- ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە بۆردمانی مۆڵگەکانی داعشیان کرد لە گوندێکی میحوەری ڕۆژئاوای شاری کەرکووک، بەو هۆیشەوە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران وبریندار بوون.
- شەوی ڕابردوو هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لەناوچەی ئەلکێی سەربە شرناخ چالاکیەیان بەچەکی ڕۆکێت ئەنجامدا و پاشانیش شەڕ وپێکدادان هاتەئاراوە.
- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێیان لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستپێکردووە.
- پانزەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەشاری برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا دەستی بەکارەکانی کرد کە بڕیارە ماوەی سێ ڕۆژ بخایەنێت، کۆنگرەکەش 240 ئەندام لەخۆدەگرێت و 45 حزب و ژمارەیەک چاودێر بەشدارن تیایدا. شایانی باسە تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشوور بەشداریی کۆنگرەکەی نەکرد.
- گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە هەرێمی حەفتانین ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، فڕۆکەیەکی سیخوڕی سوپای تورک-یان بە ناوی (بایراکتار) خستووەتە خوارەوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 8,149 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!