تەمەنی 31 ساڵە و دانیشتووی سنوری قەزای سۆرانە، ئەو هەڵگری بڕوانامەی پەیمانگای تەکنیکی بەشی کارگێڕی کارەو لە دەرەوەی وڵاتیش بەشداری چەندین خولی فۆتۆی کردووەو بەو هۆیەوەش چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بواری فۆتۆگرافەریەوە بەدەستهێناوە.[1]
سابیر دری یەکێک له و فۆتۆگرافەرە کوردانەی توانیویەتی لەڕێگەی زوومی کامێراکەیەوە، سروشت و ژینگەی کوردستان بەوڵاتانی دەرەوە بناسێنێت. بۆ یەکەمجار لەساڵی 2016 لەڕێگەی ئەوەوە کوردستان بۆتە ئەندامی تۆڕی ژینگەی ئاسیا کەگەورەترین تۆڕی مەگەزینی پاراستنی ژینگەیە لەئاسیاداو بنکەی سەرەکی لەوڵاتی هندستانە.
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی دوو ئەلبومی وێنەی سروشت و ئاژەڵی کێوی لەوڵاتی هندستان و تورکیادا بەچاپ بگەیەنێت کەزۆرینەی وێنەکانی سروشت و ئاژەڵی کێوی هەرێمی کوردستانن.[2]