图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,669
图片 105,766
书籍 19,401
相关文件 97,512
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆڵی پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەدا

ڕۆڵی پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەدا
ناونیشانی بابەت: ڕۆڵی پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەدا
ناوی نووسەر: #ڕەئوف ئالانی#

ئەوەی پێویست بەسەلماندن ناکات و جێی هیچ مشتومڕێک نیە ئەوەیە، کە پەروەردە چەتری کۆکەرەوە و خۆری ڕوناککەرەوەی هەموو بەش و چەمک و ڕەهەندەکانی ژیانە، واتە پەیوەندی بە سەرجەم کایەکانی ژیانی کۆمەڵگەوە هەیە و ڕۆڵ و بایەخی سەرەکی دەگێڕێت.
جا ئەگەر توانرا پەروەردە بکرێتە شا ڕێی ئامانجەکان و لەوێوە پلان بۆ داهاتووی هەموو سێکتەر وبەشەکان دابنرێت، باوەڕم وایە هەموو تروسکاییەکان دەبنە مەشخەڵی دەستی ڕێبوارانی ڕێگە و خواستە جیاوازەکان و گەیشتن بە لوتکەی مەبەست و خواستە تایبەتی و گشتیەکان.
ئەوەی مەبەستمە ئەمجارە لێی بدوێم وتیشکێکی بخەمە سەر، ڕاگەیاندن و میدیایە، کە بایەخ و کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ژیانی تاک بە تاکی کۆمەڵگە، بەتایبەت لە ئەمڕۆدا چونکە هۆکارەکانی میدیا زۆرن و لە گشتییەوە بوونە تایبەتی، جاران دەوترا جیهان بۆتە گوندێکی بچووک، بەڵام ئێستا ئەوەش نەماوە بەڵکو بۆتە شاشەی مۆبایلێک، بەهۆی داهێنان و گەشەکردنی شارستانی و تەکنەلۆجیا و ململانێی جیهانی سەرمایەداری و کۆمپانیا گەورە قازانج ویستەکانی دنیا، ڕۆژ دوای ڕۆژ مرۆڤایەتی دەستی بە هۆکار و ئامێر و شێوازی نوێ دەگات.
ئەم هۆکارانە ڕاستە زۆر بەخێرایی زانیاری و بابەتە خواستراوەکە دەگەیەننە کەسی داواکار، بەڵام گیان و هەست و سۆزیان کەمکردۆتەوە، ئەوەتا (ئێرل ویڵسن) بەمجۆرە لەو پەیوەنیانە دەدوێت و دەڵێت: ( ڕەنگە هەستکردن لەگەڵ باشترین سیستەمی پەیوەندی و وەرگرتندا ڕوونەدات وەک ئەوەی لە کاتی پشوودا پێکەوە قاوە یەک بخۆنەوە).
گەلی کوردیش وەک هەموو گەلانی جیهان بەو هۆکارانە دەستی ڕاگەیشتووە، بەڵام خەڵکی ئێمە بە دەیان هۆکاری خۆنەویست و سەپێنراو، گیرۆدەی خراپ بەکارهێنان بوونەوە، لەلایەکیتر میدیایەکی زۆر وبێشوماروەک لەناو خەڵکدا باوە و پێی دەڵێن (میدیای بێ دایک و باوک)کە بەو مانایە دێت، خاوەنیان نادیارە و لەبەرژەوەندی کەس و لایەن و شوێنی نادیار ئاراستە دەکرێن، کە چۆنیان بوێ و چییان مەبەست بێ ئەوە پەخش دەکەن، دوور لە هەموو یاسا و ڕێسا وعورف و داب ونەریت و ئیتیکێک، بەمەش کێشە وگرفت و جیاوازیەکان زۆرتر دەبن و گیانی ڕق و کینە و یەکتر قبوڵنەکردن جێی خۆشەویستی و لێبوردن و بە ئاسایی وەرگرتنی جیاوازیەکان دەگرێتەوە.
لە باشوری کوردستان بە هۆی نەبوونی میدیایی نیشتمانی و پەیڕەو نەکردنی یاسا بەرکارەکانی بواری میدیا و بە‌هێزتربوونی حیزبەکان لە حکومەت و هەوڵدان بۆ پاوانخوازی و مامەڵەکردن بە مرۆڤەوە، بەتایبەت ڕاگەیاندنکاران و بەهەدەردانی پارە وسامانی وڵات، وایکردووە، ئاراستەی میدیا ڕوو لە نشێو بێت و لەجیاتی خەمی گشتی کراوەتە خەمی حیزبی و کەسی، ئەمجۆرە ڕاگەیاندن و میدیایە تەنها لە شوێنە هەرە دواکەوتووەکانی سەر زەوی نەبێ جێی نابێتەوە.
جا ئەگەر وڵاتێک بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ خۆی و میدیا و ڕاگەیاندن بکات، ئەبێ پەروەردەکەی لەوە خراپتر کاری لەسەر کرابێت.
بۆ ئەم وتەیەشم هیچ بەڵگەیەکی سەلمێندراوی ناوێت، ڕوون و بەرچاوە، چەندین جاریتر ئاماژەم بۆ کردووە و بەڵگەی حاشاهەڵنەگرم خستۆتە بەرچاوی خوێنەران.
هەرچەندە لە زۆر شوێن وتنی ڕاستی تەنها هەر وتنە و نە کەس کاری لەسەر دەکات نە وڵامت دەدرێتەوە، ئەگەر مەبەستیش بوو وڵامت بدەنەوە بیانوویەک یان تۆمەتێکت بۆ دادەتاشن بەرەو زیندان یان تیرۆری کەسێتیت، لەڕێگەی میدیاکانی خۆیان ئەنجام دەدەن.
لەڕووی زانستی و لۆجیکیەوە پەروەردە ومیدیا لە ئامانجدا لەیەک نزیکن، بەوەی هەردووکیان مەبەستیان گۆڕینی ئاراستەی تاکە کەسە بۆ باشترو فێربوون، بەڵام ئەم هاوکێشەیە لە وڵاتە دواکەوتووەکادا پێچەوانە دەبێتەوە، بەوەی شێواوی کەسێتی تاک دەخولقێنێ نەک ئەوەی پێویستە.
پەیوەندی نێوان پەروەردە و ڕاگەیاندن دەبێت پەیوەندییەکی ئاوێتە کراو بێت، ڕۆڵی هەریەک لەوان لە درووستکردنی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی و ڕای گشتیدا پێویستی بە هاوکاریی نزیک لە نێوان دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن و دامەزراوەکانی فێربوون هەیە، بە نوێنەرایەتی بەشی ڕاگەیاندنی پەروەردەیی و ڕۆڵ و هاوکارییان لەگەڵ میدیادا هەبێت. بەڵام ئاماژە بەوە دەکرێت کە کارایی ئەم بەشانە بەپێی ئەزموون و توانای ئەو کەسانەیە کە بەرپرسن و هەستی بەرزی مرۆڤدۆستی و گەیاندنی پەیامی ڕاست و دروست وبە پلان، نەک هەڕەمەکی و پیلان ڕێژی نادروست وەک ئەوەی لە هەرێمی کوردستان هەیە.
دوای سی و سێ ساڵ لە حوکمڕانی حیزبەکانی ئەم هەرێمە ویادی 126 ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، جێی داخە نەتوانراوە ئەوەی پێویستە بۆ پەروەردە و میدیا پلانکاری زانستی هاوچەرخ دابنرێت. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览87
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication date: 23-04-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 教育
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 23-04-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览87
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,669
图片 105,766
书籍 19,401
相关文件 97,512
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!