图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,896
图片 106,293
书籍 19,330
相关文件 97,312
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەیکەرەکەی دکتاتۆر، هەبێت یان نەبێت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیکەرەکەی دکتاتۆر، هەبێت یان نەبێت؟

پەیکەرەکەی دکتاتۆر، هەبێت یان نەبێت؟
=KTML_Bold=پەیکەرەکەی دکتاتۆر، هەبێت یان نەبێت؟=KTML_End=
#هۆمەر محەمەد#
دانانی پەیکەرێکی باڵشکاوی “سەدام حسێن”ی دکتاتۆر لەمۆزەخانەی نیشتمانی (ئەمنەسوورەکە)ی شاری #سلێمانی#، مشتومڕێکی لە سۆشیال میدیا لێ پەیدابووە. هەرچەندە بێدەنگیم لێکرد، بۆ ئەوەش پاساوم هەبوو. لەبەر ئەوەی، هەندێک هەر نازانن پەیکەرەکە هیی چ پەیکەرسازێکە و کەی درووستکراوە و لە کوێ دانراوە. هۆیەکی تریش ئەوەبوو، کە سەدام بەفیزیکی لە ژیاندا نەماوە، بەڵام هێشتا فیکر و ڕەفتار و عەقڵییەتی لە کوردستان ئامادەیە و #بەعس#یزم لە فەرمانگە و لەناو خانەوادە و خیڵ و عەشرەتدا حکومڕانی دەکات. شوێنکەوتووەکانی سەدام (بەعسییەکان و هاوسۆزەکانی) نەک هەست بەشەرم و خەجاڵەت ناکەن بەڵکوو بەپێچەوانەوە لەناو حیزبەکان و دەسەڵات و حکومەتدا فەرماندارن و جڵەوی مەرگ و ژیانی خەڵکیان بەدەستە، ئیدی کە ئەمە حاڵەکە بێت، شەڕکردن لەسەر پەیکەرەکەی زیادەیە و هیچ مانایەکی نییە.
بەڵام دواجار ناچاربووم منیش ڕای خۆم نەشارمەوە. لەبەراییدا دەبێت بڵێم، کە پەیکەر یاخود هەر وێنە و کەلوپەلێکی دیکەی سەدام و ڕژێمی بەعس یان هیی #داعش#، نەک هەر ئاساییە لە موزەخانە و شوێنی یادەوەریماندا هەبن، بەڵکوو ئەگەر نەبن عەیبەیە. مۆزەخانە ئەو کاتە بەهادارە، کە هەموو شتێکی یار و نەیار جاش و باش هەڵبگرێت و نمایش بکات. بەڵام بەئایدیا و دونیابینی ڕوون و لەپێناوی درووستکردنی کۆیاد، لەپێناوی بەها باڵاکانی نیشتمان و شکۆمەندی هاونیشتمانی دا.
=KTML_Bold=پەیەکەرەکەی دیکتاتۆر لە کوێیە؟=KTML_End=
پەیکەرە باڵشکاوەکەی سەدامی دیکتاتۆر لەسەر شەقامێکی گشتی و لە ناوەندی شار دانەنراوە، بەڵکوو لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی دانراوە، هەتا ئێرە ئاساییەو هیچ نەنگییەکی تێدا نییە لەبەر ئەوەی ئەمنە سوورەکە ئێستا ناوەندێکی گرنگی بەبەڵگەکردن و یادەوەرییە، بوونی پەیکەرێکی دکتاتۆر و جەلادەکانی دیکە دەبێت هەبن. ئەی مۆنەمێنت و مۆزەخانە ئەرکیان چییە ئەگەر پاراستن و نمایشکردنی ئەو توخمانە نەبێت کەپەیوەندییان بە یادەوەریمانەوە هەیە؟
=KTML_Bold=شوناسی ستەمکاریی=KTML_End=
دائیرەی ئەمن دەزگایەکی تۆقێنەر و داپلۆسینەری بەعسییەکان بوو. لە هەموو شارێکدا بەڕێوەبەرایەتییەک و چەندین لق و زیندانی هەبوو، لە قەزایەکانیشدا معاونییەتێک هەبوو. هەمووشیان ئەرکیان سیخوڕی و تۆقاندن و کوشتن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییان و دانیشتووانی شارەکان و ناوچەکانیان بوو. دەزگا و دامەزراوەی ئاساییش شوناس و ڕووخساری بەعس بوون، ئەمنەسوورەکە تازەترین باڵەخانەی ئەو دەزگا و دامەزراوە تۆقێنەرە بوو، مێژوویەکی تاریک و دزێو و خوێناوی هەیە لە شاری سلێمانی دا. لەئێستاشدا وەک شوناسێکی بەعسییەکان بووەتە مەڵبەندێکی دۆکێومێنتکردن و ناوەندێکی کلتوری. لە ڕۆژی #07-03-1991# دا خەڵک ڕاپەڕین و دوای ئەوەی دامودەزگاکانی بەعس و پۆلیس و بنکە چەکدارییەکانیانی ناو شار و گەڕەکەکانیان تێکشکاند، بەعسییەکانیشیان چەککرد و هێرشیان کردە سەر ئەمنەسوورەکە و گەمارۆیاندا و ڕۆژی 8ی ئازار بە شەڕی دەستەویەخە دەست بەسەر ئەمنەسوورەکەشدا گیرا. بەعسییەکان ئەوێیان بە قەڵای خۆیان دەزانی و لەو بڕوایەدا نەبوون بگیرێت. هەرئەو ڕۆژە جگە لە کوڕێک بەناوی محەمەد کە بەعسییەکان توانیبوویان فرسەتی لێ بهێنن و بیکوژن، دەرگا و دیوارەکانی ئەمنەسوورەکەیان شکاند و هەموو زیندانییەکانی دیکەی ئەوێیان بە هەڵمەت و ئازایەتی گەنجانی وڵات ئازاد کران.
ئەمنەسوورەکە دواخاڵی بەرگری بەعسییەکان بوو لە سلێمانی. دوای دوو ڕۆژ بەرگری سەرسەخت و گیانبەخشینی چەندین ڕۆڵەی قارەمانی کوردستان تەواوی بەعسییەکان و ئەفسەر و کارمەند و جەلادەکانیان لە بەردەم خەڵکی ڕاپەڕیودا شکستیان هێنا و ئەوەی کوژرا کوژرا و ئەوەی دیکە بە دیل گیرا. مەگەر چۆن دەنا کەسیان دەرفەتی هەڵاتن و ڕزگاربوونیان نەبوو. ئەو بینایەی ئێستا مۆزەخانەیە و پەیکەرەکەی سەدامی دیکتاتۆری تێدا دانراوە، لە سەردەمی بەعس دا شوێنی ئازاردان و کوشتن و ئەشکەنجەدانی هەزاران تێکۆشەری کورد بوو، بەتایبەتیش خەڵکی شاری سلێمانی کە دڕندەترین جەلادەکانی بەعس لەو دەزگا تۆقێنەرەدا بوون. بۆ زانیاری دەربارەی ناو و ڕەفتاری جەللادەکان بڕوانە بیرەوەری زیندانییە سیاسییەکان لە پەرتووک و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکاندا بەتایبەتیش بەرنامەی “ئەو ڕۆژانەی ئەمڕۆیان درووستکرد”. بۆیە هەر وێنە و یادەوەری و کەلوپەلێکی بەعسییەکان لەوێ نەک نابێتە عەیبەیەک بۆ کوردستانیان و شاری سلێمانی بەڵکوو دەبێتە ناوەندێک بۆ نیشاندان و ڕونکردنەوەی زیاتری ڕەفتار و کردە و ئەزموونی بەعسییە فاشییەکان.
=KTML_Bold=ئەمنەسوورەکە=KTML_End=
لەگەڵ زیادبوونی ناڕەزایەتی خەڵک، بەعسییەکانی دەزگا سەرکوتگەرەکانیان زیاتر و قایمتر دەکرد و جەلادی زۆرتر و بەناوبانگتریان دەهێنا بۆ کوردستان بۆ چاوترساندنی خەڵک، بەڵام لە هەموویان ترسناکتر دەزگای ئەمن بوو. لەو سەردەمەدا قسەیەک باوبوو، دەیانگوت: هەرکەسێک بەمیوانیش بچێت بۆ دائیرەی ئەمن بەلای کەمەوە سێ مانگ دەبێت شەق بخوات ئینجا دێتەوە. لە سلێمانی، سەرەتا بەڕێوەبەرایەتی ئەمن لەسەر شەقامی سالم بوو. دوای ئەوەی ئەمنەسوورەکە درووستکرا بەڕێوەبەرایەتییەکە گواسترایەوە بۆ ئەوێ و بینای دائیرە کۆنەکەش بەشێکی دائیرەی ئەمن و تەنانەت زیندانیشی هەرتێدامابوو، پێیان دەوت ئەمنی بەلدە.
ئەو دەزگا تۆقێنەرە لە گەڕەکی شۆڕشە (عەقارییە)، نزیک دیواری حامییەی سلێمانی کە ئێستا “پارکی ئازادی”یە. لە #30-09-1979# لەسەر ڕووبەری 17 هەزار مەتردووجا بەردی بناغەی بینای ئەمنەسوورەکە دانرا کە لەلایەن چەند ئەندازیارێکی ئەڵمانیای ‏ڕۆژهەڵاتی جاران نەخشەسازی بۆ کرا بوو. تا 1985 بە سێ قۆناغ تەواوکراوە؛ دوو ‏قۆناغیان لەلایەن ئیدارە خۆجێیی سلێمانی سەرپەرشتی کراوە؛ قۆناغی سێیەمیش کە بەشی زیندانەکانە، ‏لەلایەن کەسانی بەعسی و باوەڕپێکراوە وە کاری تێداکراوە. دیوارەکانی بە ڕەنگ سوور کرابوو، بەو هۆیەشەوە ‏ناونراوە ئەمنەسوورەکە. وەک چۆن ئەوسا شوناسی دڵڕەقی و دڕندایەتی بەعسییەکان بوو، بەهەمان شێوە لە دوای ڕاپەڕینیشەوە بووەتە شوناسی ڕاپەڕینی خەڵک و شکاندنی هەیبەتی بەعس و سزادانی تاوانباران و جەلادەکانی ئەو دەزگا داپڵۆسێنەرە.
=KTML_Bold=پەیکەرە باڵشکاوەکە چۆن گەیشتە سلێمانی=KTML_End=
لەبارەی دەستکەوتنی پەیکەرەکەوە، دەزانین کە مامۆستا فایەق حەمەساڵح لە #کەرکووک# هێناویەتی بۆ سلێمانی بەڵام بەداخەوە هێشتا نەمزانی کام پەیکەرساز درووستی کردووە. لە بارەی دەستکەوتن و هێنانی بۆ سلێمانی مامۆستا فایەق پێیوتم کە “ڕۆژی #10-04-2003# ئەم پەیکەرەم لە گۆڕەپانێکی شاری کەرکووک بەرچاوکەوت. ئەوکات لەگەڵ هاوڕێیەکمدا بووین، ئەو پیکابی پێ بوو، خستمانە ناو پیکابەکەوە، چەند کەسێکی عەرەب هاتن لێیان پرسیم ئەم “تیمسالە”م بۆ چییە؟ بیرم نەماوە چیم وەڵامدانەوە، هەر ئەو ڕۆژە گەیاندمە سلێمانی. ڕۆژێک کوڕێک هات بۆ لام و خۆی ناساند بەناوی “سائیر (ثائر)”، داوای پەیکەرەکەی کرد. ئەو کوڕە پێنج جارهاتەوە لام، سێ جار لە ئوتێل ئاشتی دانیشتین و دوو جاریش لە وەلید ستی کە جارێکیان لە ماڵی خۆمان بوو. داوای ئەوەی دەکرد بەرانبەر بڕێک پارە ئەو پەیکەرە و بەشێک لە وێنەکانی ڕاپەڕین و کۆڕە و وێنەکانی کاتی کەوتنی “سەدام”یان لە 2003 لە کەرکووک و بەغدا پێ بفرۆشم بۆ وەزیری ڕۆشنبیری کەنعان مەکییە، بۆ ئەوەی لە مۆزەخانەی ئێراقی دایبنێن. من پێم وتن ئەمە ڕەمزێکی گرنگە و موڵکی من نییە و موڵکی مێژووە، بۆیە نایفرۆشم.
=KTML_Bold=گرفتەکە شوێن نییە، چۆنییەتی نیشاندانە=KTML_End=
هیچ ڕێی تێناچێت بەڕێوەبەرانی مۆزەخانەکە نیازێکی خراپیان لە دانان و نیشاندانی پەیکەری سەدام هەبوو بێت یان بەرچاوڕوونییەک و مەبەستێکیان بۆ دانانی نەبووبێت، بەڵکوو بەپێچەوانەوە، ئەوانیش لێکدانەوەی خۆیانیان هەیە و وایان پێ باش بووە. بێگومان ئەوان دەزانن پەیکەری دیکتاتۆری “ئێراق”یان داناوە. بۆیە ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت هەندێکیان قسەی بێبنەمان و هەندێکیان ڕای جیاوازن و هەندێکیشیان ئامانجیان ڕوونە، ئەویش ئەوەیە، هەر شتێک لە زۆنی سەوز بێت یان لە شاری سلێمانی ڕووبدات دەیقۆزنەوە بۆ تانە و پلاردان لە دەسەڵات وەک چۆن نەیارانی زۆنی زەردیش هەموو دەرفەتێک دەقۆزنەوە بۆ تانەدان لە دەسەڵاتی زۆنی زەرد لە پێشهات و ڕووداوەکان.
من خۆم لە خانەی بیروڕای جیاوازدا دەبینمەوە و تەنیا تێبینیم لەمەڕ دیزاین و شێوازی دانان و نیشاندانی پەیکەرەکەیە لە ڕووبەرێکی فراواندا. چونکە لەبنەڕەتدا دیزاین کارێکی هونەرییە و ئامانجدارە، دیزاین هەر ئەرکی جوانکاری لە ئەستۆدا نییە، بەڵکوو هەڵگری پەیامیشە، سەرکەوتنی کاری دیزاینەر بەندە بە چۆنییەتی ڕێکخستن و جێبەجێ کردن و گەیاندنی مەبەستێکی دیاریکراو لە چوارچێوەیەکی نەخشەسازیدا یاخود پابەند بوون بەو پەیام و ئەرکەی پێی سپێردرا، ئەویش مانابەخشینە بە بینەر بە جوانترین و ئاسانترین ڕێگا. بەداخەوە دیزاینەر لەو کارەدا سەرکەوتوو نەبووە و نەیتوانیوە پەیامەکە بگەیەنێت، یاخود مانایەک بەرهەمبهێنێت. بۆیە پەیکەرەکە بەدیوە خراپەکەیدا سەرنجی بینەرانی ڕاکێشاوە و مانایەکی جیاوازی بەرهەمهێناوە، مانایەک، کە ئەم هەڵایەی لێکەوتەوە.
ئەو پەیکەرەی دیکتاتۆر کە ئێستا لە ئەمنەسوورەکە دانراوە، دەتوانرا بفرۆشرێت و لەبری ئەوەی لە مەیدانی مۆزەخانەی نیشتمانی بێت لە مۆزەخانەی ئێراق دا بێت. بەپێی زانیارییەکانی من ئێستاش حکومەتی ئێراق ئامادەیە بە پارە بیکڕێتەوە، بێگومان لەبەر ئەوە نییە کە “سەدام”یان لە کن بەنرخە بەڵکوو لەبەر ئەوەیە پەیکەرەکەیان وەک ڕەمزی ستەمکاری لەکن بەنرخە. بۆچی؟ چونکە بەهای دەوڵەتداری وکلتورسازی دەزانن. بۆیە دەکرا وەک ڕێزلێنانێک لە هەوڵی مامۆستا فایەق حەمەساڵح، کە لە کەرکووک دا هەتا ئێستا پاراستویەتی بە دیزاینێک بێت کە هەیبەتی دکتاتۆر بخات نەک کەوتن ونەکەوتنی بخاتە ژێر پرسیارەوە، چونکە دیزاینەر کار لەسەر کارێک دەکات کە لە زەمەنێکی جیاوازدا درووستکراوە. واتا پەیکەرسازەکە لەکاتێکدا درووستی کردووە کە سەردەمی جەبەروت و ستەمکاری سەدام بووە، ئەو بۆ نیشاندانی هەیبەتی درووستی کردووە، بەڵام کە ئێستا باڵێکی شکاوە و چەند گوللەیەک بە دەموچاوییەوەیە زەمەنێکی دیکەیە و لە شوێنێکی دیکە دادەنرێت. ئەم دیزاینەی لە ئەمنەسوورەکە بۆی کراوە، لە ڕووی سیمۆلۆجییەوە واتایەکی دیکەی ھەیە و گوزارشت لە ستەمکاری دیکتاتۆر ناکات. بەپێچەوانەوە ھەیبەتی سەرۆکێکی باڵشکاو نیشان دەدات. بەڵام خۆ باڵشکاندن عەیبە نییە، خۆ هەر دیکتاتۆرەکان باڵشکاو نین، مەگەر خۆی و جەلادەکانی باڵی چەند تێکۆشەریان شکاندووە؟ بەهیوام لەمەولا مامەڵەیەکی باشتری لەگەڵدا بکەن.
لە کۆتاییدا جارێکی تر جەخت دەکەمەوە، کە گەیاندنی پەیام هەر پێویستی بە ڕێکخستن و پێشکەشکردن و نیشاندان نییە، بەڵکوو پێوێستی بە ئایدیا و خەیاڵ و تیڕامانە. خۆ کاری هونەریش هەر ئەوەیە، وەک چۆن زانست کار لە عەقڵدا دەکات، هونەر هەم کار لە ژیری دەکات هەم لە هەست. دانانی پەیکەری دکتاتۆر لە هەر مۆزەخانەیەکدا بەلای کەمەوە دەبێت هۆشیاری لە بارەی تاوانەکانییەوە درووست بکات و زانیاریی لە بارەی ڕەفتار و مێژووی دەسەڵاتەوە بەدەستەوە بدات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览50
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 04-03-2024
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 04-03-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 27-03-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-03-2024
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览50
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,896
图片 106,293
书籍 19,330
相关文件 97,312
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!