- پێکدادانەکانی هەردوو ینک و پدک لە دژی پکک.
- گێڕانی میهرەجانی 70 ساڵەی حکوومەتی شێخ مەحمودی بەرزنجی لە سلێمانی.
- سەرەتای ئەم ساڵ: بەپێی بڕیاری ژمارە 122ی پارێزگای حەسەکە، لەسەر فەرمانی وەزارەتی نێوخۆی د.س، تۆمارکردنی نێوی کوردی بۆ منداڵانی کورد قەدەغەکرا.
- کوژرانی چەند کادرێکی حدکا و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی.
- دەرچوونی ڕۆژنامەیەکی بەرهەڵستکار و کورددۆست لە تورکیا بە نێوی ئوزگور گویندەم، ئەو ڕۆژنامەیە لە ماوەیەکی کێمدا نۆ ڕۆژنامەنووس و 11 دابەشکار و فرۆشیاری کوژران.
- هونەرکاری وێنەکێش هەڤاڵ ئەحمەد، یەکەمین پێشانگای هونەریی خۆی بە نێوی خۆڕاگرتن لە هۆڵی سوورکێو، لە شاری سلێمانیدا کردەوە.
- پەڕڵەمانی باشووری.ک، بڕیاری شەڕکردنی لە دژی پکک دەرکرد.
- دەرچوونی یەکەمین پەڕتووکی هۆڵندی دەربارەی گەلی کورد، لەلایەن کەمال ئەمین و نیکۆ کیلسترا.
- کۆتایی ئەم ساڵ: دەستەی ئاڵای شۆڕش، بە سەرکردایەتیی مەلا بەختیار، چوونەوە نێو ینک.
- دامەزراندنی یەکێتی دیموکراتی سەربەخۆیی کوردستان، لەلایەن عەزیز ئاکرێیییەوە.
- دامەزراندنی لیوای تایبەتیی سەربە ینک و پدک.
- بڵاوبوونەوەی پەڕتووکی کلمات اللەی مستەفا عەلی بەرزنجی، کە لەو پەڕتووکەدا وای دەرخستووە کە ئەو مەهدیی چاوەروانکراوە، پاشان لەلایەن ب. ئیسلامییەوە کوژرا.
- گیرانی ڕەئوف کامیل ئاکرێیی، لەلایەن پدک، کە 5 مانگ زیندانی کراو پاشان ئازادیان کرد.
- ڕێناس، بووە ئەندامی سەرکردایەتیی حزک.
- بەستنی میهرەجانی ڕۆشنبیری ئێڕاقی لە دەرەوە، لە ئەڵمانیا، کە هەندێک نووسەر و ڕۆشنبیری کوردیش بەشدار بوون تێیدا.
- زستانی ئەم ساڵ، دوو منداڵی کورد کە نێویان چنار ناسح عەلی و هێمن ناسح عەلییە، لە ڕێگەی قوتابخانە لە شارۆچکەی سەید سادق، لە سەرمانا ڕەق بوونەوە، ئەمانە لە ئاوارەکانی کەرکووکن و خەڵکی گەڕەکی شۆریجە بوون و باوکیشیان ئەنفال کراوە.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری سەنگەر، لە شاری سلێمانی.
- دەرچوونی پەڕتووکی باپیرە کوردۆ، کە هەفت چیرۆکە بۆ منداڵان، لەلایەن محەمەد فەریق حەسەنەوە.
- تا ساڵی 993، ئامریکا 78 ملیۆن دۆلاری داوە بە یەکێتی و پارتی.
- هەندێک لە ڕێکخراوەکانی ئافرەتان، لە باشووری.ک، چەند لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەگرانەیان دەربارەی یاساکانی سزا و بارودۆخی تایبەتی، پێشکەشی پەڕڵەمان کرد.
- دامەزراندنی کۆمیتەی بە دووانەکردنی ئیڤرە و قەلادزێ، لە ئیتالیا، ئەم کۆمیتەیە مانگانە 15 دۆلار دەداتە 80 منداڵی کورد، جگە لەوەی کە نەخۆشخانە و چەندین دامەزراوی تری لەو شارەدا کردووەتەوە.
- کۆچکردنی گۆرانیبێژ عەدنان کەریم لە کوردستانەوە بۆ سوید.
- د.ت، نزیکەی 206 هەزار دۆلاری دایە پارتی، بۆ بژاردنەوەی ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامی هێرشی تورک بۆسەر پکک لێیان کەوتبوو.
- یاریکردنی شانۆیی پێکەنینی توڕەیی لە هەولێر، کە لە نووسینی هونەرکار تەڵعەت سامان بوو.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری یەکبوون لە شاری ئەمستەردام.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری مەهاباد لە شاری دهۆک.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری پەیامی خۆشکان.