مستەفای بێسارانی کوڕی مەلا قوتبەدین کوڕی مەلا شەمسەدین ساڵی 1053ی کۆچی (1643 یان 1644) لە گوندی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆ (ئێستا لە شارستانی سەوڵاوادایە) لەدایکبووە. سەرەتا لای باوکی و پاشان لە نۆدشە و پایگەلان و سنە دەرسی مەلایەتیی خوێندووە. دوای وەرگرتنی ئیجازە گەڕاوەتەوە بۆ بێساران و تا دوایی هاتنی ژیانی لە ساڵی 1113ی کۆچیدا (1701 یان 1702) وەک مەلای گوندەکە لەوێ دەمێنێتەوە لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی پیرەهەژار لە نزیکەی سەوڵاوا بە خاکی ئەسپێرن.
هۆنراوەکانی بێسارانی لە سەر کێشی بڕگەیی و بە شێوەزاری هەورامی نووسراوە. کاریگەرییەکی گرنگی لە شێعری کوردی و بە تایبەت هەورامیدا بووە. پیرەمێرد بڕێک لە هۆنراوەکانی وەرگێڕاوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی. مەولەوی لە شێعرەکانیدا ناوی بێسارانی دەبا دەبا و دەڵێ:(بێسارانی)یەن نە تۆی فەرد من خەم چەنی خەمان زوو مەبۆ ساکن
نموونەی یەک لە هۆنراوەکانی بێسارانی:
چراغ قوربانەن، چراغ قوربانەن غەیری تۆ پەی کەس قوربان نیەنان
چراغم بە چین، چراغم بە چین ئەرچینی زوڵفت بدەو بە ماچین
چراغم شەندی، چراغم شەندی تو توخمی هیجران وە بەختم شەندی
چراغم بێ تۆ گوڵانی وەهار مەیان وە دیدەم چون نەشتە هەزار
چراغ یانێ چێش، چراغ یانێ چێش ئی چەم ئێشایتە پەی تۆ یانێ چێش
چراغم شەهید، چراغم شەهید وەختێ وەنیگات مەکەریم شەهید
و
ئارۆ شیان دیم، ڕەنگی خەزانان حاڵی شان نیەن، ئێمە نەزانان
دیم بە تەرزەوە خەزانێ بێ تەرز تەمام حاڵی وێش پەرێم کەردش عەرز
پەرسام یە چێشەن ئی زەردی خەزان وات: مەیۆم نە خاو تەناکی تەرزان
واتم: ئێمە و تۆ هەر دوو جەستەمان ئیش مەکەران زام ماران گەستەمان
تو جیا جە تەرز، من جە باڵایێ تەڕتەر جە نەرگس سەوڵی ئاڵایێ
داخی جیایی نەو تووڵ نەمامان تۆ جە خاوت دی، من پەنەم ئامان