یوسف کوڕی جەمال کاکەییە. هۆزانڤانێکی کورد بووە. یەسو کوورتکراوەی یوسفە و (ساوک) یش نازناوی بووە. لە 1831 دا لە گوندی (قەڵخانلوی گەورە) ی ناوچەی توزخورماتوو لەدایک بووە. لای مەلا خوێندویەتی و ژیانی بە سەپانی و جوتیاری و شوانی بەسەر بردووە. هۆنراوەی گاڵتەوگەپی نووسیوە و شێخ و مەلا و دەرەبەگەکانی ئەوسەردەمەی داشۆریوە. لەگەڵ هۆنەری گەورەی کورد، شێخ ڕەزای تاڵەبانی دا شەڕە هۆنراوەی کردووە. لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لەسەر هۆنراوەی داشۆرین زیندانی کراوە و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە و پاشان بۆی تێکەوتوون و ئازاد کراوە. ساڵی 1909 کۆچی دوایی کردووە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,030 անգամ