图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,802
图片 106,145
书籍 19,341
相关文件 97,360
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژووی نەورۆز و چیرۆکی گۆرانییەکانی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی نەورۆز و چیرۆکی گۆرانییەکانی

مێژووی نەورۆز و چیرۆکی گۆرانییەکانی
مێژووی نەورۆز و چیرۆکی گۆرانییەکانی
#سیروان عەباس#

د. مەولوود ئیبراهیم، مامۆستای زانکۆ لەبارەی مێژووی نەورۆزەوە قسەی بۆ ڕووداو کرد و وتی، نەورۆز لە داستانی سۆمەری (دەمووز و عەشتار)دا هەیە. بەپێی ئەو داستانە کۆنە سۆمەرییە، دەمووز شەش مانگ دەچووە ژێر زەوی و لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی سۆمەری، کە هەمان ڕێککەوتی ساڵی نوێی کوردییە زیندوو دەبووەوە. بەو بۆنەیەوە ئاهەنگێکی زۆر گەورە دەگێڕدرا و ئاگرێکی زۆر گەورەی تێدا دەکرایەوە، بەڵام سۆمەرناسەکان، ئەم داستانە دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی سەرهەڵدانی کشتوکاڵ، کە 10 هەزار ساڵ پێش زایینە، لەو کاتە کە داستانی دەمووزی نووسراوەتەوە، بەڵام داستانەکە کۆنترە، سۆمەر لە سەرەتای هەزارەی چوارەم دەستپێدەکات کە ژمارەیەک کەس لە کوردستانەوە دەچنە ناوەڕاستی ئێراق و شارستانییەتێک دادەمەزرێنن.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئاماژەی بەوەش کرد، لە کوردستانی گەورە (هەر چوار پارچە) شوێنەواری سۆمەرییەکان دۆزراوەتەوە، کەواتە سۆمەرییەکان بەشێک بوون لە کورد. کورد لەو سەردەمەدا پشتی بە کشتوکاڵی وەرزی بەستووە، بەڵام ئەو بەشەی کە چوونەتە ناوەڕاستی ئێراق، بۆ کشتوکاڵ پشتیان بە ئاوی سەر زەوی بەستووە و لەوێ شارستانییەتێکی نوێیان دامەزراندووە، بەڵام کورد لەو مێژووە کۆنترە، ئەگەر ئەشکەوتی شانەدەر بە نموونە بهێنینەوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە 20 هەزار ساڵ پێش زایین مرۆڤ لەوێ ژیاوە، لە لێکۆڵینەوەکانی سۆڵکی 1951-1961دا کە نزیکەی هەشت پارچە ئێسکی دۆزییەوە، مێژووەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ 75 هەزار ساڵ پێش زایین.
دوای ئەوەی مرۆڤەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە ئەشکەوت دەمێننەوە و بە خواردنی ڕۆژانە دەژین، دواتر قۆناخی کشتوکاڵی ئەشکەوت سەرهەڵدەدات، د. مەولوود لەوبارەوە دەڵێت: ئەم قۆناخە بۆ یەکەمجار لە شانەدەر سەریهەڵداوە کە مێژووەکەی بۆ 15-12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. سەرهەڵدانی داستانی دەمووز هاوکاتە لەگەڵ سەرهەڵدانی کشتوکاڵ. هەموو داستان و ئەفسانەیەک ڕیشەیەکی مێژوویی قووڵی هەیە، لێکۆڵەر بەدوای جوگرافیاکەیاندا دەگەڕێت.

$نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ شاری دێرینکۆ کە تەمەنی 12 هەزار ساڵ پێش زایینە$
ئەو مێژووناسە کوردە شارێکی دێرینی مێژوویی کوردستان دەکاتە بەڵگەیەکی بەهێزی مێژوویی و دەڵێت: دێرینکۆ، شارێکی ژێر زەمینییە کە هەشت چینی لەسەر یەکە و دەکەوێتە باکووری کوردستان، ئەم شارە ئەوەندە گەورەیە کە 30-50 هەزار کەسی تێدا ژیاوە و ئەسپ و مەڕ و ماڵات و هەموو پێداویستییەکانی ژیانیشیان هەبووە. دیزاینی شارەکە ئەوەندە سەیرە، کە بەشێک لە مێژووناسەکان بە شاری جنۆکەکانی ناودەبەن. ئەم شارە لە هەرەمەکانی میسریش گرنگترە، چونکە مێژووی هەرەمەکان دەگەڕێتەوە بۆ 3500-4000 ساڵ پێش ئێستا، بەڵام شاری دێرینکۆ مێژووەکەی بۆ 12000 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:55%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content=نەورۆز بە جەژنێکی نەتەوەیی کورد دادەنرێت، هەرچەندە ئێستا لە جیهاندا چەندین نەتەوە ئەو یادە دەکەنەوە، بەڵام مامۆستایەکی زانکۆ بە چەند بەڵگەیەکی مێژوویی و کولتووری دەیسەلمێنێت کە نەورۆز لەنێو کورد سەریهەڵداوە و نزیکەی 12هەزار ساڵ دەبێت نەورۆز هەیە. مامۆستایەکی دیکەی زانکۆش ئاماژە بەوە دەکات، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 260 شاعیری دیاری کورد هۆنراوەیان بۆ نەورۆز نووسیوە.=KTML_Quote_End=

$هەرکەس چووبێتە دێرینکۆ خۆی ڕووتکردووەتەوە$
د. مەلوود ئیبراهیم لەبارەی کولتووری شاری دێرینکۆوە زیاتر دەڵێت و وتی، لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆم دەرکەوتووە، دەمووزی کە چووەتە ژێر زەوی، لەم شاری دێرینکۆیە بووە، چونکە لە داستانەکەدا هاتووە کە دەمووز بە حەوت دەرگەدا چووەتە ژێر زەوی و لە قۆناغی کۆتاییدا ڕووتبووەتەوە. نەریتێکیش لە دێرینکۆ هەبووە، هەرکەس کە دەچووە شارەکە، لە دەرگەی یەکەمەوە تاوەکوو دەرگەی حەوتەم، دەبوو بە قۆناخ جلوبەرگی دابکەنێت تاوەکوو لە چینی کۆتایی شارەکەدا بەتەواوی ڕووت دەبووەوە. ئەمانە بەڵگەی ئەوەن کە نەورۆز لە میزۆپۆتامیا، زاگرۆس، شانەدەر و کوردستان بە گشتی هاتووە، چونکە لە داستانی سۆمەریدا بە جەژنی (زەکمەک) ناوی هاتووە، واتە (سەری ساڵ یان ڕۆژی نوێ) کە نەورۆزیش هەمان واتای هەیە.
بەوتەی د. مەلوود ئیبراهیم، دواتر هەموو نەتەوەکانی دیکە، جەژنی زەکمەکیان لە سۆمەرییەکان وەرگرتووە و ساڵانە لەو ڕۆژە دیاریکراوەدا ئاهەنگیان گێڕاوە، چونکە ئەوە تەنیا جەژن نەبوو، بەڵکوو ساڵنامەیەکی گەردوونییش بوو، چونکە لە سرووشتەوە پەیوەندیی بە گەردوونەوە هەیە، لە نەورۆزدا زەوی دەبووژێتەوە و گژوگیا شین دەبنەوە، هاوکات کاتی شەو و ڕۆژ یەکسان دەبن، ئەمە سەلمێنەری ئەو پەیوەندییەی نەورۆزە لەنێوان سرووشت و گەردووندا.

$چ بەڵگەیەک هەیە کە نەورۆز جەژنی نەتەوەیی کوردە؟$
بۆ هەموو ڕووداوێکی مێژوویی دەبێت سێ بەڵگە هەبن: مرۆڤ، جوگرافیا و کات. ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئاماژە بەوە دەکات، جوگرافیاکە کوردستانە، مرۆڤەکان ئەو کەسانەن کە دواتر کوردیان لێکەوتووەتەوە، کاتەکە هیی سەردەمی کشتوکاڵە. دواتر نەورۆز بە ناوچەکە و جیهاندا بڵاوبووەتەوە. نەورۆز جەژنێکی کۆنە، سۆمەرییەکان وەکوو جەژنێکی ئایینی، سرووشتی، کولتووری، ئەفسانەیی و فەلەکی خۆیان ناساندوویانە، دوای ئەمانە بە تێپەڕبوونی کات، تێکەڵ بە ڕووداوە مێژووییەکان بووە و هەر میللەتێک لەگەڵ ڕووداوێکی مێژوویی خۆیدا گونجاندوویەتی. زۆرن ئەو میللەتانەی هەزاران ساڵە نەورۆز دەکەن: ئەفغانستان، پاکستان، هیندستان، چین، تورکمانستان، تاجیکستان و چەند نەتەوەیەکی دیکەش.

$ساڵی 2010 نەتەوە یەکگرتووەکان نەورۆزی کردە جەژنێکی جیهانی$
ساڵی 2009 چەند وڵاتێک داوایانکرد نەورۆز ببێتە جەژنێکی جیهانی، لەوانەش: ئێران، تورکیا، ئەفغانستان، تورکمانستان و پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکە. لە ساڵی 2010دا نەتەوە یەکگرتووەکان نەورۆزی وەکوو جەژنێکی جیهان ناساند، هەریەکە لەو نەتەوانەش نەورۆز بە هیی خۆیان دەزانن، چونکە هەزاران ساڵە یادی دەکەنەوە. د. مەولوود ئیبراهیم دەڵێت: هیچیان وەکوو کورد بەڵگەی سەلمێنەریان لەبەردەستدا نییە کە نیشانی بدات نەورۆز لەنێو میللەتی ئەواندا سەریهەڵداوە.

$کوردە ئێزدییەکان هەمان شانۆگەریی زیندووبوونەوەی دەمووزیان کردووە$
لێکۆڵەری مێژوویی هێنری فۆرد، لە ساڵی 1932دا کاتێک سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووە، شەوی نەورۆز لە کوردستان دەبێت و چەند کرێکارێکی کوردی ئێزدیی دەبێت، لەو شەوەدا شانۆیەک نمایش دەکەن. د. مەلوود ئیبراهیم ئاماژە بەوە دەکات، لێکۆڵەرەکە بە بینینی ئەو شانۆیە تووشی سەرسووڕمان دەبێت، چونکە شانۆگەرییەکە هەمان ئەو سیناریۆیە بووە کە بۆ زیندووبوونەوەی دەمووزی دەکرا. بۆیە ئەو کاتە لێکۆڵینەوەیەکی نووسی بەناوی (الطقوس دموزي في الکردستان)، لەو پەرتووکەدا دان بەوەدا دەنێت کە ئەو شانۆگەرییەی ئێزدییەکان دەیانکرد، هەمان ئەو شانۆگەرییە بووە کە سۆمەرییەکان بۆ زیندووبوونەوەی دەمووزی دەیانکرد.
جەژنی نەورۆز کۆنترین جەژنی نەتەوەیی سەر زەوییە، لەگەڵ نەورۆزدا ساڵنامەی سۆمەری و ساڵنامەی کوردی هەن، کە ساڵنامەی کوردی، ساڵنامەیەکی زۆر وردە. نزیکەی 700 ساڵ بەر لە ئێستا، کە فەیلەسووف و شاعیر عومەر خەییام، ساڵنامەی جەلالی دامەزراند، لە ڕۆژی نەورۆزدا دەستی پێ کرد، بۆیە ساڵنامەی ئێرانیش لە نەورۆزدا دەستپێدەکات.

$260 شاعیر هۆنراوەیان بۆ نەورۆز نووسیوە$
لەبارەی نەورۆز لە ئەدەبیات و هونەری کوردیدا پڕۆفیسۆر دکتۆر عەبدوڵڵا ئاگرین بە ڕووداوی گوت، ئەم ئاهەنگگێڕان و جلوبەرگی کولتووری لەبەرکردن و ئاگرکردنەوەی ئێستا لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا دەکرێت، مێژوویەکی نوێی هەیە، ئەمە لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا بەتەواوی چەسپا و پیرەمێردی شاعیر سەرقافڵەی بووە.
عەبدوڵڵا ئاگرین باسی لەوەش کرد، زیاتر لە 260 شاعیری کورد، هۆنراوەیان لەسەر نەورۆز نووسیوە، سەرقافڵەی ئەم شاعیرانەش کە سیمبولی خەبات و خۆڕاگری و نوێبوونەوە و ئازادین، #پیرەمێرد#ە. دەتوانم بڵێم قۆناغەکە لە ئەوەوە دەستپێدەکات. هۆنراوەی (ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە)ی پیرەمێرد، بووە پێشەنگ و هەر بە گەورەیی و خاوەن شکۆیی خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام بەڕاستی هۆنراوەکەی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا شەونم (جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە، بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە) بەلای منەوە هەم حەماسەتی زیاترە، هەم مێژووییتر و هەمیش جوانترە.

$لە سەدەی ڕابردوودا و پێش ڕاپەڕین، لە باشووری کوردستان چۆن یادی نەورۆز دەکرایەوە؟$
عەبدوڵڵا ئاگرین لەبارەی بەڕێوەچوونی یادی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لەنێوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا ئەوەی خستەڕوو، لە بیرەوەریی مندا لە ساڵی 1958 بەدواوەیە، ئێمە ئەو کاتە خۆمان وامان دانابوو کە یادی نەورۆز قەدەغەیە، چونکە بەڕاستی تاوەکوو ئێستاش من یاسا و بڕیارێکم نەبینی کە قەدەغەی بکات، لەبەر ئەم بەقەدەغە زانینەی، نەورۆز کرابووە هێمای خەبات و تێکۆشان، ئەو کاتە کە ئێمە لە قۆناغی ناوەندی بووین، لە نەورۆزدا جلی کوردیمان وەکوو هێمای تێکۆشان لەبەر دەکرد، بەڕاستیش خەبات و تێکۆشان بوو، چونکە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێزە شاراوەیە بوو کە دژی خواست و ئازادییەکانی نەتەوەی کورد بوو.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، ئەو کاتە یادی نەورۆز دەکرایەوە، بەڵام یادەکە لۆکاڵی بوو، لایەنەکان بۆ خۆیان کردبوویان بە بۆنەیەکی سیاسیی نەتەوەیی و بە جیا یادەکەیان دەکردەوە. ئەو کاتە ململانێیەکی تووند لەنێوان پارتی و حیزبی شیوعیدا هەبوو. ئێمە کۆمەڵێک قوتابیی خۆبەخش بووین بە نهێنی دەچووین ئاگری نەورۆزمان دەکردەوە، لە 15ی ئادارەوە دەستمان بە ئامادەکاری دەکرد، چەند گەنجێک بووین، لەوانە جەلالی مام ئەحمەد، حەمە ئامەقولی ئیسکان، تایەری حەمەئەمین ماوەتی و ڕەزاقی حاجی کەریمی بەرخانەقا، کە ڕۆڵی پێشەنگی دەبینی. لە 15ی ئادارەوە لەسەربەرزایی گۆیژە دەستمان بە کۆکردنەوەی تایە دەکرد و دەمانشاردەوە تاوەکوو ئێوارەی 20ی ئادار ئاگرمان تێبەردەدا. ئازایەتییەکە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ڕەزاقی حاجی کەریمی بەرخانەقا، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلێکی جێپی هەبوو، تایەکانی دەگواستنەوە بۆ سەر لووتکەی گۆیژە، هەر چەندە حکومەتی ئەو کاتەی ئێراق بازگەشی دانابوو، بەڵام هەرچۆنێک بووبێ خۆمان لێی دەرباز دەکرد، لە ڕۆژی 20ی مانگ لە قوتابخانە دەواممان نەدەکرد و جلی کوردیمان لەبەردەکرد، لە گۆڕەپانی قوتابخانە ئاهەنگمان دەگێڕا و ئێوارەش ئاگرەکەمان دەکردەوە.

$فەقێکان لە حوجرەدا یادی نەورۆزیان دەکردەوە$
عەبدوڵڵا ئاگرین دەڵێت: ئەوکات حوجرە زۆر بوون، بیرمە مەلای حوجرەکە، لە 20ی ئادار، دوای خوێندنی وانەی قورئان و شەریعەت، لەسەر کاخەزێک نەورۆزنامەیان دەنووسی و بەناو خەڵکدا بڵاویان دەکردنەوە، بۆ ڕۆژی دواتریش سەیرانێکیان ڕێکدەخست و فەقێ و مامۆستاکان یادی نەورۆزیان بە جلوبەرگی کوردییەوە دەکردەوە، ئەوان کەمێک ئازادتر بوون، چونکە کەمتر گومانیان لێدەکرا.

$گۆرانیی نەورۆز چۆن درووستبوو؟$
عەبدوڵڵا ئاگرین لە بیرەوەرییەکدا کە بۆ ڕووداوی گێڕایەوە و ئەویش لە زاری دیلانەوە بیستوویەتی، دەڵێت: ڕۆژی #10-03-1946# هونەرمەند و شاعیر، #محەمەد ساڵح دیلان# لە یانەیەک دانیشتووە لەگەڵ هاوڕێکانیدا، ئەو کاتە #ئیبراهیم ئەحمەد# (بلە)، پەیوەندیی بە دیلانەوە دەکات و داوای لێدەکات بە پیرەمێردی شاعێر بڵێت کە هۆنراوەێک بۆ نەورۆز بنووسێت (لەبەر ئەوەی ئەو کاتە نێوانی بلە و پێرەمێرد خۆش نەبوو، خۆی داواکەی لێ نەکردبوو)، ئەویش دەستبەجێ پەیوەندی بە پیرەمێردەوە دەکات کە هەمیشە بە خاڵە بانگی دەکرد و پێی دەڵێت: خاڵە گیان دەمەوێت هۆنراوەێکی زۆر جوانمان بۆ بنووسی بۆ ئەم نەورۆزە. ئەویش دەڵێت: بەسەر چاو حەمە گیان، سبەی ئێوارە وەرە بۆ لام. حەمە ساڵح دیلان ڕۆژی دواتر دەچێت بۆ لای پیرەمێرد و ئەویش هۆنراوەکەی پێدەدات، کە دەیبا بۆ ئیبراهیم ئەحمەد (بلە)، هۆنراوەکەی بۆ گۆرانی زۆر بە دڵ نابێت و دووبارە داوا لە دیلان دەکاتەوە کە پیرەمێرد ڕازی بکات بەوەی کە هۆنراوەێکی دیکە بنووسێت بەو تایبەتمەندییانەی کە ئەوان دەیانەوێت، ئەویش هەمان داوا لە پیرەمێرد دەکاتەوە و بۆ ڕۆژی دواتر، هۆنراوەی (ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە) دەنووسێت و دیلان دەیبات بۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەویش زۆر بە دڵی دەبێت و هەمان ڕۆژ دیلان ئاوازی بۆ دادەنێت و لە نەورۆزی 1946دا گۆرانییەکە بڵاودەکەنەوە.
لەبارەی گۆرانی (جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە)ش، دەڵێت: هۆنراوەکەی هیی عەلی عەبدوڵڵا شەونمە (#ع. ع. شەونم# )، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا نووسیبووی، چەند کەسێک بڕیاریاندا هەرچۆنێک بووبێت بیکەن بە گۆرانی، بەڵام لە ترسی هێزە چەکدارەکانی ئەو کاتەی ڕژێمی ئێراق نەیاندەتوانێت تۆماری بکەن، ڕۆژێک بیرۆکەی ئەوەیان بۆ هات کە بچنە ماڵی پیاوێک کە پیشەی فیتەر بوو و ماڵیشیان لە دەرەوەی شار بوو، ئەوکات تیپی مۆسیقای مەولەوی دەبەن و دەچنە ئەو ماڵە، هەر لە ماڵی ئەو فیتەرەدا، عەلی عەبدوڵڵا شەونم ئاوازی بۆ دادەنێت و خۆی و کۆرسێک دەیڵێنەوە، دواتریش چەند هونەرمەندێکی دیکە وتیانەوە.

$ساڵی 1947 لەسەر داوای پیرەمێرد یادی نەورۆز نەکرایەوە$
نووسەر و مامۆستای زانکۆ عەبدوڵڵا ئاگرین دەڵێت: بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1946 لە گردی مامەیارەی #سلێمانی# ئاهەنگی جەماوەریی نەورۆز کرایەوە، بەڵام دواتر لە ساڵی 1947دا لەسەر داوای پیرەمێرد یادەکە نەکرایەوە، داواکەی پیرەمێرد لەبەر دوو هۆکاربوو، کە خۆی ئەو ڕۆژە بەیانیکرد و وتی، کورد لە دوو لاوە کۆستی کەوتووە، لەلایەک بەهۆی ڕووخانی کۆماری #مەهاباد# لەلایەن ئێرانەوە و دووەم، بەهۆی لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرەکەی کورد دیسان لەلایەن شانشینی ئەوکاتی ئێرانەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览32
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 20-03-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 20-03-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 20-03-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-03-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):20-03-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览32
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.144 KB 20-03-2024 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,802
图片 106,145
书籍 19,341
相关文件 97,360
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!