图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,777
图片 106,015
书籍 19,351
相关文件 97,452
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
عوبێد مەحمود: هاوسەر و جگەر گۆشەکانم لە کوێن..؟!!‏
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عوبێد مەحمود: هاوسەر و جگەر گۆشەکانم لە کوێن..؟!!‏

عوبێد مەحمود: هاوسەر و جگەر گۆشەکانم لە کوێن..؟!!‏
ناونیشانی بابەت: عوبێد مەحمود: هاوسەر و جگەر گۆشەکانم لە کوێن..؟!!‏
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#

ناونیشانی بابەت: عوبێد مەحمود: هاوسەر و جگەرگۆشەکانم لە کوێن..؟!!‏
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#

عوبێد مەحمود محەمەد، خەڵکى گوندى سێوسێنانى کیمیاباران و ئەنفال کراوە، لە دیدارێکدا، بەم جۆرە، ‏باسى سێوسێنان و تاوانى دەوڵەتی عیراقی گێڕایەوە:
‏ - گوندى سێوسێنان سەربە (ناحییە)شارەدێی (قەرەداغ)ە، کەوتووەتە ڕۆژاواى #دەربەندیخان#ەوە‏، پێش ئەوەی سوپای ئەنفال پەلاماری بدات، 290 ماڵ بوو، قەرەباڵغترین گوندى ناوچەکەبووە.
‏لە ڕووى ئابوورییە وە، وەک شارۆچکەیەک وابوو، چەندان سەربازی هەڵات و لە شارەکانەوە، پەنایان ‏هێنابووە، ئەم گوندە ئازادکراوە.
سێوسێنان دوو قوتابخانەى سەرەتایى و ناوەندى و نەخۆشخانەیەکى ‏شۆڕشى تیابوو، کە (20)تەختى نووستنى گرتبووە خۆى، سێ پزیشک و چەند یاریدەدەرێکی پزیشکی ‏وچەند برینپێچێک کاریان تێدا دەکرد.
سێوسێنان، دووجار بەگازى ژەهراوى لێى درا.‏
=KTML_Bold=جارى یەکەم:=KTML_End=
لە ئایارى 1987 دابوو، بەشى تۆپخانەى عیراق، نزیکەى 170 گوللە تۆپى بە ناوچەکەدا ‏باران، هەموو گوللە تۆپەکان گازى ژەهراوى بوون، بەڵام دوو کیلۆمەتر لە دوورى ئاوایى دا دەکەوتنەوە، ‏لە ئەنجامدا تەواوى گژوگیاى ناوچەکەى وشک کرد، گەڵاى درەختەکانى وەراند، پەلەوەر و باڵندەکانى ‏لەناو برد.‏
=KTML_Bold=جارى دووەم:=KTML_End=
لە ڕێکەوتی 23-03-1988دا ، کیمیا بارانى کردەوە، سەعات شەشى ئێوارە بوو، بۆ (ڕەسەد) گرتنی سنووری جوگرافیای گوندەکە، دوو (ساروخ)هاژەکى (ئیشارەت) ئاماژەى بۆ سەر ئاسمانى گوندەکە هەڵدا.
یەکێکیان ‏لە ڕۆژهەلاتی ئاواییەکە و ئەوى تریان لە ڕۆژاواى گوندەکەدا، (ساروخ)هاژەکەکان، بە ئاسماندا تەقینەوە، دووکەڵێکى سپىیان لێ پەیدا ‏بوو، دوابەدواى ئەو دوو (ئیشارەت)ئاماژە، لە دەربەندیخانەوە کەوتنە کیمیاباران کردنى سێوسێنان.
دەمەو ‏ئێوارە بوو، خەڵکى ئاوایى لەسەر کێڵگە و زەوییەکانیان دەگەڕانەوە، مناڵانى ئاوایى لە سەربان ‏و کۆڵانەکان سەرگەرمى یارى کردن بوون، مەڕ و ماڵات گەڕابوونەوە ناو ئاوایی.
لەو کاتەدا ، پەلەوەر و ‏مار و مێروش هێشتا نە چووبوونەوە هێلانەى خۆیان، 40 (ساروخ)هاژەکى کیمیایی بەسە سێوسێناندا باری .
لە ‏سەرەتا هەستمان بەوە نەکرد، گازى ژەهراوییە، هەریەکەمان، بەرەو پەناگە و کونەتەیارەکان هەنگاویان ئەنا.
بەڵام دەرکەوتنى دوکەڵێکى سپى زەردباو بڵاوبوونەوەى دوکەڵەکەوە، بۆنى میوەی لێ دەهات، بۆمان دەرکەوت، گازى ‏کیمیاییە.
لەوکاتەدا لە کونەتەیارەکە هاتمە دەرەوە، هەتا هێزم تیابوو، هاوارم کرد :
-خەڵکینە، لە پەناگەکان وەرنە ‏دەرەوە، گازى کیمیاییە، ئاواییەکە چۆڵ بکەن.
دوابەدواى من (پەیمان و تابان)ى کچم. ‏لە پەناگاکە هاتنە دەرەوە، باوەشیان بەقاچمدا کرد، بەگریانەوە هاواریان دەکرد:
-بابە گیان تو خوا ‏مەهێڵە بمرین.
-پەیمان و تابانم لەباوەش کرد و بەپەلە. هەنگاوم نا، تا لە ئاوایى دوور بکەومەوە، بەڵام ‏سەرم گێژ بوو، لەشم داهێزرا، ئەژنۆکانم دەلەرزین، تواناى جووڵەم نەما، هەناسەم تەنگ بوو، کاتێک ‏هۆشم هاتەوە، براومەتە ناوچەیەکى تر، لەگەل کۆمەڵێک بریندارى ترى کیمیایى دابووم .
دکتۆر ناسیح و ‏دکتۆر فایەق، لە ژوور سەرمانەوە بوون، چارەسەریان بۆ دەکردین، گوێم لێ بوو، لەوکاتەدا قسەیان دەکرد ‏وتیان :
-جۆرى گازەکان خەردەل-فازجین-سیانیدە.
سوپای عێراق، لە هەموو لایەکەوە ‏هێرشى هێناوە، سەرباز و جاشەکان، بە سەر جەستەی ژەهراوی ژن و پیاو منداڵی سێوسێنان دا تاڵانىان دەکرد، کۆپتەر کوێرانە ‏ناوچەکەى بۆردومان دەکرد.‏
لەو ژەهربارانەدا، 69 کەس گیانیان لە دەست دا، 80 کەس بریندار بوون، سامانى کشتوکاڵى و ئاژەڵى ‏هەمووى لەناو چوون، شەهیدەکانمان بە جلوبەرگى خۆیانەوە لە گوندی ئەستێڵ و کۆشکى سەروو ‏کۆشکى خواروو بەخاک سپارد. لەو کاتەدا بەهیچ جۆرێک هەواڵى ژن و مناڵەکانم نە دەزانى، چاوەڕوانى ‏ئەوە بووم بگەنە لام، بە ئازارەوە دە مناڵاند.
حسێن محەمەد ڕەسول یەکەم کەس بوو، لە سلێمانییەوە، بەنهێنى هاتبوو بە هانامانەوە، گوێم لێ بوو وتى:
-هەواڵى عوبێد؟
پییان وت؟
-تەنیا خۆى ‏دەرچووە، ژن و منداڵەکانى شەهید بوون؟
ئا لەو کاتەدا ئەو هەواڵە جەرگبڕەم بیست، باوەڕم نەدەکرد، ‏وام دەزانى خەو دەبینم، یەکبەیەک ڕووخساری جگەرگۆشەکانم دەهاتە بەرچاوم و تێکەڵ بەئازارەکانم دەبوون.
ئەمەى ‏بۆتان باس دەکەم، شانۆگەرییەکى تراژیدى نییە، زنجیرە ڕووداوى ڕۆمانێکى جیهانى نییە، ئەمە ‏زنجیرە تاوانێکى داگیرکەرانە، بەرانبەر ئەو گوندە بەرپاکرا .
تا دوا هەناسە، هەڵوێستی جوامێریی، ( ساڵح حاجى ئەحمەد و ئەحمەد محەمەد ڕەسول) لەبیر ناکەم، لەو شەوە ئەنگوستەچاوەدا فریامان ‏کەوتن، بەسوارى تراکتۆر لە چەمى دێوانەوە توانیان ‏ بمانگەیەننە تانجەرۆ، لەوێ هەواڵمان پێ گەیشت، کە هێزەکانى سوپای عێراق و (ئەمن و ئیستیخبارات)، لە سلێمانى و لە (سەیتەرە)خاڵی پشکنینەکان خەڵکى ‏ئاوارەى گوندەکان دەگرن و بێ سەر و شوێنیان دەکەن.
بۆ ئەوەی دەسگیر نەکرێین، هانامان بردە بەر (دەواجن)کێڵگەی پەلەوەرەکەى خوار گوندی زڕگوێزەڵە، لەوێدا خۆمان ‏شاردەوە.
مەلا هیدایت عەلى داریزاینى لە (دەواجن)ەکە بوو، یارمەتی داین ئێمەی شاردەوە وتى:
‏-ئامادەم گیانی خۆم بەخت بکەم، بۆ ئەوەی ئێوەى پێ ڕزگار بکەم.
ئێوارەیەکى درەنگ، لە سەرووى، (سەیتەرە)خڵی پشکنینەکەى تانجەرۆوە، ئێمە بەنهێنى خۆمان کرد بەشاری سلیمانیدا، زۆربەمان لە گەرەکی- (حاجى ئاوا و خەبات)دا لە ماڵى خزمەکانمان ‏خۆمان شاردەوە.
ئاسایش (ئەمن)ی #سلێمانی# و (تەواری)یەکان، ژمارەیەکى زۆری خەڵکیان لەناو شاری سلێمانى دا، دەسگیرکرد و ئەنفالکران.
من ‏بەبریندارى لە ماڵى خاوەرى خوشکم خۆم حەشاردا، لەوێ هەندێک دەرمان و چارەسەریان، بۆ ‏دیارى کردم، شەش مانگ بەدەم ئازار و برینەکانمەوە دەتلامەوە، برینەکانم وردەووردە بەرەو سارێژ بوون دەچوون.
بەڵام برینى ژەهرى کیمیایی و ئەنفالی هاوسەر و جگەر‏گۆشەکانم و خەڵکی گوندەکەم، هەرگیزاوهەرگیز سارێژ نابن!!..‏

ئەمانەش ناوى هاوسەر و جگەرگۆشەکانییەتی، لە کیمیابارانی لە گوندى سێوسێنانى ئەنفال دا خنکان.
ناو- ساڵى لەدایک بوون‏
‏1- #مەلیح عبدولقادر#‏ ‏1955 ‏
‏2- #پەیمان عوبێد مەحمود محەمەد‏# ‏1980‏
‏3- #تابان عوبێد مەحمود محەمەد# ‏ ‏1981‏
‏4- #ڕۆژگار عوبێد مەحمود محەمەد#‏ ‏1983 ‏
‏5- #ڕزگار عوبێد مەحمود محەمەد‏# ‏1984‏
‏6- #لیرە عوبێد مەحمود محەمەد#‏ ‏1986‏
‏7- #یادگار عوبێد مەحمود محەمەد# ‏1987‏

=KTML_Bold=سەرچاوە=KTML_End=: پەرتووکی ڕەشەبای ژەهرو ئەنفال [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览83
HashTag
挂钩项目: 12
小组: 文章
Publication date: 00-00-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 03-04-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on04-04-2024
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):04-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览83
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,777
图片 106,015
书籍 19,351
相关文件 97,452
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!