مەهناز ئەفزەلی لەساڵی 1963 لەشاری قەسری شیرینی ئوستانی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، هاوسەرەکەیشی حەسەن پور شیرازی، ئەکتەرە. مەهناز دوو ساڵ بەشداری خولی ئەکتەرایەتی لە یەکێک لە فێرگەکانی ئەکتەری لەتاران کردووە. یەکەمین بەشداری مەهناز لە شانۆگەریەکی ئاماتۆر بوو لە ساڵی 1978، دواتریش بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1986 بەشداری فیلمێکی سینەمایی کرد بەنێوی (راپۆرتی کوژرانێک) کە دەرهێنەرەکەی محەمەد عەلی سەجادی بوو.
مەهناز تائێستا بەشداری 17 فیلمی سینەمایی کردووە کە دیارترینیان (عشق شیشەی)، (محاکمە)ن، کە لەساڵی 2008 دروستکراون و زۆرترین بینەریان هەبووە. هەروەها مەهناز بەدەنگ و بەنمایشکردنی مشکەکان بەدەست، بەشداری زنجیرە درامای بەنێوبانگی ئێرانی بەنێوی قوتابخانەی مشکەکان (مدرسە موشها) کردووە کە بۆ منداڵان دروستکراوە.