ئەم پەڕتووکە، بریتییە لە فەرهەنگێکی (کوردی- عەرەبی) لەلایەن زانای ئایینی (#شێخ مارفی نۆدێ#یی) یەوە لە سەدەی نۆزدەدا دانراوە. مەبەست لە دانانی فەرهەنگەکە فێربوونی #کاک ئەحمەدی شێخ#ی کوڕیەتی بە زمانی عەرەبیی و هەر لەبەر ئەمەشە ناوی (ئەحمەدی) لێ ناوە.
فەرهەنگی ئەحمەدی بریتییە لە بەرانبەردانانی سەدان وشەی کوردی بە عەرەبیی و بەشێوەی هۆنراوە و لەسەر کێشی عەرووزی عەرەبی داڕێژراوە و بەم دێڕە دەست پێدەکات:
(ڕاس) سەرە، (عین) چاوە
(بدن) لاشە، (اسم) ناوە
بە زمانێکی سادە و ڕەوان و لە دووبەش (ناو و کار) دا ڕێکخراوە و تا ئێستا چەند چاپێکی لێ دەرچووە. دواجار لەلایەن (عەبدولڕەحیمی مەحموودیی)یەوە کاری وێنەکێشان و ڕاستکردنەوە بۆ زۆبەی وشەکانی ئەم فەرهەنگە کراوە. [1]
Կարդալ գիրքը: ئەحمەدی
Ընդհանուր ստանալ:
2,800 անգամ
Մենք Խնդրում բոլոր գրողների, թարգմանիչների եւ հրատարակիչների տեղեկացնել մեզ, եթե նրանք չեն համաձայնության են իրենց գրքերը ներբեռնել Kurdipedia սերվերում.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 27,969 անգամ