێ بیرۆکەی ژیانی بێ دەوڵەت زیندوو بکەنەوه و وادەزانن ڕێگەی ڕزگاری لەوەدایە. ئایا ئه و بۆچوونانە پێوەندییان بە فۆڕماسیۆنی کۆمەڵایەتییەوە هەیە؟ ئاخۆ ئه و چەشنە تیۆرییانە خزمەت بە بەرژەوەندی تاقمێکی تایبەت دەکەن؟ یان بێ بنەمان؟ لەم کتێبەدا باسی ئەوە دەکەین کە ئاخۆ دەسەڵات و دەوڵەت بۆ ژیانی ئازاد پێویستە یان به پێچەوانەوە، دەوڵەت لەمپەرێکە بۆ ئازادی. ئەگەر گروپێکی بندەست به و ئاکامە بگات کە دەبێ دەسەڵاتی هەبێ دەبێ چ بکات؟ لەم کتێبەدا بە شێوەیەکی فەلسەفی و تیۆریک ئه و بابەتانە تاوتوێ دەکەین. [1]
Նշում: PDF ֆայլի համար այս գրքի չէ, խնդրում եմ օգնել Kurdipedia ստանալ այս ֆայլը! ՈՒղարկել գրքույկ Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,788 անգամ