بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستان و ئێراق دەژمێردرێت و نزیکی 10 کم لە گوندی (#چەرموو#) وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، ئەمەش بە هێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە. ئەرگە چی لە ڕووی مێژووییەوە سەرچاوەی ئەوتۆمان نییە لەسەر ئەم شارۆچکەیە بەڵام بوونی قەڵایەک لە ناوەڕاستی شارەکە ڕاستی و درووستی دێرینی ئەم شارە دەسەلمێنێ بە تایبەتیی پاش دۆزینەوەی چەند پارچە شوێنەوارێک کە مێژوکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان
قائیمقامیەت بە یەکێک لە کۆنترین دەزگا میریەکان لە ساڵی 1851 ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و دەسەڵاتداران شاری چەمچەماڵیان کردووە بە شارۆچکە پاشان گونێک دراوەتەو سەر با شارەدێی #بازیان# جارێکی ترو لە ساڵی 1922 سەرلەنوێ کراوەتەوە بە شارۆچکە تا ئێستاش قەزایە.
سەبارەت بە ناوی شارەکە چەندەین بیروبۆچوون، بەڵام زۆربەی لە خاڵێک یەکدەگرنەوە ئەوەیش وەکوو باس دەکرێت کە لە کاتی خۆیدا ئەم ناوچەیە ڕەز و باخێکی زۆری تێدا بووە و هەر ماڵێک لەسەر ڕەز و باخی خۆی بووە پاشان بەهۆی لافاوێکی گەورەوە کە ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە زۆربەی ڕەز و باخەکان لافاو ڕای دەماڵێ و خاپووری دەکات، بەڵام جارێکی تر و سەرلەنوێ ئەم شارە درووست دەکرێتەوە.
لە کاتی فەرمانڕەوایی بابانەکان بەشێک بووە لە خاکی #سلێمانی# و ئەوان هەڵیان سوڕاندووە تا ساڵی 1851 کە دەوڵەتی عوسمانی سلێمانی داگیر دەکات لە کاتی داگیر کردنی ئێراق لەلایەن بەریتانیاوە ئەم شاررۆچکەیە خراوەتە سەر پارێزگای #کەرکووک#، لە کۆتاییی ساڵی 1975 دووبارە ئەم شارۆچکەیە خراوەتەوە سەر پارێزگای سلێمانی و یەکێکی تر لە بیروبۆچوونەکان لەسەر شارۆچکەی چەمچەماڵ ئەوە کە هۆزی هەمەوەندهەمەوەند لە کاتی خۆیدا لە شاری چەمچەماڵی لە ئێرانەوە هاتوون شارۆچکەکەیان ئاوەدان کردۆتەوە بەو ناوەوە ناویان ناوە
شارۆچکەی چەمچەماڵ لە باکوورەوە زنجیرە چیای دەربەندی بازیان و لە ڕۆژهەڵاتیش ڕووباری باسەڕە و زێ خوارویش ڕۆژاوای ئەم شارەیە گردەکانی بانی مەقان باشووری سنووری جوگرافیای چەمچەماڵ دیاری دەکەن.
هۆزە سەرەکییەکانی چەمچەماڵ:
جاف، هەمەوەند، #زەنگەنە#، شێخبزێنی، کاکەیی، شوان، شێخ سمایلی، شێخان، کافرۆشی، تاڵەبانی، دەلۆ، کێژ، لەک و سارت.
لە ڕووی ئابووریەوە لە مێژەوە خەڵکی ئەم شارە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونەوە بژێوی خۆیان پێ پێدا کردووە بە تایبەت دانەوێڵە، وەکوو گەنم و چۆ و نیسک و نۆک، لەگەڵ ئەوەشدا ئاژەڵداریان کردووە و مەڕو مالاتیان بە خێو کردووە. پەیوەندی و مامەڵە کردنی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە لەگەڵ شاری کەرکووک دا بە هێز بووە بازرگانەکان و دانیشتووانی شارەکە بۆ دابینکردنی پێداویستی بژێوی ڕۆژانە بۆ شاری کەرکووک چوون. چەمچەماڵ لە کانزادا دەوڵەمەندە بە تایبەتیی گازی سرووشتی.[1]