图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,995
图片 106,682
书籍 19,298
相关文件 97,301
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لێکچوونێکی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڵەستين: پارتی-یەکێتی و فەتح-حەماس
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێکچوونێکی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڵەستين: پارتی-یەکێتی و فەتح-حەماس

لێکچوونێکی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڵەستين: پارتی-یەکێتی و فەتح-حەماس
=KTML_Bold=لێکچوونێکی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڵەستین: پارتی-یەکێتی و فەتح-حەماس=KTML_End=
#ڕەنج نەوزاد#
هەر وەک چۆن جیاوازی هەیە لەنێوان دۆزی کورد و دۆزی فەڵەستین، هاوکات، جیاوازی هەیە لەنێوان ئیسرائیل و داگیرکەرانی کوردستان، لێکچوونیش لەنێوانیاندا هەیە. بەراوردکردنی ئەو دوو پرسە بە یەکدی، دەکرێت سوودی هەبێت بۆ کورد، چ لەسەر ئاستی تیۆری و چ لەسەر ئاستی پراکتیک، بۆ بەرچاوڕوونی و ناسینەوەی هەندێک لە کێشە و ڕێگرییەکان. لێرەدا تەنیا ئاماژە بە یەک لایەن و ڕەهەندی ئەو لێکچوونە دەکەم کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و فەڵەستین هەیە، ئەم ڕەهەندە هەرێمی کوردستان و فەڵەستینی لاواز کردووە، ئەویش دابەشکردنی حکومەت و وڵاتە بەسەر دوو بەش و زۆن لەسەر بنەمای دوو گرووپی سیاسی.
دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستینی (فەتح) لە 1964، دوای هەوڵدانێکی زۆر لەلایەن بەشێک لە گرووپ و کەسایەتییە فەڵەستینییەکان و وڵاتە عەرەبییەکان، بە تایبەتیی میسر، هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ گۆڕینی دۆزی فەڵەستینییەکان لە دۆزی ئاوارە و پەنابەرەکان بۆ دۆزێکی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانیی. لە 1974 وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش فەتح وەک تاکە نوێنەری فەرمی و شەرعی فەڵەستینییەکان ناساند و، پلەی چاودێری نادەوڵەتی پێدرا لە نەتەوە یەکگرتووەکان. لە 1988 فەتح دەوڵەتی فەڵەستینی ڕادەگەیەنێت و لە هەمان ساڵدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی فەتح دەگۆڕدرێت بۆ “فەڵەستین”. لە 1993 ئیسرائیل دان بە فەتح دەنێت وەک نوێنەری گەلی فەڵەستین. لە هەمان ساڵدا ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ لەنێوان فەتح و ئیسرائیل ئیمزا دەکرێت کە دەبێتە مایەی سەرهەڵدانی چارەسەری دوو دەوڵەتیی و لەدایکبوونی دەسەڵاتی فەڵەستینی کە ئێستا لە کەناری ڕۆژاوادا کاربەدەستە. ئەم دەسەڵاتە لەلایەن فەتح دامەزرا وەک حکومەت و تاکە نوێنەری فەرمی فەڵەستین کە دەبێت کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەزە حوکم بکات. پاشان لە 2012 فەڵەستین پلەی دەوڵەتی چاودێری نائەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەردەگرێت. فەتح توانی دانپێدانانی زیاد لە 100 دەوڵەت بۆ دەوڵەتی فەڵەستین بەدەست بهێنێت.
ئەم کوورتەیە ئەوە دەردەخات کە فەڵەستینییەکان دوای هەوڵ و کاتێکی زۆر توانیان ببنە خاوەن حکومەت و نوێنەرێکی فەرمی بۆ دۆزی فەڵەستین. ئەم نوێنەرە فەرمی و یاسایی و شەرعییە، دانپێنراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی عەرەبی و خودی ئیسرائیل. واتە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و یاسایی هەیە.
بۆ ئیسرائیل، بە تایبەت بۆ باڵی توندڕەوەکان کە باوەڕیان بە درووستبوونی دەوڵەتێکی فەڵەستینی نییە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ ئیسرائیل بە فەرمی دانی بە چارەسەری “دوو دەوڵەتیی” ناوە، زۆر گرنگ بوو کە دۆزی فەڵەستین لە دەست فەتح (دەسەڵاتی فەڵەستینی لە ئێستادا) دەربێت و بدرێتە گرووپێکی دی، کە نە ئەندامە لە فەتح، نە پاڵپشتی و دانپێدانی نێودەوڵەتی و عەرەبی هەیە. بەمەش دۆزی فەڵەستین پاڵپشتی نێودەوڵەتی و یاسایی لاواز دەبێت. دەرکەوتن و بەهێزبوونی حەماس، لەم لایەنەوە، خزمەتێکی گەورە بوو بۆ ئەو ئامانجەی ئیسرائیل. هەر بۆیە نەتانیاهو تا پێش هێرشەکەی 7 ی ئۆکتۆبەری حەماس، هەمیشە پشتگیری ئەوەی کردووە کە حەماس لە غەزە حوکم بکات نەک دەسەڵاتی فەڵەستینی.
حەماس (کە پێشووتر ئیخوانییەکانی فەڵەستین بوو) هەر لە سەرهەڵدانییەوە ئامادە نەبوو لە چوارچێوەی ئەو ڕێکخراوە فەرمییە کار بکات و بەڵکوو دژایەتیشی دەکرد. دوای کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە لە 2005، دەرەفەتێک بوو بۆ دەسەڵاتی فەڵەستینی کە تەواوی کەرتەکە حوکم بکات و لەگەڵ بەشێک لە کەناری ڕۆژاوا. بەڵام هەر زوو لە 2006 لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە حەماس براوە دەبێت و شەڕی ناوخۆ لەنێوان حەماس و فەتح درووست دەبێت و کەرتەکە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حەماس و دەسەڵاتی فەڵەستینی لەوێ دەردەکرێن. لەو کاتەوە دەسەڵاتی فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژاوا حوکم دەکات و حەماس لە غەزە. هەل و دەرەفەتەکەی کشانەوەی ئیسرائیل لە غەزە، گۆڕا بۆ دابەشبوونی فیعلی فەڵەستین و دۆزەکەی لەنێوان فەتح و حەماس. دوو حکومەت و زۆنی دژ بە یەکدی درووست دەبن. ئەمە خزمەتێکی گەورەی بە ئیسرائیل کرد و زیانێکی گەورەی لە دۆزی فەڵەستین دا.
کاتێک لەم لایەنەوە بەراوردی هەرێمی کوردستان دەکرێت بە فەڵەستین، لێکچوونێکی گەورە هەیە لەنێوانیاندا. وەک چۆن لە دوای 1991 دەرەفەتێک درووست بوو بۆ باشوور کە حکومەتێکی کوردستانی درووست ببێت و ببێتە هەنگاوی یەکەم بۆ سەربەخۆیی پارچەیەکی کوردستان. کەچی ئەو دەرەفەتە گۆڕا بۆ سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لەنێوان پارتی و یەکێتیی. پاشان لە دوای 2003 ەوە باشووری کوردستان دەرەفەتێکی دیکەی بۆ ڕەخسا، ئەویش بە یاسایی و دەستوورییکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. دانپێنانی ئێراقی و نێودەوڵەتی بۆ حکومەتی هەرێم، پاشان فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆیی، دەکرا بکرێن بە بەردی بناغەی سەربەخۆیی. بەڵام دابەشبوونی هەرێمی کوردستان، لەنێوان پارتی و یەکێتیی، کە لە واقعدا هاوشێوەی فەڵەستین، دوو حکومەت هەیە، حکومەتی زۆنی سەوز، حکومەتی زۆنی زەرد، گورزی گەورەی لەو دەرەفەتە مێژووییە دا. هاوشێوەی فەتح لە فەڵەستین، پارتی خاوەنی حکومەتە فەرمی و دانپێنراوەکەیە. لەبەرابەردا هاوشێوەی حەماس، دەسەڵاتی یەکێتیی هیچ پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی و یاسایی نییە. چۆن خودی فەتح دەسەڵاتی فەڵەستینی بە حیزبی کردووە و هۆکارێکە بۆ ئەو دابەشبوونە، سەرکەوتووش نەبووە لەوەی حەماس و گرووپەکانی نزیک لە حەماس بهێنێتە ناو حکومەتە فەرمییەکە، یاخود ناچاریان بکات ببنە بەشێک لێی، پارتیش تا ڕادەیەکی زۆر حکومەتی هەرێمی بە حیزبی کردووە و سەرکەوتوو نەبووە لەوەی یەکێتیی و زۆنی سەوز بکاتە بەشێک لەو حکومەتە.
لەلایەکی دیکەوە، حەماس هاوشێوەی یەکێتیی، لەبەر مانەوەی دەسەڵاتی خۆی، ئامادە نییە لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی هەندێک سازش بکات و زۆنی سەوز بکاتە بەشێکی ڕاستەقینە لە حکومەتی هەرێم. ئەو لاوازییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە ئێراق و دەوڵەتە داگیرکەرەکانی دی، هۆکارێکی سەرەکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی واقع، دوو حکومەت و دوو دەسەڵاتی دژ بە یەکدی هەیە.
ئەو دابەشبوونەی نێوان حەماس و فەتح، فەڵەستینی کردووە بە زۆنی هەژموونی دوو بەرەی ئیقلیمی. کەرتی ڕۆژاوا (فەتح و دەسەڵاتی فەڵەستینی) لەژێر هەژموونی بەرەی سعودییە و ئیماڕات و میسرە، کەچی غەزە (حەماس) لەژێر هەژموونی ئێران و قەتەرە. ململانێی ئەو دوو بەرە ئیقلیمییە ڕەنگی داوەتەوە لەناو فەڵەستین. ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆزی فەڵەستین جیاوازە و بەشێک نییە لەو ململانێیە.
لە هەرێمی کوردستانیش ئەو دابەشبوونە هەرێمەکەی کردووە بە گۆڕەپانێکی ململانێی نێوان ئێران و تورکیا. هەر وەک چۆن حەماس بۆ مانەوەی خۆی پشت بە ئێران و فەتح پشت بە سعودییە دەبەستێت، پارتی بە تورکیا ویەکێتیی بە ئێران. ئەمەش لە هەردوو نموونەکە، زیانی بۆ ناوخۆ هەیە و سوودەکەی تەنیا بۆ دەوڵەتە ئیقلیمییەکانە. لەلایەکی دیکەوە، ئەو دابەشبوونەی حەماس و فەتح بووەتە مایەی ئەوەی کە فەڵەستین دوو سیاسەتی دەرەوەی دژ بە یەک پەیڕەو بکات. سیاسەتی دەرەوەی غەزە جیاواز و دژە لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی دەسەڵاتی فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژاوا. هەمان دۆخ لە هەرێمی کوردستان پەیرەو دەکرێت، پارتی، بەناوی حکومەتی هەرێم، سیاسەتی دەرەوەی جیاوازە لە پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ دەرەوە.
ئەو دژایەتییەی کە لەنێوان حەماس و فەتح دا هەیە، ڕەنگدانەوەی کۆمەڵایەتی گەورەی هەیە. وەک دەبینین لە کاتێکدا کە غەزە کاول دەکرێت، کەناری ڕۆژاوا تا ڕادەیەکی زۆر هەڵوێستی لاوازە و فەڵەستینییەکانی ئەوێ جەنگیان ڕانەگەیاندووە و بەشێک نیین لەو جەنگە. تەنانەت دەنگۆ هەیە کە چەند ئەندامێکی دەسەڵاتی فەڵەستینی بە نهێنی پشتگیری خۆیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاندوە لەم جەنگەدا بۆ لەناوبردنی حەماس.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، سەرەڕای ئەو هەموو کاولکاری و کوژرا و و بریندارەی ناو غەزە، ئەو جەنگە وەک جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەناسرێت، نەک جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین. هەمان دۆخ لە هەرێم هەیە، پارتی بە ناڕاستەوخۆ پشتگیری تورکیا دەکات لە هێرشەکانی بۆ سەر زۆنی سەوز و سزادانی فڕۆکەخانەی #سلێمانی#. یەکێتیی پشتگیری حەشد و ئێراق دەکات لە ململانێکانی نێوان هەرێم و ئێراق. یاخود هەڵوێستی میدیاکانی پارتی و یەکێتیی لە کاتی پەلاماری #داعش# بۆ شەنگال و مەخمور، هەروەها لە کاتی #16-10-2017# دا.
هاوکێشەی حەماس-فەتح وەک هاوکێشەی پارتی-یەکێتیی بووەتە مایەیی ئەوەی کە دوو هێزی چەکدار درووست بن و ڕێ لە درووستکردنی سوپایەکی نیشتمانیی بگرن. ئەو دوو هێزە چەکدارە ئەوەندەی دژی یەکدین، ئەوەندەی زیانیان بۆ وڵات و نیشتمان و نەتەوەکەی خۆیان هەیە، ئەوەندە دژی داگیرکەر نین. لە کاتێکدا چ کوردستان و چ فەڵەستین، بە پێی تەراوزی هێز، لە نەیار و داگیرکەرەکانیان لاوازترن. تاکە ئامرازی بەهێز ئەگەر هەبێت بۆ هەردوولا، ئەوا شەڕکردن و بەرخۆدانە لە ڕێگەی یەک هێزی نیشتمانییەوە، کە بتوانێت پاڵپشتی زۆرینەی کۆمەڵگە بەدەست بهێنێت.
کاتێک نەتەوەیەک یان وڵاتێک، لاوازە لە ڕووی سەربازی و تەکنەلۆجییەوە، ئەوا دابەشکردنی هێزە سەربازییەکەی بەسەر دوو گرووپدا، دەیان جار لاوازتری دەکات. چونکە ئەو دابەشبوونە تەنیا دابەشبوونێکی سەربازی نییە، بەڵکوو دەبێتە دابەشبوونێکی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و ئینتیمایی و سیاسیی و ئابووریی. واتە لە هەموو ئەو ئاستانە، تواناکە نیوەی دەڕوات، کێشەکەش ئەوەیە کە ئەو نیوەیە بۆ دژایەتی یەکدی دەڕوات نەک دژایەتی داگیرکەر.
بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری ئەو دۆخەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڵەستین و لێکچوونیان، ئەوا ئەم نموونەیە بەسوودە. گریمان غەزە زۆنی سەوزی هەرێمە، حەماس یەکێتییە. کەرتی ڕۆژاوا و دەسەڵاتی فەڵەستینی حکومەتی هەرێم و زۆنی زەردە. ئەوا یەکێتیی بە پلانی ئێران جەنگ دژ بە تورکیا بەرپا دەکات. تورکیاش لە وەڵامدا بە فڕۆکە و مووشەک و تانک زۆنی سەوز وێران دەکات، زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئاوارە دەکات و بە دەیان هەزار خەڵک دەکوژێت. بۆ وەستاندی ئەم دۆخە، یەکێتیی دەبێت ڕای بگەیەنێت کە ئیتر زۆنی سەوز حوکم ناکات و زۆنەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی هەرێم. بەڵام یەکێتیی ئامادەیە هەموو زۆنی سەوز کاول بکرێت و زۆرینەی خەڵکەکەی بە کوشت بدات و ئاوارە بکات، تەنیا دەسەڵاتی زۆنی سەوز ڕادەستی #هەولێر# نەکات، هەولێر نەک تورکیا. لە لایەکی دیەوە، حکومەتی هەرێم و پارتی (وەک فەتح) لە زۆنی زەرددا تەماشاکەرن و بەشداری جەنگەکە ناکەن دژ بە تورکیا بۆ بەرگری لە سلێمانی، بەڵکوو بە نهێنی پشتگیری تورکیا دەکەن بۆ ئەو کاولکارییە تەنیا لەبەر ئەوەی یەکێتیی لاببرێت و خۆیان زۆنی سەوز حوکم بکەن. لەم دۆخەکەدا هەرێمی کوردستان و فەڵەستین، پارتی-یەکێتی و فەتح-حەماس دەکەونە لاوازترین دۆخ بەرانبەر بە داگیرکەر. وەک ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە جەنگی ئیسرائیل لە غەزە، یاخود پێگەی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە ئێراق و تورکیا و ئێران.
وەک دەردەکەوێت، لەم ڕووەوە هەرێمی کوردستان و فەڵەستین، دۆزی کورد و دۆزی فەڵەستین لێکچوونێکی دیار و گەورەیان هەیە. هەردوو لا بەهۆی پێشخستنی بەرژەوەندی حیزبی پاشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی هەمیشە خۆیان لە دۆخی لاواز دان و نەیارەکانیان لە دۆخی بەهێز. دواجار خودی حیزبەکانیش لاواز دەبن بەرانبەر بەداگیرکەر، واتە خۆیان و نەتەوە و نیشتمانیان لاواز دەکەن. هەموویان ئەم هەقیقەتە دەزانن بەڵام ئامادە نین سنوورێک بۆ ئەو خۆکوژییە دابنێن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览24
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 27-12-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 27-12-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 27-03-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-03-2024
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览24
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,995
图片 106,682
书籍 19,298
相关文件 97,301
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!