图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,571
书籍 19,301
相关文件 97,360
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن

پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حسێن
ئامادەکردنی: #دیار عەزیز شەریف#

ئەوان پێنج ئەستێرە بوون بە ئاسمانی ڕۆژنامەگەریی ئازادە وە. خەونی لاوێتییان کوردستانێکی ئازاد و دادپەروەرانە بو. قسەیان دەکرد و دەیاننووسی و پڕ بە گەرویان هاواریان بۆ ئازادیی و دادپەروەری و یەکسانی دەکرد. دەیانزانی باجی ئەوەی دەینووسن و دەیڵێن لەوانەیە ڕۆحیان بێ، بەڵام هەرگیز مردن نەیترساندن. ئەوان پێنج ئەستێرە بوون؛ سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی، شوکرێ زێنەدین و وەدات حسێن. دەیانویست تەمی ملهوڕیی سیاسیی و ناعەدالەتیی کۆمەڵایەتی و ئابووری بە ئاسمانی #کەرکووک# ، #هەولێر# ، #سلێمانی# و #دهۆک# ەوە ڕاماڵن و ئاسمانی کوردستان ڕەنگاوڕەنگ ڕەنگ بکەن تا ڕووناکیی بەیەکسانی بۆ هەمووان بێ، کەچی دوژمنانی ئازادی و دیموکراسی ئەو ئەستێرانەیان تیرۆرکرد.
4ی ئایار ڕۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و سێی ئایار ڕۆژی جیهانیی چاپەمەنیی ئازادە. بەبەبۆنەوەی ئەو دوو یادەوە دەمانەوێ ئەو پێنج ئەستێرە کوژراوە بیربهێنینەوە.
$#سۆران مامەحەمە#
1986-2008$
سۆران مامەحەمە شاعیر و ڕۆژنامەنووسی گەنج لە ساڵی 1986 لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکووک لە دایک بووە. بەهۆی ژیانی ئاوارەیی ناوخۆوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 خانەوادەکەی دەگەڕێنەوە شاری کەرکووک لەوێ سۆران درێژە بە خوێندنی دەدات و دواتر دەچێتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی مۆسیقا، لەو کاتەی کە تیرۆردەکرێت ئەو لە قۆناغی چوارەمی بەشی مۆسیقا دەبێت.
سۆران بەهۆی بەهرە و تواناکانییەوە لە تەمەنێکی زووەوە دێتە ناو دنیای نووسین و هونەر و چالاکی سیاسی، لە تەمەنی 17 ساڵی تێکەڵ بە دنیای ڕۆژنامەگەری دەبێت، لە ڕۆژنامەکانی کەرکووکی ئەمڕۆ، کوردش گڵۆپ، کوردستان ڕاپۆرت و، چەمچەماڵ کاری کردووە، بەرلەوەی بچێتە گۆڤاری لڤین لە ساڵی 2006، یەکەمین کاری ڕۆژنامەوانی لە ژمارە 37 گۆڤارەکە بڵاودەبێتەوە و دوایین هەر لە هەمان گۆڤار ڕاپۆرتێکی بەدواداچوون دەبێت بەناوی سۆزانییەکان کەرکووک داگیردەکەن لە ژمارە 69 مانگی حوزەیرانی 2008 بڵادەبێتەوە کە تێیدا باس لە تێوەگڵانی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک دەکات لە کاری لەشفرۆشی، دەستکەوتنی ناوی هەندێک لەو بەرپرسە ئەمنیانە بە پلەی موقەدەم و ڕائید. لەوێدا سۆران دەڵێت ‘ناوەکانیان لای گۆڤاری لڤین پارێزراوە، بەڵام لەبەر ئیتیکی ڕۆژنامەنەوانی بڵاویانناکەینەوە’ .
سۆران وەک گەنجێکی پڕ لە وزە و یاخی جگە لە کاری نووسین و ڕۆژنامەگەریی، بەهرەی لە بواری ئەدەب و هونەریش هەبووە، بەتایبەتیی لە بواری شیعر و شانۆ، ئەو هەروەها ئەندامی ڕێکخراوی چاک دەبێت لە کەرکووک. بۆیە هەر لە سەرەتاوە ڕۆحی یاخیبوون و دیدگای ڕەخنەیی و ناڕازیبوون لە دەنگ و ڕەنگی سۆرانی مامە حەمە هەست پێدەکرێت.
سۆران بە مانگێک و شەش ڕۆژ دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی (سۆزانییەکان کەرکووک داگیردەکەن) تیرۆر دەکرێت، بەڵام بە ماوەی دوو مانگ پێش ئەو کاتە هەڕەشەی جددی لە ژیانی دەکرێت، ئەمەش دوای بڵاوکردنەوەی وتارێکی بە ناوی (خانمەکەی سەرۆک و خانمەکەی کلینتۆن) لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی کە بۆچی هێرۆخانی هاوسەری جەلال تاڵەبانی سەرۆکی ئەوکاتی کۆماری ئێراق وەک کاراکتەرێکی سیاسی دەردەکەوێت، بەڵام کەس هاوسەری مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم نەبینیوە و بۆچی ئەویش وەک کاراکتەرێکی سیاسی دەرناکەوێت. سۆران پێشتر پۆلیسی کەرکووکی لە بوونی هەڕەشەی مەرگ لەسەر ژیانی ئاگاداردەکاتەوە.
سۆران لە شەوی 21-07-2008 لە تەمەنی 23 ساڵیدا لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لەلایەن گرووپێکی چەکداری تاوانکاربەدەستڕێژی گوللە تیرۆردەکرێت. دوای ئەوە ئەو گرووپە لە دەرگای ماڵەوەیان دەدەن و سۆرانیش خۆی دەچێت دەرگاکەیان لێ بکاتەوە، چەکدارێکیان لەناو دەرگاکە سۆران دەداتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەیکوژێت، بەگوێرەی زیاد لە سەرچاوەیەکەوە ئەو گرووپە تیرۆریستییە ژمارەیان 3 چەکداری نەناسراو دەبێت و ئوتومبێلێکی جۆری BMW پێ دەبێت، هەروەها ئوتومبێلێکی جۆری پیکاب دەبڵ نیسانیش لەسەر کوچەی ماڵەکەیان چاودێری بارودۆخەکە دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە دەستەی یەکەمی تیرۆریستە هاوپیشە و هاوکارەکانیان کە ئەرکی جێبەجێکردنی کوشتنی ڕاستەخۆی سۆران مامە حەمەیان پێسپێردرابوو.
سەرەتا باس لە دەستگیرکردنی 3 تۆمەتبار کرا لەلایەن پۆلیسی کەرکووک و بەڵێنی بەدواداچوون بە خانەوادەکەی و هاوڕێیەکانی درا، بەڵام دواتر وەک تەواوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکە ڕاگیرا و دۆسییەکە داخرا. بەگوێرەی هەواڵێکی ویکلیکس پارتی و مەسعود بارزانی فشار لە یەکێتی و مام جەلال دەکەن بۆ ئەوەی ئەو دۆسییەیە دابخرێت و بەدواداچوونی بۆ نەکرێت و بکوژەکان ئاشکرا نەکرێن. ئەمە لە کاتێکدا کە پێشتر لە 8-08-2008 بە ماوەی کەمتر لە مانگێک بەسەر تیرۆرکردنی، مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم لە سەردانێکی شاری کەرکووک بەڵێن بە ڕۆژنامەنووسان دەدات کە لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە تاوەکوو بکوژان ئاشکرا بکرێن و بدرێنە دادگا.
$ #سەردەشت عوسمان#
1987-2010$
“گەنجانی ئەم وڵاتە مردن سادەترین هەڵبژاردنیانە، ئەوەی ئێمە دەترسێنێت بەردەوامی ئەم ڕۆژگارەی ئێستایە بۆ نەوەیەکی داهاتوو، نەک مردنی خۆمان.” ئەمانە دێڕەکانی دوایین نووسینەکانی سەردەشت عوسمانە، ئەو کوڕە یاخییەی نێو شوێن و کولتوور و سیستمێکی دڵڕەقە کە خەیاڵ و بیرکردنەوەی ئازاد باجی قوورسی لەسەرە تا سنووری مەرگ. سەردەشت عوسمان نووسەر و ڕۆژنامەنووسی گەنج لە دایکبووی 25 -01-1987 شاری هەولێر، قۆناعی چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی ئاداب-زانکۆی سەڵاحەدین بوو ئەو کاتەی بەهۆی نووسین و بیربۆچوونە ڕەخنەیی و ئازادەکانی لە تەمەنی 22ساڵیدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردی ژیانی لێسەندرایەوە.
سەردەشت لە ساڵی 2004 دێتە نێو دنیای نووسین و ڕۆژنامەوانیی، سەرەتا لە هەفتەنامەی (ئاشتینامە) نووسینە ڕەخنەیییەکانی بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی بوێریی و قسەکردن لەسەر هێڵە سوورەکانی دەسەڵاتە حیزبیی و خێڵەکییە گەندەڵەکەی کوردی، ڕووبەڕووی چاودێریکردن و هەڕەشە دەبێتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێر و سیخوڕەکانیان، بەتایبەتیی دوای بڵاوکردنەوە وتاری ڕەخنەیی و ساتیرئامێزی ” نە سەرۆک خوایە و نە کچەکەی” هەروەها وتارێکی بەناوی ” من عاشقی کچەکەی بارزانیم ” کە سەرەتا بەناوی خوازراو بڵاویاندەکاتەوە لە وێبسایتی کوردستانپۆست، بەڵام دواتر لە وەڵامی قەڵەمە سیخوڕەکانی پارتی کە لە ماڵپەڕی کوردستان نێت دژی سەردەشت دەنووسن، وەک ئالینگارییەک ناوی خۆی لەسەر وتارەکانی ئاشکرا دەکات، بەمەش ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی هەڕەشەی مەرگ دەبێتەوە.
سەردەشت عوسمان لە دوای ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت، هەریەکە لە ڕاگری کۆلێژی ئاداب و بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەوکاتی شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە. ڕاگری کۆلیژ پێی دەڵێت ئەو ناتوانێت هیچی بۆ بکات. بەڕێوەبەری پۆلیس بەپێچەوانەوە دڵنیایی دەداتێ و پێی دەڵێت هەولێر ئارامە و پێویست ناکات لە ژیانی خۆی بترسێت.
سەردەشت ڕۆژی 04-05-2010 بەیانییەکەی لە بەردەم کۆلیژی ئاداب لەلایەن گرووپێک چەکداری نەناسراو دەڕفێنرێت و بە زەبر و توندوتیژی و لێدان دەیخەنە ناو ئوتومبێلەکەیانەوە، بۆ ڕۆژی دواتر تەرمەکەی بە کوژراوی لە شاری موسڵ دەدۆزرێتەوە کە دواتر لە ڕاپۆرتی پزیشکی دەرکەویت کە بە لێدانی فیشەکێک لەناو دەمی تیرۆرکراوە، هەروەها لەگەڵ بوونی شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەیە وە.
تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان کاردانەوەیەکی توندی جەماوەریی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەدوای خۆیدا هێنا، لە بەرانبەر ئەمەدا دەسەڵاتی کوردی لیژنەیەک لەژێر سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم بەناوی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان پێکدەهێنێت، بەڵام بنەماڵەی سەردەشت هەر زوو گومان لە سەربەخۆیی لیژنەکە دەکەن. ئەوە بوو دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ لیژنەکەی حکومەتی هەرێم لەبری دۆزینەوەی تاوانبار و تیرۆریستان، خودی سەردەشت خۆی تاوانبار دەکەن و بە تیرۆریست و ئەندامی ئەنسار ئەلئیسلام ناوی دەبەن ، لە دەزگا میدیاییە سێبەرەکانی خۆیان تاوانی دووەمیان لە دژی سەردەشت و قەڵەمەکەی بڵاودەکەنەوە و هەوڵە چەواشەکارییەکانیان بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسییەکە بەتەواوی بەدەردەکەوێت، هەردوو وێبسایتی کوردستان ئۆنڵاین و ڕۆژنامەی ڕووداو یەکەمین دەزگای سێبەری دەسەڵاتی پارتی دەبەن کە ناوی سەردەشت عوسمان وەک ئەندامی ئەنسار ئیسلام و تیرۆرسیت دەهێنن.
دواتر هەر لەسەر بنەمای سیاسەتی کەڵەگایی ئەو دەسەڵاتە حیزبییە دێت کابرایەک دەهێنێتە ناو هوڵی دادگا بەناوی بکوژی سەردەشت کە گوایە ئەویش ئەندامی گرووپی ئەنسار ئیسلام بووە و لەسەر ئەوە سەردەشتیان تیرۆرکردییە کە گوایە سەردەشت بەڵێنی ‘کارکردن و ئەنجامدانی چالاکیی پێداون بەڵام دواتر پاشگەزبووەتەوە’. دواتر ئەو کەسە کە هیشام مەحمود ناوێک دەبێت، لە قسەکانی دوایی لەناو هۆڵی دادگا ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە سەردەشتی ناسیبێت، هەروەها ئەوەش ئاشکرا بوو کە ئەو کەسە بەر لە تیرۆرکردنی سەردەشت لە زیندان دەبێت.
لە دوانزەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنەکەیدا، هەر یەکە لە ڕێکخراوەکانی میدیای ئازادی بێ سنوور، پەیامنێرانی بێ سنوور، و کۆمیتەی پارێزگاریی لە ڕۆژنامەنووسان بەدواداچوونێکی تازە بۆ ڕووداوی تیرۆرکردنەکەی و هۆکارەکانی پشت ئەو تاوانە ڕەش و گەورەیە دەکەن. لە ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکەیاندا هاتووە “سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەنووسێکیی هاووڵاتی بوێر و بەتوانای تەمەن 23 ساڵ بوو، کە لە قۆناغی بارگژیی سیاسیدا لەسەر گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی سیاسی لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نووسیبووی.
$#کاوە گەرمیانی#
1979-2013$
ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە گەرمیانی، ساڵی 1979 لە ئاوارەییدا لە شاری ڕەشتی ئێران لەدایکبووە، ساڵی 1984 لە شارۆچکەی کەلار خراوەتە بەر خوێندن و تا پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە، پاش ئەوەی باوکی ئەنفال کراوە، بەهۆی هەژارییەوە و بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی، وازی لە خوێندن هێناوە و دەستی بە کرێکاری کردووە.
کاوە گەرمیانی لە 12-12-2012 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوونی ڕۆژنامەنووس و کەسوکاری ئەنفالکراو شیرین ئەمین پێک دێنێت و ژیانێکی سادە و هەژارانە لەنێو خانویەکی قوڕدا دەگوزەرێنێت، لەسەر هەڵوێست و نووسینەکانی مەخابن لە شەوی 05-12-2013 ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە ماڵەکەی خۆیدا دەدرێتە بەر بە دەستڕێژی گوللە و شەهید دەکرێت، بۆ ڕۆژی پاشتر لەنێو ئاپۆڕای هاووڵاتییان و ڕۆژنامەنووساندا بە درووشمی ئازادی، ئازادی لە گۆڕستانی کەلاری کۆن بە خاک سپێردرا.، شەهید کاوە لە پاش خۆی جگەر کۆشەیەکی بەناوی ئامەد.
کاوە گەرمیانی لە ساڵی 2003 بە دواوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردبوو، دەسەڵاتداران هەموو ڕێگایەکیان لە دژی بەکارهێنا تاوەکوو ناچاری بکەن بە وەستان لە ئیشکردن لەسەر دۆسیەی گەندەڵی. دوو جار دادگایی کراوە و بەهۆی ڕۆژنامەگەرییەوە دوو ساڵ لە زینداندا بووە، یەکێک لە سزاکان لەلایەن دادوەرێکەوە بوو کە باسی لە دۆسیەیەکی گەندەڵی کردبوو. لە کاتی خۆپیشاندانەکانی 2011 دژی گەندەڵی و نادادپەروەری، کاوە سێ جار هێرشی دەکرێتە سەری و لێیدەدەرێت، جارێکیان لە ئەنجامدا لووتی دەشکێت.
سەرەتای کاری ڕۆژنامەوانی بۆ ساڵی 2002 دەگەڕێتەوە کە بە کاری فۆتۆگرافی دەست پێدەکات و پاشان ڕاپۆرت و بابەتەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکەندا بڵاودەکاتەوە. لە ساڵی 2007 دەبێتە پەیامنێری هەردوو ڕۆژنامە و سایتی ئاوێنە و ڕادیۆی ئازادی، دواتر وەک پەیامنێر بۆ هەریەکە لە کوردستان ڕاپۆرت و ڕێگای کوردستان کاری کردووە.
لە نیسانی ساڵی 2012دا، کاوە گەرمیانی دەبێتە سەرنووسەری گۆڤاری گەڕان، دواتریش لە 10-09-2012 گۆڤاری (ڕایەڵ)ی دەرکردووە، کە خۆی سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکە بووە و بە چڕیی کاری لەسەر دۆسییەی گەندەڵی بەرپرسانی سنووری گەرمیان کردووە، تا ساتی تیرۆرکردنیشی، بەردەوامبووە لەسەر بڵاوکردنەوەی گۆڤارەکە و کۆتا ژمارەی گۆڤاری ڕایەڵ بەر لە تیرۆرکردنی ژمارە (14) بووە.
کاوە گەرمیانی، لە کارە ڕۆژنامەوانییەکانییدا، بەدواداچوون و بنکۆڵکاریی بۆ دۆسییە گەندەڵییەکان کردووە، لە ئەنجامی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوە ڕۆژنامەوانییەکانیشیدا، لە ساڵی 2011 پەرتووکێکی لەژێر ناونیشانی “گەرمیان لەنێو بەڵگەنامە ڕەشەکاندا” بڵاوکردووەتەوە.
لە 24-07-2012 کاوە گەرمیانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی جددی لەلایەن مەحمود سەنگاوی بەرپرسی ئەوکاتی مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان لێدەکرێت، کاوە گەرمیانیش بۆ ڕۆژی دواتر سکاڵای یاسایی لەسەر مەحمود سەنگاویی تۆماردەکات، ماوەیەکی پێدەچێت، بەڵام ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئامادە نابێت، چەند ڕۆژێک بەر لە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، کاوە ناڕاستەوخۆ پەیام بۆ مەحمود سەنگاویی دەنێرێت کە ئەگەرئەو ئەمجارەیان ئامادەی دادگا نەبێت ئەوا کاوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لە بەردەم دادگا لە دژی ئەنجامدەدات. کاوە گەرمیانی کونسوڵخانەی ئەمریکیشی لە بوونی هەڕەشەی جددی لەسەر ژیانی ئاگادارکردبووەوە. شیرین کاوە گەرمیانی، هاوژینی کاوە گەرمیانی دەڵێت “هەر کەسێکی تر لە پشت تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بوو بێت، ئەو هەڕەشەیەی مەحمود سەنگاویی بووە چەترێک بۆ ئەو کەسە تاوەکوو بتوانێت کاوە تیرۆر بکات”
بەهۆی بەردەوامبوونی لەسەر کاری بنکۆڵکاریی ڕۆژنامەوانی لەسەر دۆسییەکانی گەندەڵی بۆ جارێکی تر کاوە گەرمیانی لەلایەن بەرپرسێکی باڵای دیکەی یەکێتی لە گەرمیان، عەدنانی حەمەی مینا، سکاڵای لە دژی تۆمار دەکرێت و هەڕەشەیشی لێدەکرێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کاوە گەرمیانی لە ژمارە 7 ی گۆڤاری ڕایەڵ ئایاری 2013 ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی “عەدنانی حەمی مینا دەیەوێت بینای گەورە لەسەر ئەو موڵکە درووست بکات کە داگیری کردووە” بڵاودەکاتەوە.
دوای تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، خانەوادەکەی سکاڵای یاساییان لەسەر هەردوو بەرپرسە باڵاکەی یەکێتی تۆماردەکەن. شیرین گەرمیانی دەشڵێت “ئەو کەسانەی هاوپیشەی کاوە گەرمیانی بوونە و لە گۆڤارەکە لەگەڵیدا کاریان کردووە، لەبەر باری ئەمنی و مەترسی لەسەر ژیانیان هیچ کەسێکیان نەیانتوانی ئەو هەڕەشانەی عەدنانی حەمەی مینا کە لە کاوە گەرمیانی کردبوو لە هۆڵی دادگا پشتڕاستی بکەنەوە.”
دواتر تۆمەتبارێک بەناوی “توانا خەلیفە” دەستگیردەکرێت و لە دادگا دان بە تاوانی کوشتنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی دەنێت و لە ساڵی 2015 سزای هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێنرێت. ئەوەی ئاشکرا و ڕوونە وەک بکوژی هەر نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرێکی ئازاد و سەربەخۆ ئەو بکوژەی کاوە گەرمیانیش هەر کارە چەپەڵ و تیرۆریستییەکەی پێسپێردراوە و پێی ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی لە کن خانەوادە و کەسوکار و هاوپیشە و هاوڕێیانی کاوە گەرمیانی و تەواوی شەهیدەکانی دیکەی قەڵەم و بیروڕای ئازاد زۆر گرنگە بریتییە لە ئاشکراکردن و دادگاییکردنی ئەوانەی لە پشت تیرۆرەکەدان، واتە پیلانداڕێژەرانی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان کە سێ دەیە زیاترە حوکمڕانیی ڕەهای هەرێمی کوردستان دەکەن.
$#شوکری زێنەدین#
1973-2016$
شوکری زێنەدین لە دایکبووی 1973 شاری شیلادزێی سەر بە پارێزگاری دهۆکە، لە ساڵی 2009 دەست بە کاری فۆتۆگرافیی و پەیامنێریی دەکات، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵی کەی ئێن ئێن وەک خۆبەخشێک کاری تێدا دەکات، بەشێکی زۆر لە کارە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕووماڵکردنی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی بادینان دەبێت، بەمەش ئەو لە تەمەنی 43 ساڵیدا دوای چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی لە ڕۆژی 01-12-2016 لە تەمەنی 43 ساڵیدا لە ڕووداوێکی تەمومژاوی لە نزیک گوندێکی شارۆچکەی ئامێدی دەکوژرێت.
سەرەتا پۆلیسی شاری دهۆک لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی پزیشکی توێکاریی ڕایگەیاند کە شوکری زێنەدین بە فیشەک کوژراوە و شوێنەواری 3 فیشەک بەسەر جەستەیە وە دیارە. بەڵام دواتر هەر زوو پۆلیس و دەزگا دەسەڵاتدارەکانی دیکەی پارتی لە دهۆک، لەنێویاندا بەرپرسانی پزیشکی نەخۆشخانەش، لێدوانەکانی خۆیان دەگۆڕن و نکۆڵی لەوە دەکەن کە ڕۆژنامەنووسەکە بە فیشەک کوژرا بێت، لەبریدا ڕایدەگەیەنن کە گوایە ڕۆژنامەنووسەکە بۆ ڕاو چووەتە ئەو ناوچە شاخاوییە و لەوێدا بەراز پەلاماری داوە و کوشتویەتی. هاوپیشەکانی لە کەی ئێن ئێن لە شاری دهۆک لە نەخۆشخانە ڕێگەیان پێنەدرا تەرمەکەی شوکری زێنەدین ببینن.
خانەوادەی شوکری زەینەدین بۆ ڕۆژنیوز هەموو تۆمەتێک سەبارەت بە گیان لەدەستدانى شوکری ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن، ئەو تیرۆر کراوە و ئەو سیناریۆیەى بۆی داڕێژراوە سەرلەبەری ناڕاست و چەواشەکارییە، جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە هیچ کاتێک شوکری نە چووە بۆ ڕاو نە بێ پرسی ئەوانیش چووەتە دەرەوەى شار. چەند جارێک هەڕەشە لە شوکری کراوە بەهۆی ئەوەى لە کەناڵی کەی ئێن ئێن کاری کردووە کە سەر بە بزووتنەوەى گۆڕان بووە، ئەوەشیان وتووە، چوار ڕۆژ پێش مردنى بە تەلەفۆن هەڕەشەی لێکراوە کە دەبێت واز لەو کەناڵە بهێنێت. ئەو پێشتریش لە ساڵی 2013 لەلایەن ئاساییشی پارتی لە شیلادزێ دەستگیردەکرێت بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانییەکانی لە هەمان کەناڵەوە.
شوکری زەینەدین لەو ماوەیەى کە لەو کەناڵە کاری کردووە، زۆر بەوردی کاری لەسەر بۆردوومان و هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک کردووە، بۆ ئەوەش چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى پەدەکەوە ئاگادار کراوەتەوە و بانگ کراوە کە واز لە ڕووماڵکردنی بۆردوومان و هێرشەکانى تورکیا بهێنێت و وازیش لە کارکردن بۆ کەناڵی کەی ئێن ئێن بهێنێت، بەڵام ئەو هەر سوور بووە لەسەر کارەکەی خۆی و داواکاری ئەوانى ڕەتکردووەتەوە.
شوکری زێنەدین جگە لە کاری ڕۆژنامەوانی، هەر خۆی لەسەرەتاوە وەک پیشە و حەز و ئارەزوو کاری فۆتۆگرافی دەکات و لە شارۆچکەی شیلادزێ خاوەنی دوکانێکی وێنەگریی دەبێت، بەڵام دوای شەهیدبوونی لە ساڵی 2021 دوکانەکەی و کەلوپەلە فۆتۆگرافیەکانی ناوی لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارتی لە ناوچەکە دەستی بەسەردادەگیردرێت و دادەخرێت، ئەمەش دوابەدوای دەستگیرکردنی کوڕێکی بەناوی قارەمان شوکری دێت کە دوای شەهیدبوونی باوکی بە ماوەیەک دەستی بە کاری فۆتۆگرافی و ڕۆژنامەوانی کردبوو.
$ #وەدات حسێن عەلی (وەدات دهۆکی)#
1988-2016$
وەدات حسێن ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لە شاری دهۆک، لە تەمەنی 28 ساڵی بەهۆی کار و چالاکیی ڕۆژنامەنووسیی بەماوەی چەند مانگێک دوای کارکردنی لەگەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوز لە 13-08-2016 لە شاری دهۆک تیرۆر دەکرێت. بەگوێرەی لێدوانەکانی هاوپیشەکانی و خانەوادەکەی، وەدات حسێن پێشتر هەڕەشەی مەرگی لە ڕێی تەلەفۆنەوە لێکرابوو، هەروەها چەند جارێک لە ئاساییشی دهۆک لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، لەوێ لە ماوەی لێکۆڵینەوەکەدا لێی دەدەن. وەدات بە خانەوادەکەی وتبوو کە ئەو داوای لێکراوە یان دەبێت واز لە کارکردنی وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنیوز بهێنێت یانیش دەبێت وەک زانیاریدەرێک بۆ ئاساییش لەوێ ئیش بکات. بێگومان وەدات داواکەیان ڕەتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە کاری ڕۆژنامەوانیی لە ڕۆژنیوز، ئەو ڕۆژەی کە ڕفێدرا کامێرای ڕۆژنامەوانیی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە. دوایین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانیی تەواونەکراوی وەدات حسێن لەبارەی ماوەی درێژکردنەوەی نایاسایی پۆستی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی دەبێت.
لە ڕۆژی 13-08-2016 دەوروبەری کاتژمێر9:30 بەیانی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن لە ڕێگای چوون بەرە کار، وەک شایەتحاڵەکان باسی لێوە دەکەن، لە گەڕەکی ماڵتا لە ڕۆژاوای دهۆک لەسەر ڕێگاکە لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی ئاساییەوە ڕێگری لێدەکرێت. سێ پیاو کە جلوبەرگی سڤیلیان لەبەردابووە بە زەبر لەناو ئۆتۆمبیلەکەی دەردەهێنن و کیسەیەک دەخەنە سەری و بەزەبری چەک بۆ ناو یەک لە ئۆتۆمبێلەکەیان پاڵی پێوەدەنێن و لێدەخوڕن و ئەوێ بەجێدەهێڵن. شایەتحاڵەکان ئەوەش بە خانەوادەی وەدات دەڵێن کە ئەو کەسانەی وەداتیان ڕفاندووە وتویانە گوایە ڕۆژنامەنووسەکە بە ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی داوە بۆیە ئەوان دەستگیری دەکەن. شایەدحاڵەکان هەروەها بە خانەوادەکیشی دەڵێن کە ئەوان ژمارەی تابلۆ و مۆدێلی ئۆتۆمبێلی ڕفێنەرەکانیان نووسیبوو و بە ئاساییشی گشتییان داوە.
هەمان ڕۆژ تەرمی وەدات حسێن لەسەر ڕێگای نێوان سمێل-دهۆک بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە کە جێی ئەشکەنجەدانێکی زۆر دڕندانە بەسەر جەستەیە وە بەجێدەمێنێت، بەگوێرەی شایەدحاڵەکان وەدارت هەتا گەیاندراوەتە نەخۆشخانە لە ژیاندا ماوە و توانیویەتی ناوی خۆی و ناونیشانی ماڵەوەیانیان پێبدات.
کەسوکاری ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو، وەدات حسێن، دەڵێن: “لە زانیارییە سەرەتاییەکانی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی دهۆکدا هاتووە، جگە لە شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستەی تیرۆرکراو، بە چەقۆ بەتوندی لەسەری دراوە و شوێنەواری لێدانی کارەبا بە سینگیەوە دیارە”
ڕۆژی 15-08-2016، دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا هاتووە سەرۆکی هەرێم “دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە بکەن و تاوانباران ڕابگرن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن”. کەچی پاشان کەمتر لە تێپەڕبوونی سێ مانگ دوای تیرۆرکردنی، لەبری دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزاگەیاندنیان، هەڕەشە لە خانەوادەکەی دەکرێت بۆ بێدەنگکردنیان و دەستهەڵگرتن لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی، هەروەها بەهۆی ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی پارتی بۆ ڕازیکردنیان بە سوڵحی عەشایەری وەک برایەکی ئاماژەی پێدەدات و دەڵێت ” هەوڵێک هەبوو لەلایەن پارتی کە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ویستی بە سوڵحی عەشایەری ئەو کەیسە دابخات، لەبەر ئەوەی کە پارتی خۆی حزبێکی عەشایرە، بەڵام ئێمە ڕێگەمان نەدا و قبووڵمان نەکرد کە ئەو کەیسە لە سیستمی عەشیرەتیدا چارەسەر بکرێت. هەتا ئێستا هەڕەشە لەسەر ئێمە بەردەوامە، نامەی هەڕەشە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان زۆر دێت، زۆر فەیسبووکی برا و خوشکەکانم سڕاونەتەوە، هاتوچۆمان هەموو شتێکمان لەژێر چاودێریدایە”.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览59
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | https://kurdistantimes.org/ 05-05-2024
相关文件: 1
挂钩项目: 7
小组: 文章
Publication date: 03-05-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 媒体
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕاپەر عوسمان عوزێری 05-05-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on05-05-2024
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):18-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览59
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1183 KB 05-05-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,571
书籍 19,301
相关文件 97,360
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!