لەگەڵ نائەسڵان مەچۆرە کایە، ڕەنجی چەند ساڵەت ئەچێ بەزایە.
نائەسڵان: مەبەست لە ناکەس و هەرچی و پەرچییە. کایە: کێبڕکێی ژیان. مرۆڤەکان لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەردەوام لە کێبڕکێن لەگەڵ کەسانی بەرانبەریاندا، مەبەست لەوەیە لەگەڵ ناکەسدا گەر مرۆڤ بچێتە کێبڕکێوە، پەشیمانبوونەوەی لەدوایە.[1]