图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,072
图片 104,936
书籍 19,363
相关文件 97,695
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چەند بیروباوەڕی فۆلکلۆر لە مێشک و یادەوەریی پیرانی کۆبانیدا؛ بەشی 02
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند بیروباوەڕی فۆلکلۆر لە مێشک و یادەوەریی پیرانی کۆبانیدا؛ بەشی 02

چەند بیروباوەڕی فۆلکلۆر لە مێشک و یادەوەریی پیرانی کۆبانیدا؛ بەشی 02
ناونیشانی بابەت: چەند بیروباوەڕی فۆلکلۆر لە مێشک و یادەوەریی پیرانی #کۆبانی#دا؛ بەشی 02
نووسەر: دیار حەمی

=KTML_Bold=باوەڕی فۆلکلۆریی گرێدراوی هۆکاری تەندرووستی کاتێک کە منداڵ تووشی فێ دەبێ:=KTML_End=
فێ (پەرکەم): نەخۆشییەکە کە مرۆڤ بێ ئەوە بزانێت و ئاگای لە خۆ بێت لە کوێیە، لە ماڵ بێت، لەبەر ئاگردا بێت، خەوتبێت یان بەئاگا بێت، بە جۆرێک لە جۆرەکان لە کۆنترۆڵی خۆی دەردەچێت، زمانی دەکەوێتە بەر ددانەکانی و هەموو جەستەی وەک دارێک ڕەق دەبێت.
بۆ ئەوەی منداڵەکە لەم نەخۆشییە ڕزگاری ببێت، بە دوای ناوی محەمەد دا دەگەڕان و لەوان پارەیان کۆ دەکردەوە، بە ئەندازەیەک کە شتێکی زیو بەبەهای ئەو پارەیە دەکڕدرا، زیوەکەیان بە منداڵەکەوە دەکرد تا لە فێ ڕزگاری دەبوو. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ناوی محەمەد ناوێکی پیرۆزە، چونکە محەمەد ناوی پێغەمبەری ئیسلامە. هەروەها بە شێوازێکی تر، کاتێک منداڵەکە فێی لێ دەهات، دەبردرایە بەردەم ئەسپسوارێک. کاتێک سوارەکە لەسەر پشتی ئەسپەکە بەلایدا تێدەپەڕی، دەیانوت: ئەی سوارێ قەمەرێ، چێ یە دەرمانێ فەرێ و ئەگەر ئەو سوارە هەر شتێکی وتبا، ئەوە دەبووە چارەسەر و ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون لەم نەخۆشییە. لە سەردەمی ئێستادا ئەم باوەڕە ئیتر نەماوە و کەس ئیتر ئەم شێوازانە بەکار ناهێنێت و هەمووان ڕوویان لە شێوازی زانستی چارەسەرکردن کردووە.

حیقحیقۆ: کاتێک مرۆڤ زۆر دەکۆکا و هێندە کۆکە زیاد دەبوو و هەناسەی نەدەما، پێی دەگوترا حیقیقۆ.
دەوترێت بۆ ئەوەی منداڵەکە لەم شتە ڕزگار بکەن، بنەماڵەکەی دەیانبرد و لەنێو کونەبەردێک تێیاندەپەڕاند، لەو بەردە سێ جار منداڵەکەیان تێدەپەڕاند و بەم شێوەیە منداڵەکە لە حیقیقۆ ڕزگاری دەبوو. ئەم باوەڕەش وەک باوەڕەکانی تر لەم سەردەمەی ئێستادا نەماوە و زۆربەی خەڵک پشت بە زانست دەبەستن.

=KTML_Bold=کاتێک کە دەورووبەری چاوی مرۆڤ زیپکە دەربێنێت=KTML_End=
زیپکە: لێرەدا زیپکە وەک پارچە گۆشتێک وایە کە لە دەوروبەری چاوی مرۆڤ دەردێت. لە کۆبانی بۆ ئەوەی لەم زیپکەیە ڕزگاریان بێت، دەچوونە لای ئەو ژنانەی کە شوویان بە ئامۆزاکانیان (کوڕی مامی) کردبوو، و لەو کلەیەیان لە چاویان دەدا کە ئەو ژنانە لە چاویان دابوو، بەم شێوەیە لەو زیپکەیە ڕزگاریان دەبوو. ئێستا بەکارهێنانی ئەم شێوازە زۆر کەم بووە و کەم کەس بەکاری دەهێنێت.

=KTML_Bold=بۆ زەردوویی=KTML_End=
=KTML_Bold=بۆ منداڵان:=KTML_End= کاتێک منداڵێکی بچووک تووشی زەردوویی دەبوو، دەوترا حەوت حەبی سیر و ئەنگوستیلەیەکی زێڕ بە منداڵەکەوە بکرێت بۆ ئەوەی لە زەردوویی ڕزگاری بێت. هۆکاری سەرەکی ئەم باوەڕە، ڕوون نییە، بەڵام دەوترێت بەهۆی بۆنی سیرەوە، دەعبا و گیاندارانێک وەک مێشوولە و مشک نزیکی منداڵان نەدەبوونەوە. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم باوەڕە هەر لە کۆنەوە بۆ ئەم مەبەستە بەکارهاتبێت، بەڵام وەک ڕوونمان کردووەتەوە کاتێک بیر و باوەڕێک لە ڕێگەی زارەکییەوە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە، هەندێک شتی پێوە زیاد یان لێی کەم دەبێتەوە، ئەمەش ئەگەرێکی گەورەیە. بەهۆی پەرەسەندنی زانست و عەقڵییەت، ئەم باوەڕە ئەمڕۆ بەکار ناهێنرێت و ڕەت کراوەتەوە.

=KTML_Bold=بۆ گەورە:=KTML_End= چەند مانگێک لەمەوبەر بە سەلامەتی لە ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕزگارم بوو، لەلایەک خێزانەکەم بۆ من ئاژەڵیکیان کردە قوربانی بۆ ئەوەی سەلامەت دەرچووم، لەلایەکی تریشەوە هاوڕێ و دراوسێکان سەردانی منیان دەکرد. خاڵۆم یەکێک بوو لە سەردانکەران، هات و لە بەردەمم دانیشت و دوو وشەی نەوت و هەتا منی بینی زللەیەکی لێ دام و بە ڕووخسارێکی تووڕەوە قسەی لەگەڵ کردم. دەیان فیکرم لەلا درووست بوو، بەڵام دوای چەند ساتێک پێیان وتم کە ئەم زللەیە بۆ برینی زەردووییە، هۆکاری ئەم باوەڕە ئەوەیە کە دەڵێن زەردوویی لە ئەنجامی ترسەوە دێت، هەر بۆیە دەگوترێت کە بە ترس چارەسەر دەبێت. ئەم باوەڕە لە هەنووکەشدا هەر هەیە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览135
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 14-12-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 14-12-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文化
城市: Kubanê
文件类型: 原文
普罗旺斯: 西部库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 23-02-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on25-02-2024
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):25-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览135
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,072
图片 104,936
书籍 19,363
相关文件 97,695
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!