دەسەڵاتی سياسی و کارگێڕی و بەڕێوەبردنی ئەمڕۆی باشووری کوردستان، بەکردەوە پێکهاتووە له دوو پارت و هێزی گەورەی وەکو پارتی و يەکێتی کەخاوەنی هەزاران پێشمەرگەی چەکدار و ئازا و دڵسۆزن، خاوەنی هێزێکی زۆری پۆليس و ئاساييش و هێزی دژەتێرۆری چەکداری ئامادەکراون، خاوەنی هەزاران کەسی سەربە پاراستن و دەزگای زانيارين، کەچی هيچ کاميان ناتوانن و ناوێرن، يەک وشەبنووسن، يەک هەڵوێست وەرگرن، يەک کردەوەبنوێنن بەرامبەر چەند بەناو مەلايەک که ئايينی ئيسلام بە خراپترين شێوە دژی کورد و کوردايەتی بەکار دەهێنن. بەناوی ئايينی ئيسلامەوه بەئارەزووی خۆيان فەتووای نادادپەروەرانەو نامرۆڤانەدژی کوردايەتی، دژی ڕۆشنبيران و هونەرمەندا و نووسەران و شانۆکاران و نيگارکێشان، دەردەکەن. بە فەتووای ئيسلامی، نووسەران و ڕۆشنبيران و ڕەخنەگرانی کورد و کوردستان شاربەدەر و نيشتمانبەدەر دەکەن، ڕۆژانەلەسەر سەکۆی مزگەوتەکانەوەزۆرترين و بێزراوترين سووکايەتی بەئافرەتان، بەکچان و خوشکان و دايکانی کورد و کوردستان دەکەن، دژی جلوبەرگی کورديی ئافرەتانی کوردن، دژی (ئەی ڕەقيب)، مارشی نەتەوەيی کوردين، دژی ئاڵای کوردستان و دژی هەموو بەها و پیرۆزييەکانی نەتەوەی کوردن، ڕۆژانەبەدەيان وتار و لێدوان و گرتەی ڤيدۆيی دژی هەموو دياردەپێشکەوتووەکانی ژيان و دژی هەموو بەها پيرۆزەکانی کوردايەتی و کوردەواری بڵاو دەکەنەوە، ئەو گروپە ئيسلامييە سياسييە دروستکراوانەی ئەمڕۆی باشووری کوردستان، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، چ خۆيان و چ لەلايەن ئەو مەلا سياسييەمووچەخۆرانەی وابەستەی خۆيانەوە، بەهەموو شێوەيەک له هەوڵ و هەڵپەی بەئيسلامی کردنی کۆمەڵگەی کوردستاندان. دەيانەوێت بە ياسا و ڕێسا دواکەوتووەکانی 1400 ساڵ لەمەوبەری عەرەبستانی سعودی، کۆمەڵگەی کوردەواری بەڕێوەبەرن. کەچی ئەم دوو سەرکردايەتييەی پارتی و يەکێتی، بێگومان بە بزووتنەوەی گۆڕانی بەرهەڵستکاريشەوە، بە پارتە بچووکە مووچەخۆرەکانی ديکەشەوە، هەتا ئێستا سەبارەت بەم کێشانە، هيچ کاردانەوەيەکيان نەبووەو نييە؟! هیچ هەڵوێستێکيان نەبووەو نييە، هيچ لێپێچينەوەيەکی ياساييان بەرامبەر ئەو گروپ و مەلا سياسييانەدا نەکردووە و ڕووبەڕووی دادگەيان نەکردوونەتەوە، هەر هيچيان نەکردووە؟!، بەڵام ئەگەر نەتەوەييە کوردپەروەرە دڵسۆزەکان لەکوردستاندا کۆبوونەوەيەک بکەن و چالاکييەک ئەنجام بدەن يان بەياننامەيەک دەربکەن، خێرا ئاساييش و پاراستن و دەزگای زانياری دەکەونەخۆيان و دەکەونەهەڕەشەو گوڕەشەلەنەتەوەييەکانی کورد، وەک لەرابردوودا چەندين هەڵوێستی لەم شێوەيەمان لێبينيون؟! ئەو دەسەڵاتەکوردييەبوار و مۆڵەتی هەبوون و کارکردن بەهيچ ڕێکخستنێکی نەتەوەيی نادات، هەر کەس و کۆڕ و کۆمەڵ و ڕێکخستنێک باسی ئازاديی کورد و يەکگرتنەوەو سەربەخۆيی کوردستان بکات، باسی ڕاگەياند و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەيی و نيشتمانيی کورد و کوردستان بکات، خێرا ڕووبەڕووی هەڕەشەی دەکەنەوە؟!. تەنانەت بوار و مۆڵەتی هەبوون و کارکردنی ياسايی بە تاکە سەنتەرێکی ڕۆشنبيريی نەتەوەيی نادەن، ئەمەچی جۆرەدەسەڵاتێکە؟! ئەمەچی جۆرەمۆدێلێکەلەکورد بوون و کوردستانی بوون؟! ئەم دەسەڵاتە کوردييە ئەگەر هەر بەم شێوەيەی ئەمڕۆ بمێنێتەوە و هيچ هەڵوێستێکی خەمخۆرانە وەرنەگرێ و هيچ هەوڵێکی گۆڕانکاری کردن لەم بارودۆخە خراپەی ئەمڕۆدا نەدات، ئيتر دەسەڵاتێکی لەم بابەتەشايەنی فەرمانڕەوايی کردنی ميللەت نابێت، شايستەی ئەوەنابێت ميللەت بەنوێنەری خۆيانی بزانن، ئەم جۆرەدەسەڵاتەهەر تەنها شايستەی ئەوە دەبێت، چارەنووس بيخاتەناو ئەو گۆڕەبەکۆمەڵەوەکەئيسلامييەسياسييەکان، بەهاوکاری و کۆمەکی دوژمنانی کورد و داگيرکەرانی کوردستان، بەردەوام و بە هەموو شێوە و شێوازێک هەر خەريکی هەڵکەندنی ئەو گۆڕه گەورەيەن؟!. کەئەوەیش ڕوويدا، ئەوسا ئەو کوردستانەبەئيسلاميکراوە، لە هەموو وێرانکاری و پاشکەوتنێکدا، لە زەوت کردنی ئازادييە تاکەکەسييەکاندا، لە سووکايەتی کردن بە کچان و ژنانی کوردستاندا، لە هەموو جۆرە جەوساندنەوە و ئەشکەنجەدان و کوشتوبڕێکی مرۆڤە ئازاديخوازەکاندا، لەهەموو دياردە خراپەکاندا، بۆڕی ئێرانی ئيسلامی و ئەفگانستانی تاڵيبان و پاکستان و سعودييەو سودان و سۆماڵ و سوريا و ميسر دەداتەوە. زۆر بەداخەوە ئێستا بەرەو ئەو چارەنووسەرەش و ترسناکەدەڕۆين..... ئەم گروپە ئيسلامييە سياسييانە هيچ ڕابردوويەکی تێکۆشان و کوردايەتييان نەبووە و نييە، تەنانەت يەک فيشەکيشيان نەناوه بە دوژمنانی کورد و داگيرکەرانی کوردستانەوە، ئەمانە بۆ خۆدەرخستن و خۆ ژياندن و خۆ سەرمايەدارکردن و بەئيسلام کردنی کۆمەڵگەی کوردەواری، بە خراپ کەڵکيان لەو ئازادی و دێمۆکراسييەی باشووری کوردستان وەرگرتووه. با بپرسين کە ئەمانە لەسەردەمی بەعسييە فاشيستەکاندا، لە کاتی ئەنفال کردن و وێرانکردن و سووتاندنی کوردستاندا لە کوێ بوون؟! پرسيارەکە ئەمەيە، بۆچی ئەم گروپە ئيسلامييە سياسيانە دوای نەمانی بەعسييەکان دروستکران؟! ڕوون و ئاشکرايە که ئەمانە لە باشووری کوردستاندا نوێنەری بەرژەوەندييە گڵاوەکانی دوژمنانی کورد و داگيرکەرانی کوردستانن و بە هەموو شێوەيەک بێبەرين لە کوردايەتی. ئەمانە ژەهری عەرەبچێتی و عروبە لە کوردستاندا بڵاودەکەنەوە و ئەنفالچين و ئەنفالی فەرهەنگ و دابونەريتی ڕەسەنی کوردی دەکەن، ناوی کوردی ناهێڵن و برەو بەوە دەدەن ناوەکان هەمووی ئيسلامیی عەرەبی بێت، جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەواری ناهێڵن و برەو بە جبە و لەچک و باڵاپۆشی ناشيرين و ناشارستانيی ميرنشينەکانی کەنداو و عەرەبستانی سعودی دەدە. ئەگەر ئێمەی کورد بمانەوێت وەکو کورد و کوردستانی بمێنينەوە و خراپکترين و ترسناکترين و ڕەشترين چارەنووس چاوەڕوانمان نەکات، پێويستە و دەبێت، سنوور بۆ ئەو مەلا سياسييانە دابنرێت، دەبێ بە ياسا مۆڵەتی هەبوون و کارکردن و چالاکی لەو گروپە ئيسلامييە سياسييانە بسەندرێتەوه و بەياسا ياساخ بکرێن. بێگومان ئەوە ڕاستييەکی بەڵگەنەويستە کە ئێمەی مرۆڤ پێويستمان بە خوايە نەک بە پێچەوانەوە، خوايەک کە ئافەريدەکاری هەموو بوون و بوونەوەرێکە، پێويستی بە سياسەت کردن و ڕێکخستنی سياسيی نييە. خوای بەخشندە و دلۆڤان و ميهرەبان پێويستی بەوەنييە کە چەند مەلايەکی سياسی، يان چەند بازرگانێکی سياسيی خۆيان بکەن بە نێردراو و نوێنەری ئەو و بەناوی خواوە سووکايەتی بە مرۆڤ و مرۆڤايەتی بکەن، خەڵکی بێتاوان ئەشکەنجە بدەن و ديليان بکەن و بيانسووتێنن و بيانکوژن. دەبێت لەپێناوی بەرژەوەنديی گشتيی کۆمەڵگەدا، ڕێگا نەدرێت بە هيچ شێوەيەک ئايين تێکەڵێ سياسەت بکرێت و دەبێت ئايين لە دەسەڵاتی سياسی جيابکرێتەوە و ئەو دوو دامەزراوە جياوازە هەرگيز تێکەڵی يەکتر نەکرێن. لێرەدا پێويستە ڕاستييەکی ديکەش باس بکەين کەمەلا بەڕێزەکانی جاران، هەموويان لەگەڵ ئەوەشدا که کاروباری ئايينييان بەڕێوەدەبرد، لە هەمانکاتدا کوردايەتيشيان دەکرد و ئاييندارييەکەيان هەرگيز ڕێگری کوردبوون و کوردايەتی کردنيان نەبووە. ئەمڕۆش مەلای دڵسۆز و نيشتمانپەروەر و چاکەخوازمان زۆر هەن و نابێت ئەم مەلا بەڕێزانە تێکەڵی ئەو مەلا سياسييانە بکرێن کە لە کاروباری ئايينيی خۆيان دوورکەوتونەتەوە و ئەو گروپە ئيسلامييە سياسييانە بە مەبەستی سياسيی و بۆ بەرژەوەنديی خۆيان و بۆ خراپکاری و چەواشەکاری، بەخراپ بەکاريان دەهێنن. ئەمانە ژەهری عەرەبچێتی و عروبە لە کوردستاندا بڵاودەکەنەوە و ئەنفالچين و ئەنفالی فەرهەنگ و دابونەريتی ڕەسەنی کوردی دەکەن، ناوی کوردی ناهێڵن و برەو بەوە دەدەن ناوەکان هەمووی ئيسلامیی عەرەبی بێت، جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەواری ناهێڵن و برەو بە جبە و لەچک و باڵاپۆشی ناشيرين و ناشارستانيی ميرنشينەکانی کەنداو و عەرەبستانی سعودی دەدە.
ئەگەر ئەم ئيسلامييە سياسييانە دەسەڵاتی سياسيی بگرنە دەست و ببنە فەرمانڕەوای کوردستان، کۆمەڵگەی کوردەواری دەچێتە تاريکترين و ترسناکترين و ناخۆشترين بارودۆخی ژيانەوە. ئەوساش هەموو کورد و کوردستانييەکی پاک و دڵسۆز، هەموو ئازاديخواز و پێشکەوتنخوازێک، هەر ئەو ڕێگەچارانەيان بۆ دەمێنێتەوە کە يان دەبێت کوردستان بەجێبهێڵن، يان دەبێت ملکەج بکەن و بە کۆيلەيی ڕازيبن، يان دەبێت ديسانەوه لە سفرەوە دەست پێبکەنەوە؟!.
بەرەو جياکردنەوەی ئايين لە سياسەت و پارتايەتی و دەوڵەتداری.
بەرەو سەروەريی یاسا و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.
بەرەو کوردستانێکی ئازاد و يەکگرتوو و سەربەخۆ.
هەر بەرز و شەکاوەبێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
هاوبيرانی نەتەوەیی لە باشووری کوردستان
17-05-2013