ناوی تەواوی (سەڵاح سەعید حەمە قەزاز)
ناسراوە بە (سەڵاح چاوشین)
لەدایکبوی ساڵی 1947 ی گەڕەکی هۆلێی شاری #سلێمانی#.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەسلێمانی تەواو کردووه.
لە ساڵی 1961 پەیوەندیی بەڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووه.
لە ساڵی 1963 دا بۆتە پێشمەرگەی ناو شار.
لە ساڵی 1964 لەکاتی سەرهەڵدانی دوبەرەکی لەناو سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پشتگیریی باڵی مەکتەبی سیاسیی کردووه.
لە ساڵی 1968 دا له ئامادەیی پۆلیسی بەغدا وەرگیراوه.
پاش دوو ساڵ خوێندنی تەواو کردوه و بە کۆمیسەری پۆلیس دامەزراوە.
لە ساڵی 1972 پەیوەندیی بەڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی (مارکسی - لینینی) یەوە کردوه. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/11090/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=سەڵاح چاوشین=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/11090/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لەڕوی پیشەییەوە تا ساڵی 1974 لەسلێمانی، #هەڵەبجە#، ڕانیه، #هەولێر#، #ئامێدی# و #دهۆک# خزمەتی کردووه.
لە ساڵی 1974 دا، دوا بە دوای هەڵگیرسانەوەی شەڕ له نێوان کورد و حکومەتی عیراقدا، له دهۆک پەیوەندیی بەشۆڕشەوە کردووە.
دواتر بەپلەی سەرلق لەهێزی ئەزمر پێشمەرگایەتیی کردووە و لەشەڕەکانی حەوزی ڕ واندز و ناوچەی سلێمانیدا بەشدار بووه.
پاش نسکۆی شۆڕش لە ساڵی 1975 دا، دور خرایەوە بۆ دیوانیە و کەربەلا لەباشوری عیراق و کرایە فەرمانبەر لەفەرمانگەی ئەشغال و نیشتەجێ کردن.
لەوێ درێژەی به پەیوەندییە ڕێکخراوەییەکانی داو پشتگیریی پڕۆژەی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری کرد.
لە هاوینی ساڵی 1976 پەیوەندیی بەمەفرەزە سەرەتاییەکانەوە کرد و لەدۆڵی جافایەتی ژیانی پێشمەرگایەتیی دەست پێکردەوه.
ساڵی دواتر بووە بەرپرسی عەسکەریی ناوچەکانی بناری #قەندیل#.
لەکۆتایی هەمان ساڵ بۆ ناوچەی سلێمانی گەڕایەوه و لەوێدا ماوەیەک بووە بەرپرسی عەسکەریی ناوچەی قەرەداغ.
ساڵی 1978 پەیوەندیی کرد بە (#نەوشیروان مستەفا#) وە کە له و کاتەدا فەرماندەی هەرێمی 3 ی شارباژێر بوو.
هەر ئه و ساڵە بووە بەرپرسی هێزی پارێزگاریی (تاڵەبانی) لەگوندی نۆکان و دواتریش بەفەرمانی تاڵەبانی لەگەڵ هەر یەک له (#مەلا بەختیار#، غەفور ساڵح ژاژڵەیی و جەمال عەلی باپیر) ڕەوانەی سنوری هەرێمی 4 کرا بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی بەهێزکردنی ئه و هەرێمه.
لەکۆتایی ساڵی 1978 دا کرایە فەرماندەی (هەرێمی دوو) که سنورەکەی ناوچەکانی #کەرکووک# و چەمی ڕەزان و شوان و سورداشی گرتۆتەوه.
ساڵی 1980 لەگەڵ هەر یەک له (ئەنوەر حەسەن، شاخەوان عەباس، ئاوات قارەمانی، شۆڕش ئیسماعیل، دانا ئەحمەد مەجید، ئەسکەندەر حاجی ئاغا ئاکرەیی، ڕەفیق سەبری و محەمەد غەریب عەبدوڵڵا) بەشدار بوو لەخولێکی عەسکەری لە لوبنان کەبەرەی دیموکراتی ڕزگاریخوازی فەلەستین بۆ کادیرە سەربازیە پێشکەوتوەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سازی کردبوو.
پاش تەواوکردنی خولەکە و گەڕانەوەی بۆ کوردستان، لەسنوری هەرێمی 6 لەبناری قەندیل درێژەی بەجموجوڵی پێشمەرگانەی دا.
ساڵی 1982 سەرپەرشتیی چەند خولێکی عەسکەریی کرد لەدۆڵی مالیمۆس لەنزیک گوندی کانی زەرد، هەروەها لەناوزەنگ.
لەم خولانەدا توانا سەربازیەکانی پێشمەرگە مەشقپێکراوەکان پەرەیەکی زۆریان پێ دراوه.
هەر ئه و ساڵە دوا بەدوای پێکهێنانی تیپەکان، کرایە فەرماندەی تیپی 31 ی بەرزنجه.
بەڵام زۆری نەبرد بەپلەی فەرماندەی تیپ گوێزرایەوە بۆ تیپی 47 ی پیرەمەگرون و له و ماوەیەدا لەناوچەی #سەردەشت# و بناری قەندیل بەشداریی لەئۆپەراسیۆنی هێزی پشتیواندا کرد.
لەماوەی 1984 - 1987 ئەندامی مەکتەبی عەسکەری بووه.
لەساڵانی 1989 - 1990 دا، لەچوارچێوەی سەر لەنوێ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، بۆتە جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەک کەبارەگاکەی لەدزڵی بوو.
لە ڕاپەڕینی ساڵی دا لە قاسمە ڕەش لەگەڵ ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دا ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوە، هەروەها لە ڕەوانەکردنی یەکەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ ناو شار و ئامادەکردنی بارەگا بۆ خوالێخۆشبو جەنابی مام جلال،
دوای ڕاپەڕین یەکێک بو لە دامەزرێنەرانی دەزگای زانیاری و یەکەمین لێپرسراوی ئەودەزگایە، پاشان لێپرسراوێتی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەناو بەرەی کوردستانی پێ سپێردرا.
پاش پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی 1992، لەسەر داواو پێداگری مەکتەبی سیاسی و لەبەر پێویستی بارودۆخەکە، بەپلەی عەمید لێپرسراوێتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانیی گرتە ئەستۆ.
لەساڵی 1996 دا کرایە بەرپرسی هەواڵگری لەفەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لەساڵی 2005 دا بووە یاریدەدەری تاڵەبانی بۆ کاروباری پێشمەرگه و هەروەها نوێنەری تایبەتی تاڵەبانی لەناو فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
خەباتی لەناو بزوتنەوەی گۆڕان
دوایئەوەی لە کۆتایی 2006، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی جیادەبێتەوە و کۆمپانیای وشە بۆ کاری میدیایی دادەمەزرێنێت، سەڵاح چاوشین وەک بیروباوەڕی سیاسیی لەناو پڕۆژە سیاسیەکەی کاک نەوشیروان جێی خۆی دەگرێت و یەکێک دەبێتە لە کەسە نزیک و باوەڕپێکراوەکانی ڕێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان.
لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕانە
ئەندامی لیژنەی پێکهێنانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە
لە کۆتای 2014 تا 2018، یەکەمین سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بوە.
لە خولی دوەمی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بڕوابون بە پرەنسیپی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەناو جڤات دەستبەرداری پۆستی سکرتێری جڤات دەبێت و وەک ئەندامێکی کارا و کاریگەری جڤاتی گشتی دەمێنێتەوە.
خۆی و بنەماڵەکەی وەکچۆن لە خەباتی چەکداری کوردی لە شۆڕشی ئەیلول و دواتر لە شۆڕشی نوێ وەک دەستەی پێشمەرگە سەرەتاییەکانی 1976 ڕۆڵی دیاری هەبوە، لەگەڵ دروستبونی یەکەم ئەزمەنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی یەکێک بوە لە سەرکردە کاریگەرەکان کە پشتی لە پۆست و پلەی حیزبی و حکومی کردوەو، لەناو بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی خەڵک و خەباتی مەدەنی و پەرلەمانیان کردوە.
بەداخەوە، لە مانگی ئابی 2018 ەوە دوچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوە و لەم ماوەیەدا چەندین جار چارەسەری لە دەرەوەی وڵات بۆ کراوە.[1]
دوای وەرگرتنی چەند مانگێک لە چارەسەری پزیشکی، بەداخەوە بەرەبەیانی ڕۆژی 9ی ئازاری 2019 لە (نەخۆشخانەی شار) لە شاری سلێمانی ژیانئاوایی کرد و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.