图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,440
图片 104,710
书籍 19,271
相关文件 97,551
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی

ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ناونیشانی بابەت: رێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ئامادەکردنی: #فاتمە قاسم#
لە هەورامانی تەخت لە ڕۆژهەڵاتی #کوردستان#، هەرچەندە سەردەمەکە گۆڕانکاریی بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام خەڵکەکەی زیاتر هەوڵ بۆ پاراستنی کولتوور و کەلەپوور و دابونەریتی خۆیان دەدەن و هەموو ساڵێکیش هەموویان بە یەکدەست و بە یەکدەنگ لە ڕێی پەرلەمانەکەی #پیرشالیار#ەوە هەمان نەریت دووبارە دەکەنەوە.
هەموو ساڵێک لە ناوچەی #هەورامان#ی گەورە، کە 75%ی هەڵکەوتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پایتەختەکەی هەورامانی تەختە، دوای دانیشتنی پەرلەمانەکەی پیرشالیار و دوای جەژنی نەورۆز، لە ناوەڕاستی بەهاردا رێوڕەسمی کۆمسای، کە رێوڕەسمی کولتوورییە و بە بەشی دووەمی سرووتی ئایینی و کولتووریی پیرشالیار ناسراوە، بەڕێوە دەچێت.
پیرشالیار یەکێک بووە لە کەسایەتی و ریشسپییە کۆن و بەناوبانگەکانی ناوچەی هەورامان، کە توانیویە لە سەردەمی خۆیدا پەرلەمانی پیرشالیار دابمەزرێنێت و دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش هەر لەو سەردەمەوە هەتاکوو ئێستا رێزێکی زۆر و تایبەتی لێ دەگرن. خەڵکی هەورامان هەر بە بۆنەی ئەم کەسایەتییە، چەندان بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن، کە ڕێوڕەسمی کۆمسای یەکێکه لەم ڕێوڕەسمانە.
مێژووی رێوڕەسمی کۆمسای دەگەڕێتەوە بۆ 909 ساڵ پێش ئێستا، هاوکات لەگەڵ زەماوەندی پیرشالیاردا، دامەزراوە و تەواوکەری رێوڕەسمی پیرشالیارە (کە تیایدا دانیشتنی ساڵانەی پەرلەمان)ی هەورامان لە مانگی شوبات لەنێو ماڵەکەی پیرشالیار بەڕێوە دەچێت. ئەم رێوڕەسمە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی پیرشالیار کە لە (سۆفی و دەروێش)ان پێک هاتووە، بەڕێوە دەچێت.
(باسکورد) بڕیاری دا بۆ دەوڵەمەندکرنی ئەم دۆکیۆمێنتارییە مێژووییە، چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ فۆتۆگرافەری نێودەوڵەتیی کورد (#ناسیح عەلی خەیات#) بکەن و چەند تەوەرێکی لەگەڵدا باس بکەن.
ئەم چاوپێکەوتنە لەکاتێکدا بوو، کە ناسیح عەلی سەرقاڵی مۆنتاژکردنی کورتەڤیدیۆیەک بوو لەسەر ئەم رێوڕەسمە. کاک ناسیح عەلی لەسەر ئەم بابەتە گوتی: کورد میللەتێکی خاوەن مێژوو و مێژووپارێزە، چونکە ئێمە لە سەردەمێکداین کە تەکنەلۆژیا خێراتر لە تەمەنی مرۆڤ گەشە دەکات و جیهان بەرەو نوێگەری هەنگاو دەنێت و رابردووشمان وەکوو چیرۆکێکی کورت باس دەکرێت، لەگەڵ هەڵکێشانی تەکنەلۆژیاشدا، مرۆڤەکان دەست لە رابردووی خۆیان هەڵدەگرن، بەڵام میللەتی کورد توانیویە مێژووی خۆی بپارێزێت.“
سەبارەت بە وشەی کۆمسای، ناسح عەلی گوتی:
”کۆمسای وشەیەکی هەورامیی ڕەسەنە و بە مانای کۆکردنەوە دێت، واتا کۆکردنەوەی سەرجەم هێڵەکانی هەورامان کە بریتین لە (لهۆن، ژاوەرۆ، تەخت) لە یەک شوێندا.
سەبارەت بە رێوڕەسمی کۆمسای، ناسح عەلی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ”لەنێو هەوراماندا زیاتر لە هەزاران باخ هەیە، زۆربەی خەڵکەکەیشی وەکوو نەریتێکی کۆن لەسەر کاری باخداری بەردەوامن و لەو ڕێگەیەدا بژێویی خێزانەکانیان دابین دەکەن، بێگومان باخەکان بۆ گەشەکردن پێویستیان بە ئاو دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەورامانی تەخت کۆمەڵێک کانی و سەرچاوەی ئاوی هەورامانی هەیە، لە بەرامبەر هەر کانییەک حەوزێکی ئاو بۆ گلدانەوەی ئاو دروست کراوە، شەوانە ئەو حەوزانە هەتاکوو بەیانی پڕ لە ئاو دەبن و ڕۆژانەش بەر دەدرێنەوە، بەڵام بەهۆی زۆربوونی ژمارەی باخەکانی هەورامان، ئەم ڕێژە ئاوە بەشی خاوەن باخەکانی هەورامان ناکات بۆ ئاودانی باخەکانیان، جا بۆ ئەوەی بە شێوازێکی دادپەروەرانە ئەو ئاوە بەسەر خاوەن باخەکان دابەش بکرێت، ئەوان کۆمسای بە بۆنەیەکی پیرۆز بۆ دابەشکردنی ئاوی کانی و سەرچاوەکانی هەورامان دەزانن، هەر ئەمەش بووە بە خاڵێکی سەرەکی بۆ ئەوەی هەر لە 909 ساڵ پێش ئێستا هەتا ئەمڕۆ، ئەم رێوڕەسمە بە مەبەستی دابەشکردنی ئاو بە شێوازی یەکسان بەسەر خاوەن باخەکان ساز بکرێت، مێژووی رێوڕەسمی کۆمسای دەگەڕێتەوە بۆ 909 ساڵ پێش ئێستا و لەگەڵ رێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار دامەزراوە. ئەم رێوڕەسمە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی پیرشالیارەوە، ساڵانە بە چەندین قۆناغ بەڕێوە دەچێت، لەو رێوڕەسمەیەدا کۆمەڵێک بابەتی سەرنجڕاکێش روو دەدەن و دەبێتە هۆی سەرسامبوونی هەموان.
سەبارەت بە قۆناغەکانی رێوڕەسمەکە گوتیشی: ”رێوڕەسمی کۆمسای یەکێکە لەو نەریتانەی هەورامان، کە هەموو ساڵێک لە 5ی 5، نزیک مەزارگە و گۆڕی پیرشالیار، کە پێی دەگوترێت سەرقەبران، یان قەبرستان بەڕێوە دەچێت، سەرلەبەیانییەکی زوو خاوەن باخەکانی هەر پێنج دێی هەورامان، کە هەموویان هەڵکەوتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و بریتین لە (کەماڵە، رووەوڕێ، چەمی وەیسیا، سەری پیر و هەورامانی تەخت)، لەو شوێنەدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمانی پیرشالیار، لەگەڵ ئامادەبوونی خەڵکی هەموو هۆزەکانی هەورامان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتەوە بە ژن و پیاو، هاوکات بە ئامادەبوونی میوانە ناوخۆیی و بیانییەکان لە سەرتاسەری جیهان و هەروەها کۆمەڵێک لە (شاعیران، نووسەران، ڕاگەیاندنکاران، مێژوونووسان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن) کە ساڵانە ژمارەی میوانانی ناوخۆیی و بیانی لەنێوان 20- 25 هەزار کەس دەبێت و بەدڵنیاییەوە بەپێی ساڵەکان ژمارەکە کەم و زیاد دەبێت، میوانەکان هەموو ساڵێک پێش دەستپێکردنی ئەم رێوڕەسمە، لە هەورامانی تەخت ئامادە دەبن، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کۆمسای لەم ڕۆژەدا و بۆ دۆکیۆمێنتکردنی سەرجەم چرکەکانی رێوڕەسمەکە. دوای ئامادەبوونی هەموان لەو شوێنەدا، مەلای مزگەوتی هەورامان، کە نزیک مەزارگەی پیرشالیارە، ئامادە دەبێت و وەکوو دەستپێکردنێک وتاری خۆی لەسەر بابەتی (ئاشتی و پێکەوەژیان) پێشکەش بە خەڵکی هەورامان و ئامادەبوان و میوانان دەکات، دوای پێشکەشکردنی وتارەکە، ئەندامانی ئەنجوومەنی تایبەت بە ئەو ساڵەی هەورامان، کە بە کۆدەنگی براوەی دانیشتنی ئەو ساڵەی پەرلەمانەکەی پیرشالیار دەبن، شارەزاییەکی تەواو لەسەر ژمارەی باخەکانی هەورامان و قەبارەکانیان و خاوەن باخەکان بەدەست دێنن، بۆیە لەگەڵ خاوەن باخەکاندا دەست بە گفتوگۆ دەکەن و ئەوانیش چەندین بڕیاری گرنگ لەسەر ژیان و ساڵی نوێی کشتوکاڵی خۆیان دەدەن، وەک چۆنیەتیی دابەشکردنی ئاو و نۆرەی ئاو بۆ ئاودانیی باخەکان، بۆ ئەوەی زیاترین بەرهەمی لێ هەڵگرنەوە، دوای گفتوگۆیان لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرشالیار، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ئاو بەسەر باخەوانان و هەر لە هەمان کاتدا کات و کەمی، یان زۆریی ئاو بۆ خاوەن باخەکان بۆ ماوەی ئەو یەک ساڵە دیاری دەکرێت و ئەم جۆرە دابەشکردنە بە شێوازی ساڵانەیە و ساڵ بە ساڵ شێواز و کاتی دابەشکردنی ئاوەکان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، دوای ڕەزامەندبوونی خاوەن باخەکانیش، دەست بە شکاندنی بەردی کۆمسای دەکرێت.“
سەبارەت بە قۆناغی دووەمی رێوڕەسمەکە، کە قۆناغی شکاندنی بەردە پیرۆزەکەی کۆمسایە، دەڵێ: ”بەردی کۆمسای بەردێکی قەبارە 90×60 و بەرزییەکەی 20cmە و ڕەنگی سپییە، ئەو بەردە دەکەوێتە بەرامبەر مەزارگەی پیرشالیار لە هەورامانی تەخت و خاوەن سێ ئەفسانەی تایبەتە بە خۆی، یەکەم: لە حاڵەتێکدا لەنێوان خاوەن باخەکان، خاوەن باخێک یان چەند خاوەن باخێک لەسەر شێوازی دابەشکردنی ئاو، یان کاتی پێدانی ئاو لە دڵی خۆیدا ڕەزامەندیی خۆی دەرنەبڕێت، ئەوا لە قۆناغی شکاندنی بەردی کۆمسای، بەردەکە بە هیچ شێوازێک ناشکێت، هەتاکوو هەموان ڕەزامەند نەبن.
دووەم: تەواونەبوون و لەبن نەهاتنی بەردی کۆمسای دوای شکاندن و پارچە پارچەکردنی و گەڕانەوەی قەبارەکەی لە هەموو ساڵێکی نوێدا. سێیەم: رێوڕەسمی کۆمسای دەبێت لە ڕۆژی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونکە بەردی کۆمسای تەنیا لە ڕۆژی خۆیدا دەشکێت و لە ڕۆژەکانی دیکەدا هیچ هێزێک ناتوانێت بەردی کۆمسای بشکنێت.
ئەم بەردە لەلایەن خزمەتگوزاری مزگەوتی هەورامان، کە پێی دەگوترێت (جامع الهورامان)، یان مزگەوتی (عەبدوڵای هەورامان) دەشکێنرێت، خزمەتگوزاری مزگەوتەکە هەر ساڵێک، یان چەند ساڵ جارێک دەگۆڕدرێت و ئەو کەسە لە ماوەی کارکردنی بەبێ بەرامبەر خزمەتی مزگەوتەکە دەکات، هەتاکوو کەسی نوێ دێت و جێگرەوەی دەبێت، وەکوو دانانی ڕێزێک بۆ سەرجەم خزمەتەکانی بەرامبەر بە مزگەوتی هەورامان، لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی پیرشالیارەوە ئەم ئەرکەی پێ دەسپێردرێت، ئەویش بە بەکارهێنانی (چەکوش)، بەردەکە بەئاسانی دەشکێنێت، هەتاکوو ئاستی بەردەکە دەگاتە ئاستی سەر زەوی، ئەمەش لە کاتێکدایە، کە هەموو خاوەن باخەکان ڕەزامەند بن لەسەر ئەو بەشە ئاوەی، کە بەریان دەکەوێت، بەڵام ئەگەر خاوەن باخێک، یان چەند خاوەن باخێک لەسەر شێوازی دابەشکردنی ئاو، یان لەسەر ئەو کاتانەی ئاویان پێ دەدرێت، تەنانەت لەنێو دڵی خۆشیاندا ناڕازی بن، ئەوا بەردەکە بە سەرجەم لێدانەکانی چەکوش ناشکێنرێت و هیچ هێزێکیش ناتوانێت ببێتە هۆی شکاندنی، هەر لەو کاتەدایە، کە خزمەتگوزاری مزگەوت دوای هەوڵدانێکی فراوان بۆ شکاندنی بەردەکە. ئاگاداری ئەوە دەبێت، کە ناشکێت، بۆیە دەستبەجێ ئەندامانی ئەنجوومەنەکە ئاگادار دەکاتەوە، کە کەسێک یان کەسانێک ناڕازین، بۆیە هەموو هەوڵەکانم نەیانتوانی بگەنە ئامانجی شکاندنی بەردەکە، لەو کاتەدا ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەست بە پرسیارکردن لە هەموو خاوەن باخەکان دەکەن، کە کەس یان کەسانی ناڕازی لە بەشە ئاوەکەیان ناڕەزای خۆیان دەرببڕن و کەسانێکیش دەستبەجێ ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن و دوای گوێگرتن لە داواکاری و دانانی خشتەی نوێ بۆ دابەشکردنی ئاو و کاتەکانی و ڕەزامەندبوونی هەموو باخەوانەکان، سەرلەنوێ خزمەتگوزاریی مزگەوتی پیرشالیار دەست بە شکاندنی بەردەکە دەکات و ئەمجارە بەردەکە بەئاسانی دەشکێت و ئەمەش وا دەکات سەرجەم خەڵکی ناوچەکە و میوانانی ئامادەبوو و گەشتیاران بینەری ئەم بەردە پیرۆزە بن و ڕێز لە رێوڕەسمەکەی بگرن و دوای پارچە پارچەبوونی بەردەکە، هەموان بەبێ جیاوازی پارچەیەک لەم بەردە بە شێوازی (یادگاری)، یان (مرازگرتن) ببەن، چونکە پێیانوایە، کە بەردی کۆمسای بەردێکی پیرۆزە و ئەمساڵ 909 ساڵ دەبێت خەڵک لەسەر پاراستن و گرنگیدان و ئەنجامدانی ئەم نەریتە بەردەوامن.
هەرچی سەبارەت بە قۆناغی سێیەمە، ناسح عەلی، رایگەیاند، دوای ئەوەی لە دوو لای چلەی زستان لە مانگی شوبات دانیشتنی پەرلەمانی پیرشالیار لە بازنەیەکی داخراو لەنێو ماڵەکەی پیرشالیار لە هەورامانی تەخت ئەنجام دەدرێت، لە ڕۆژی مەراسیمی کۆمسایدا هەمان مەراسیمی دانیشتنی پەرلەمان لە بازنەیەکی کراوە و لەبەرچاوی هەموان بە شێوازی شانۆیی دووبارە دەکرێتەوە، بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک و ئامادەبوان و مێوانانی ناوخۆیی و بیانی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بە شێوازی دانیشتنەکەی پەرلەمانی پیرشالیار و شێوازی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، بەم جۆرە شانۆیەش دەگوترێت (ژیرلە و مەرێ ) ... نماییشکردنی شانۆکەش هەتاکوو 12 تا 1ی نیوەڕۆ دەخایەنێت.
هەرچی سەبارەت بە قۆناغی چوارەمی رێوڕەسمەکەیە، ناسح عەلی گوتی: ”دوای تەواوبوونی نماییشکردنی شانۆکە، وردە وردە کاتی خواردنی ژەمی نیوەڕۆ دەست پێدەکات، لێرەدا هەموو ئامادەبوان بە ژن و پیاو، منداڵ و گەنج و پیر، لەم کەشە بەهارییە و دەشتە سەوز و جوانەکەی هەورامانی تەخت، کەشێکی سەیران دروست دەکەن و دەست بە خواردنی نانی نیوەڕۆ دەکەن و ئەو خواردنە دەخۆن، کە لەگەڵ خۆیاندا هێناوە، ئەوان کۆمەڵێک خواردنی تێکەڵ دەهێنن و بەدەم گفتوگۆ و قاقای پێکەنینەوە، ژەمی نیوەڕۆیان تەواو دەکەن، بەڵام سەیرترین بابەت ئەوەیە، کە 85%ی خەڵک ژەمی نیوەڕۆیان (یاپراخە)، دیارە ئەم جۆرە خوانەش لە لای خەڵکی هەوراماندا کولتوورێکی تایبەت بەخۆی هەیە، کە هەموان هەموو ساڵێک دووبارەی دەکەنەوە.“
سەبارەت بە رۆڵێ خانمانیش لەو مەراسیمەدا، ناسح عەلی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ”بەشێک لە خانمانی هەر پێنج دێی هەورامان، جیا لە پیاوان رادەوەستن و وەکوو بینەرێک، بینەری قۆناغەکانی دابەشکردنی ئاو بەسەر باخەوانان و شکاندنی بەردی کۆمسای و نماییشی شانۆی دانیشتنی پەرلەمانی پیرشالیار دەبن، بەشێکی دیکەش جیا لە یەک دادەنیشن و سەرجەم کارە دەستییەکانی خۆیان، کە بەرهەمێکی نێوان ڕۆشنایی چاو و ماندووبوونی دەستەیەکن، لە (گۆرەوی، شاڵ، فەرش، کڵاو، زەمبیل ...تاد) دایدەنێن و بە گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی دەیانفرۆشن، ئەم مەراسیمەش دەبێتە هۆی ئاشنابوونی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی لەگەڵ کاری دەستیی خانمانی هەورامان و هەروەهایش دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی خانمان لەم ڕێگەیەدا پارەیەک بەدەست بهێنن.
ئەو شارەزای مەراسیمی کۆمسای سەبارەت بە قۆناغی پێنجەم دەڵێ: ”دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ، خەڵکی هەورامان بە ئاهەنگ و خۆشی کۆتایی بە مەراسیمەکەیان دەهێنن، ماوەی 2 بۆ 3 ساڵ دەبێت گۆرانیبێژەکان، دەفژەنەکان، شاعیران بانگهێشت دەکرێن، بۆ ئەوەی بە هەردوو زاراوەی کوردیی سۆرانی و هەورامی کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری وەک (سیاچەمانە، بەزمی چەپڵە، وردە چەپڵە، گۆرانیی هەڵپەرکێ) و دەفژەنین و چەند پارچە شیعرێک پێشکەش بە ئامادەبوان بکەن و ئامادەبوانیش بەتایبەت خەڵکی هەورامان و میوانە ناوخۆییەکان بە پۆشینی جلوبەرگی کوردییەوە، چەپڵەی خۆشی لێدەدەن و هەڵپەڕکێ دەکەن و خۆشیی خۆیان لەو ڕۆژەدا دەردەبرن، ئەم کارەش بەهۆی چەند بابەتێکەوە دەکرێت، سەرەتا بە مەبەستی ئاشناکردنەوەی ئامادەبوانی بیانی لەگەڵ کولتوور و گۆرانی و شیعری کوردی، هەروەها بۆ ماندوونەبوونی خەڵک و ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ دەرکەوتنی گەنجانی هونەرمەند و ناسینیان لە لایەن خەڵکەوە.“
ناسح عەلی، فۆتۆگرافرە بەناوبانگەکەی کورد، زیاتر لە 10 ساڵە بەشداریی مەراسیمی کۆمسای دەکات و لە یەکەمین سەرداندا سەرنجی بۆ لای ئەم بابەتە ڕاکێشرا و لەو کاتەوە بڕیاری دۆکیومێنتکردنی ئەم مەراسیمەی داوە، لە ماوەی ئەم 10 ساڵەدا توانیی هەزاران فۆتۆی ڕنگاوڕەنگ و ڤیدیۆی هەموو ساڵێکی مەراسیمەکە لە ڕێگەی کامێراکەیەوە دۆکیۆمێنت بکات و کورتەفیلمێک لەژێر ناونیشانی فیلمی (کۆمسای) دروست بکات، بڵام هەتا ئێستا نەگەیشتووەتە مۆنتاژ. ناسح جگە لەوەی دەیەوێت مێژووی کورد دۆکیۆمێنت بکات. لە هەمان کاتدا هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەشی دەدات. ئەو، هەموو کات لەسەر ماڵپەڕەکانی لەنێو سۆشیال میدیا وێنە و کورتە ڤیدیۆی هەورمان و کۆمسای بڵاو دەکاتەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کارەکانی سەرنجی هەموان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان رابکێشێت و خزمەت بە کولتوور و کەلەپووری کوردی بکات.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览43
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com- 15-05-2024
相关文件: 18
挂钩项目: 3
传记
日期与活动
的地方
小组: 文章
Publication date: 15-05-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 16-05-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on17-05-2024
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):16-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览43
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.167 KB 16-05-2024 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,440
图片 104,710
书籍 19,271
相关文件 97,551
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!