图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,103
图片 106,709
书籍 19,299
相关文件 97,352
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کتێبى ئاگر و خوێنم خوێندەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کتێبى ئاگر و خوێنم خوێندەوە

کتێبى ئاگر و خوێنم خوێندەوە
پەرتووکى ( ئاگر و خوێن ) م خوێندەوە
#جومعە کانی لەلەیی#
گەرچى ناونيشانى پەرتووکەکەم زۆر لا پەسەند نەبوو، دەکرا ناونيشانێکى سەرنج ڕاکێشتر بوايە لەگەڵ ئەوەش ناونيشانەکە هيچ لەبايەخى پەرتووکەکەى کەم نەکردووەتەوە به و پێيەى ناوەرۆکى پەرتووکەکە بۆ داهاتووى نزيک و دوور بوو بە ديکۆمێنت، وە ‌ پەردەى ‌ هەڵماڵيوە لەسەر تاوانێکى گەورەى بەعسيەکان دەرهەق بە هاونيشتيمانيانى کورد، نووسەر بە وردى لەم پەرتووکە دانسقەيە باس لە قۆناغێکى کارەساتبارى گەلى کورد دەکات کە بەعسيەکان ڕاستەوخۆ دواى يەکەم کودەتايان ئەنجاميان دا.
ئاگر و خوێن بيست و يەکەمين پەرتووکى چاپکراوى کاک #مەلا شاخی# ە و هاوڕێم مەجيد بيبانيش بەديارى بۆى ناردم، ئەو گوتى پەرتووکەکە‌ بۆ تۆ سوودى دەبێت به و هۆيەى گرنگيت داوە بە بابەتى جينۆسايد، ناوەرۆکى پەرتووکەکەش باسکردنە له ‌زنجيرەيەک لەو تاوانانەى کە دەچنە خانەى جينۆسايدى کوردەوە.‌
پەرتووکەکە بريتيە لە 419 لاپەڕە، کاک سالار مەحموود پێشەکييەکەى بۆ نووسيوە، لەم پێشەکييەى دا باس لەڕووداوەکانى سەردەمى پاشايەتى و چۆنيەتى بەرپابوونى شۆڕشى چواردەى تەمووز و کودەتاى بەعسييەکان دەکات کە چۆن زەمينەى پێکهێنانى هێزێکى مليشياى وەک حەرەس قەومى هێنايە ئاراوە، لەوێ دووپاتى دەکاتەوە کە پەرتووکەکە پشتبەستوە بە ئارگۆمێنت و بەڵگە و وێنە و شايەتحاڵ.
لەسەرەتادا کاک مەلا شاخى بە پشتبەستن بە سەرچاوه ‌ مێژووييەکان باس لە جەنگى نێوان کورد و ئينگليزەکان دەکات لە دەربەندى بازيان، مەبەستى لەمەش ئەوەيە هەلوومەرجى ئەو سەردەمە باس بکات کە عەبدولکەريم قاسم تيايدا توانى سيستەمى پاشايەتى بڕوخێنێت و گۆڕانکارى ڕيشەيى لەسيستەمى سياسى و کارگێڕى ئێراق ئەنجام بدات، نووسەر لەو باسەى دا دەيەوێت لەرزۆکى دەسەڵاتى قاسم بخاتە بەرچاو کە نەيتوانى خۆى لە هەژموون و تەڵەى بەعسييەکان دەرباز بکات، ‌ دواجار کودەتاى بەعسييەکان و پێکهێنانى هێزێکى دڕندەى وەک حەرەس قەومى بەدواى خۆى دا هێنا.
ئەوەى لە لاپەڕە ( 27 ) دا سەرنجى ڕاکێشام ئەوە بوو بەشێک لە گفتووگۆ و دانووستان و پێکهاتنەکانى کورد و ناوەند بەدرێژايى سەد ساڵى ڕابردوو بەبێ ديکۆمێنت کردن تێپەڕێنراوە، لەوێ کاک مەلا شاخى دەڵێت دوو لە سەرکردەى‌ ديارى ئەوساى بەعسييەکان بەر لە کودەتا، بۆ بەدەستهێنانى پشتيوانى سەرکردايەتى کورد و هەماهەنگى بۆ ڕووخاندنى ڕژێمەکەى قاسم کە بريتى بوون لە عەلى ساڵح سەعدى و تاهیر يەحيا گفتوگۆ لەگەڵ سەيدا ساڵح يووسفى نوێنەرى پارتى ديمووکراتى کوردستان دەکەن و بەڵێنى زارەکى بە ساڵح يووسفى دەدەن کە دواى ڕووخاندنى ڕژێمى قاسم، مافى ئۆتۆنۆمى بە گەلى کورد دەبەخشن. ناکامڵى سياسى سەرکردايەتى ئەوساى کورد لەوەدا دەبينرێت بەڵێنى سەرکردايەتى بەعسيەکانيان نەکردۆتە نووسراوى فەرمى و ئيمزاى خاوەندارێتى لەسەر بکرێت، لايەنى کەم بۆ ئەوەى نەتوانن له ‌بەڵێنەکانيان پاشگەز ببنەوە، گەر پاشگەزيش ببنەوە هەموو جيهان بەهۆى ئەم ديکۆمێنتەوە‌ بزانن کە کورد گەلێکى ئاشتيخواز بووه و بەعسييەکانيش شەڕانگێز.
لەشوێنێکى ترى پەرتووکەکەدا، درووست لە لاپەڕە 34 دا بايەخى نامەيەکى جەنابى مام جەلالم بۆ دەرکەوت، کە تا خوێندنەوەى ئەم پەرتووکە ناوەرۆکى وەها نامەيەکم نەبيستبوو. دواى کودەتا، #مام جەلال# خوێندنەوەى قووڵى بارودۆخى ئەو سەردەمە بە نامەيەکى دوورودرێژ بۆ مەلا مستەفا بارزانى دەنێرێت، و بێئومێدى خۆى نيشان دەدات لەوەى ( بەغداى نوێ ) کێشەى کورد بەڕێگەى ئاشتيیانە چارەسەر بکات، هەر لەم نامەيەدا باس لە هەڵەيەکى کووشندەى خودى بارزانى دەکات کە لە چوارقوڕنە پاکێجێک دەدات بە حکوومەتەکەى قاسم, پێدەچێ پاکێجەکە بەڵگەيەک بووبێت بۆ لاواز نيشاندنى کورد هەر بۆيە مام جەلال بەباشى نەزانيوە. هەر لەم نامەيە جەنابى مام جەلال ڕێگەچارەى خسووەتە ڕوو، تاکوو کورد ئەو بيرۆکەيە بکاتە پلانى کارکردن و مامەڵەى لەگەڵ بەغداى نوێ کە مەبەست لێى چارەسەرى ئاشتيیانەى مەسەلەى کورد بووە.
لە بەشێکى ترى پەرتووکى #ئاگر و خوێن تاوانەکانی حەرەس قەومی# کاک مەلا شاخى باس لە پەيکەر و شێوازى پێکهێنانى حەرەس قەومى دەکات و ناوى هەموو ئەو کەسانە دەهێنێت کە کراون بە فەرماندە و لێپرسراوى هێزە جياجياکانى، هەروەها ناوچە و شوێنى چالاکيشيان باس دەکات و هۆکار و پاڵنەرە سياسييەکانى ئەم هێزە نامۆ و نانيشتمانیيە و ئەرەکانيشيان دەخاتەڕوو.
نووسەر بە وردى باس لەو ڕێکارانە دەکات کە کودەتاچييەکان دەيگرنە بەر بۆ ئەوەى زۆرينەى ئەفسەرانى ناو سوپا و دامەزراوەى ئەمنى و کابينەکەى ئەحمەد حەسەن بەکر و دامودەزگا حکومييەکان بکەن بە لايەنگرانى خۆيان، مەبەست لەمەش ئەوە بوو هەرکات بۆيان لوا تەواوى حکومەت بخەنە ژێر ڕکێفى خۆيانەوە، يەک لەو ڕێکارانە بەرز کردنەوەى ناياساييانەى پلەى ئەفسەرانى ناو سوپا بوو کە سەر بە کودەتاچييەکان بوون بۆ ئەوەى بتوانن ئەفسەرە پلە بەرزەکانى ناو سوپا کە لايەنگرى عەبدول سەلام عارف بوون بەرکەنار بکەن و ئەفسەرانى خۆيان لە جێگەيان دابنێن.
لەبەشى دووەمى پەرتووکى ئاگر و خوێن دا کاک مەلا شاخى بەدرێژى باس لە پەلامارە وەحشيگەرييەکەى حەرەس قەومى دەکات بۆ سەر گوندەکانى سنوورى پارێزگاى کەرکووک و زۆربەى ناوچە جياجياکانى ترى کوردستان کە بە پرانسيپى ( شەلم کوێرم هيچ ناوێرم ) مامەڵەيان لەگەڵ خەڵکى بێتاوان و ڕەشوڕووتى لادێنشين کرد. ئەوەى کە جێى تێڕامان و لەبيرنەکردنە ئەوەيە حەرەس قەومى جيا لەوەى هەرچى زەخيره و دەغڵ و دان و مەڕوماڵات و گاوگۆتاڵى خەڵکيان تاڵان کرد، ئەوەى تريان وەک سوکنە و خەڵێ و خەرمان و کەلووپەلى ناوماڵيشيان سووتاند و خەڵکيان خستە سەر ساجى عەلى، ئەوانەشى کە شەهيديان دەکەن لاشەکانيان دەسوتێنن و بە نامرۆڤانەترين ڕێگە تەرمەکان دەشێوێنن.
نووسەر بەشێک لەو ڕووداوانە دەگێڕێتەوە کە لە ناوچەى شێخبزێنى خواروو بەچاوى خۆى بينيويەتى، ئەمەش پەرتووکەکەى بەنرختر کردووە، هەروەها وێنە و ناوى تەواوى سەرجەم شەهيدەکانى بڵاوکردووەتەوە، هەموو ئەو ديکۆمێنت و بەڵگەنامانەشى داناوە کە حەرەس قەومى بۆ چ مەبەستێکى شۆڤينى دامەزراوه و بە چ نيەتێک پەلامارى لادێنشينەکانى کوردستانيان دا.
لەم پەرتووکەدا دەيان و بگرە سەدان تاوانى حەرەس قەومى دەرهەق بە خەڵکى کوردستان کراون بە بەڵگەى حاشاهەڵنەگر، بە جۆرێک ماک و شوێنەوارە خراپەکانى تا ئێستاش لەسەر کۆمەڵگەى کوردستان جێماون و ڕەنگى داوەتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览127
HashTag
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 01-05-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
城市:
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ئاراس ئیلنجاغی 01-05-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on02-05-2024
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):02-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览127
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,103
图片 106,709
书籍 19,299
相关文件 97,352
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!