کوردیکا ناوەندێک بوو کە ساڵی 1380ی کۆچی هەتاوی لە شاری بۆکان بە دەستی دوو لاو بە ناوەکانی محەمەدئەمین شاسەنەم و عەلی جەوشەنی دامەزرا. ئەم ناوەندە کاری پیتچنی کوردی بە شێوەیەکی ستاندارد گرتە ئەستۆ و لەم ڕێگەیەدا محەمەدئەمین شاسەنەم زۆر وردەکاری لە پیتچنیی کوردیدا دیتەوە کە تا ئەو کاتە کەس ئەو کارەی نەکردبوو. زۆربەی کتێبی نووسەرانی شارەکانی بۆکان، مەهاباد و سەقز لەم ناوەندە پیتچنی کراون. بێجگە لەوەش کۆکردنەوەی کتێبی ئەلیکترۆنی یەکێ لە چالاکییەکانی ئەم ناوەندە بوو کە توانییان لە دوو ساڵدا 850 کتێبی کوردی کۆ بکەنەوە و بینێرنە سەر سایتی کتێبخانەی پەرتووک. بە داخەوە تەمەنی ئەم ناوەندە تەنیا دوو ساڵی خایاند.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 6,005 անգամ