图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,968
图片 106,406
书籍 19,323
相关文件 97,287
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەسەرهاتی ڕێبەری ئەفسانەیی سمکۆی شکاک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەسەرهاتی ڕێبەری ئەفسانەیی سمکۆی شکاک

بەسەرهاتی ڕێبەری ئەفسانەیی سمکۆی شکاک
بەسەرهاتی ڕێبەری ئەفسانەیی #سمکۆی شکاک#
نووسینی: محەمەد ساڵح قادری
وەرگێڕانی: شەهاب خالیدی

سمکۆ لە ساڵی 1887 لەدایکبووە. دوای ئەوەی جەوهەر ئاغا برا گەورەکەی لە ساڵی 1905 لەلایەن حاکمی تەورێزەوە فێڵی لێکرا و کوژرا، هەروەها دوای ئەوەی محەمەد ئاغای باوکیشی لەلایەن عوسمانییەکانەوە بێسەروشوێن کرا، لە ساڵی 1906ەوە لە ناوچەکانی کۆتۆڵ، ماکو، خۆی و #سەڵماس# بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتەکەی دەستی بە تێکۆشان کرد.
لە ئەیلولی ساڵی 1912 کاتێک عەبدولڕەزاق بەدرخان و سەید تەها نەوەى شێخ عوبەیدوڵڵا لە تیفلیسەوە دەچوونە شاری خۆی، لەلایەن سەربازە تورکەکانەوە دەستگیرکران و بەرەو تورکیا بردران، بەڵام کاتێک سمکۆ لەم ڕووداوە ئاگادار دەبێت، هێرشیان دەکاتە سەر و لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا دوای شەڕێکی کوورت عەبدولڕەزاق و سەید تەهای لە دەستیان ڕزگار دەکات.
لە سەرەتای ساڵی 1913 سمکۆی شکاک توانی بە هاوکاریی عەبدولرەزاق بەدرخان کۆمەڵەی جیهاندانی لە شاری خۆی دابمەزرێنێت. لەو چوارچێوەیەدا قوتابخانەیەکی کوردی لە شاری خۆی (شاری خوێ) دەکرێتەوە کە چەند مامۆستایەکی کورد کە لە قەفقازەوە هاتبوون، بە زمانی کوردی و ڕووسی وانە بە 29-30 منداڵی کوردیان دەوتەوە.
لە کۆتایی ساڵی 1914 و لە جەرگەی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ئێران لە کاتی دوورخستنەوەی سمکۆ لەلایەن ڕووسەکانەوە بۆ تفلیس، لە نزیک جۆلفا لەلایەن ئەرمەنییەکانەوە تەقەی لێ کرا، بەڵام هیچ زیانێکی پێ نەگەیشت.
ساڵی 1916 کاتێک ڕووسەکان ئاگادار بوون کە بەبێ بوونی سمکۆ لە ناوچەی خۆی و کۆتۆڵ مەترسیی داگیرکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن عوسمانییەکانەوە هەیە، سمکۆیان ئازاد کرد و ڕێگەیان پێ دا کە بگەڕێتەوە ناوچەی کۆتۆڵ.

سمکۆی شکاک لە ساڵی 1918 لەسەر داوای مارشیمۆن پێشەوای ئایینیی ئاشوورییەکان، بۆ کۆبوونەوەیەک لە چارییەوە دەچێتە کۆهنەشەهر لە نزیک سەڵماس. لەم دیدارەدا کاتێک سمکۆ تێدەگات کە مارشیمۆن بەپێی ئەو بەڵێنانەی کە پێشتر لەلایەن ڕووسەکانەوە پێی درابوون و هەروەها ئەمە کە چەندین چەک و تەقەمەنیشیان پێ دابوو، دەیەوێت دەوڵەتێکی ئاشووری لەسەر خاکی کوردستان دابمەزرێنێت، بۆیە بۆ شکستهێنان بەو پیلانە، لە پڕۆسەی ئەم کۆبوونەوەیەدا مارشیمۆنی کوشت.
سمکۆ لە نامەیەکدا کە مەزەندە دەکرێت لە ساڵی 1919دا بۆ ژەنەڕاڵ حەسەن موقەدەم زەفەر ئەلدەولەی کاربەدەستی پایەبەرزی ئێرانی نووسیبێت، پێی ڕاگەیاندووە: زۆرێک لەو گەلانەی کە لە جیهاندا حەشیمەتیان لە کورد کەمترە دەوڵەتی خۆیانیان هەیە. ئەگەر کورد بەو حەشیمەتە زۆرەی خۆی نەتوانێت ئۆتۆنۆمی بە دەست بێنێ، مردنی لە بوونی باشترە.
لە مانگی دووەمی بەهاری ساڵی 1919 حاکمی تەورێز موکەرەم ئەلموڵک بە هاوکاریی ئەرمەنییەکانی ئەو ناوچەیە، پاکەتێکی بۆمبڕێژکراو ئامادە دەکات و لەژێر ناوی ناردنی دیارییەک لەلایەن ژنێکی ئازەریزمانی خزمی سمکۆوە بۆ خوسرۆیی کوڕی سمکۆ بۆمبەکە بۆ کوشتنی سمکۆ دەنێرێتە گوندی چاری. لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبەکەدا، عەلیخانی برای سمکۆ و سێ کەسی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست دەدەن و ژمارەیەکیش بریندار دەبن.
هەر بۆیە سمکۆش ڕۆژی #17-07-1920# فەرمانی بە عەمەرخانی شکاک ڕاوێژکار و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی داوە کە هێرش بکاتە سەر هێزەکانی دوژمن و عەمەرخانیش توانیویەتی دوای شەڕێکی سەخت، بەندەری گۆڵمەخانە و شوێنە ستراتیژییەکانی #ورمێ# بگرێت و شاری ورمێ لە دەستی دوژمنان ڕزگار بکات.

=KTML_Bold=شەڕی ڕزگارکردنی شاری #مەهاباد#=KTML_End=
لە ساڵی 1921 هێزەکانی سمکۆ دوای شەڕێکی سەخت توانیویان زیاتر لە 700 کەس لە هێزەکانی ئێران بکوژن و هەروەها فەرماندەی گشتیی ئەو هێزە لە پادگانی مەهاباد بە ناوی حەسەن مەلەکزادە بە دیل بگرن و شاری مەهاباد لە دەستی داگیرکەران ڕزگار بکەن.

=KTML_Bold=شەڕی شەکەریاز=KTML_End=
لە #17-12-1921# سوپای ئێران بە 5 هەزار سەربازەوە بە فەرماندەیی ئەمیر ئەرشەد زرغام قەرەداغی و ڕاوێژکاری سەربازیی سوید بە ناوی لیندبێرگ هێرشی کردە سەر سمکۆ. ئەمیر ئەرشەد زرغام قەرەداغی برای محەمەد حسێن خان بوو، ئەو کەسەی لە ساڵی 1905دا جەوەر ئاغای برای سمکۆی لە شاری تەورێز کوشت. لە چوارچێوەی فەرمانەکەی سمکۆدا، عەمەرخانی شکاک وێرای هێزێکی تەیار لەگەڵ 200 چەکداری زێباری سەنگەرەکانی دوژمن تێکدەشکێنن و ئەمیر ئەرشەدیش دەکوژن.
لە مانگی حەوتی ساڵی 1922 سمکۆ ڕۆژنامەی کوردی لە شاری ورمێ بە چاپ گەیاند، کە چەند ژمارەیەکی بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاوکرانەوە.
سمکۆ لە سەردەمی سەرهەڵدانەکەیدا پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ زۆربەی سەرۆک هۆز و و ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕانی کورد هەبووە و لە نامەکەیدا ڕوو لە گەلی کورد دەڵێت:
ئەی کوردینە! ئێمە جگە لە یەکگرتوویی و پێکەوەبوون هیچ ڕێگایەکی دیکە شک نابەین بۆ ڕزگارکردنی میللەتەکەمان لە دەستی دوژمن. هەروەها جگە لە گوشینی دەستی برایەتیی یەکتر، هیچ ڕێگەچارەیەکی دیکەمان نییە بۆ دۆخی بێدەسەڵاتیی گەلەکەمان. ڕاستگۆیانە دەستی یەکگرتوویی و برایەتی بدەن بە یەکتر و بە هەموو هێز و توانای خۆتان بەرگری لە خۆتان بکەن لە بەرانبەر دەستدرێژیی دوژمن. ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون، نە هیچی تر.
ڕۆژی #27-07-1922# بە فەرماندەییی سەر لەشکەر جەهانبانی 15 هەزار سەربازی حکومەتی ڕەزاخان هێرشیان کردە سەر قەڵای چاری شوێنی مانەوەی سمکۆ. لە دۆخێکی وەهادا سمکۆ ناچار بوو لە قەڵای چارییەوە پاشەکشە بکات بۆ ناوچەی شپیران لە نزیک سنووری تورکیا.
لە شەوێکی ئۆکتۆبەری ساڵی 1922دا هێزەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر گوندی شامانێسی باکووری کوردستان. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، خاتوو جەواهیر هاوسەری سمکۆ لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە کوژران و کوڕە شەش ساڵانەکەی سمکۆش بە ناوی خوسرۆ دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی #06-11-1922# چەند بەرپرسێکی بەریتانیایی بە سەرکردایەتیی سیدی ئێدمۆندز لەگەڵ سمکۆ و سەید تەها و ئەحمەد ئاغای برای سمکۆ لە گوندی بەحرکە لە نزیک #هەولێر# کۆ بوونەوە. لەم دیدارەدا سمکۆ هەوڵی دا کە پشتیووانیی ئینگلیزەکان بەدەست بێنێ، بەڵام بەرپرسانی ئینگلیز هیچ قەوڵ و بەڵێنێکی پشتیووانییان نەدایە سمکۆ.
لە ڕۆژی #08-01-1923# سمکۆ بۆ سەردانی شێخ مەحمود ڕۆیشتە شاری #سلێمانی# و لەوێش لەلایەن شێخ مەحمود و خەڵکی سلێمانییەوە بە مەراسیمێکی فەرمی و کەرنەڤاڵێکی گەورە پێشوازیی لێ کرا.

لە ماوەی مانەوەی سمکۆ لە سلێمانی دوای چەندین دیدار لەگەڵ شێخ مەحمود، سمکۆ هیچ وەڵامێکی ئەرێنیی لێ وەرنەگرت بۆ ئەوەی کە خۆی لە تورکەکان بەدوور بگرێت و لەگەڵ ئینگلیزەکان ڕێک بکەوێت. هەروەها سمکۆ هیچ هیوای بە پشتیووانیی ئینگلیزەکان لە شۆڕشەکەی لە دژی ئێران نەما. لەو کاتەدا بەهۆی دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان شێخ مەحمود و ئینگلیزەکان سمکۆ تێدەگات کە مانەوەی لە سلێمانی هیچ سوودێکی نییە و دواڕۆژی ئەویش ڕوون نییە. بۆیە لە #28-03-1923# شاری سلێمانی بەجێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە دەوروبەری #ڕواندز#.
دوای بێهیواییی سمکۆ لە ئینگلیزەکان و بەجێهشتنی شاری سلێمانی و هاتنی بۆ ناوچەی ڕەواندز، ئۆزدەمیر کە بەرپرسێکی پایەبەرزی تورکیا بوو، هەندێک بەڵێنی بە سمکۆ دا. حکوومەتی نوێی تورکیا بە مەبەستی ئەوەی ئینگلیزەکان نەتوانن سمکۆ لە دژی ئەوان بە کاربهێنن، وەک تاکتیکێکی کاتی، لەگەڵ ڕێگەدان بە سمکۆ بۆچوونە ناو تورکیا و ڕادەستکردنی بەشێک لە داراییەکەی و هەروەها ئازادکردنی خەسرۆی کوڕی، زۆر قەوڵ و بەڵێنی دیکەشیان بە سمکۆ دا.
بەڵام دوای ئەوەی پەیمانی لۆزان لە #24-07-1923# دا واژۆ کرا و ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئینگلیزەکان سەبارەت بە چارەنووسی مووسڵ یەکلا بوویەوە، سمکۆ چیتر نەیتوانی لە تورکیا بمێنێتەوە و جارێکی دیکە بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە سنوور و لە دەوروبەری چیای دالامپەر لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا و ئێراق گیرسایەوە.

لە سەرەتای ساڵی 1924و دوای ڕێککەوتنی سمکۆ و حکومەتی ئێران، سمکۆ گەڕایەوە ئێران و لە گوندی هۆوەسنێی سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ نیشتەجێ بوو.
ساڵی 1925 لە کاتی پێشوازیکردنی سمکۆ لە هاتنی ڕەزاخان بۆ سەڵماس، کاتێک ڕەزاخان هێزەکانی سمکۆ دەبینێت، ترسی لێ دەنیشێت و پێی وایە کەوتووتە داوی سمکۆ، بە مەبەستی خۆدەربازکردن لەو مەترسییە، بەخێرایی ماڵاوایی لە سمکۆ دەکات و دەڵێت کاتژمێر 4ی ئێوارە دەچمە کۆهنەشار و ئێوەش وەرنە ئەو شوێنە با پێکەوە قسە بکەین. سمکۆ دوای ماڵاوایی لە ڕەزاخان، بەدڵتەنگییەکی زۆر و بە دەنگێکی بەرزەوە وتی:
دەبوایە بمکوشتبا، لەمەودوا هەرچی بەسەرمدا بێت مافی خۆمە. بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک دێت کە هەمان ڕزۆ (ڕەزاخان) دەمکوژێت.
لە ساڵی 1926 سمکۆ بە 1500 کەسەوە هێرشی کردە سەر سەڵماس، بەڵام بەهۆی ململانێ ناوخۆییەکانەوە نەیتوانی شارەکە بگرێت و لە کاتی پاشەکشەدا لە ناوچەی سۆما-برادۆست شکستی هێنا و ناچار بوو بەرەو ئێراق پاشەکشە بکات و لە ناوچەی #سیدەکان#ی باکووری ڕواندز هەڵبگیرسێت.

لە ساڵی 1928 جارێکی دیکە سمکۆ لەگەڵ تورکەکان ڕێک کەوت و لەگەڵ لایەنگرانی چوونە ناو سنووری تورکیا و لە هەرێمی گەوەری باکووری کوردستان گیرسانەوە.
دوای ئەوەی سمکۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دۆخێکی سەختدا لە سێگۆشەی باشوور و باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەمێنێ، لە هاوینی ساڵی 1930 سەرهەنگ سادق خانی نەورۆزی لە ڕێگەی تەیمووری شکاکەوە کە پێشتر چەکداری سمکۆ بوو، نامەیەکی بۆ نارد و داوای لێ کرد کە بێت بۆ شاری #شنۆ# بۆ ئەوەی کە لەوێ چاوی بە سەرلەشکەر حەسەن موقەدەم فەرماندەی پایەبەرزی ئێران بکەوێ
سمکۆ کە بە نییەتپاکییەوە دەیویست لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوانیان وتووێژ بکات، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بە پێچەوانەوە دەیانویست ناوبراو بخەنە داو و بیکوژن. بەداخەوە سمکۆ ئاگاداری پیلانە پیسەکەیان نەبوو و زۆر بە ئاسانی کەوتە داوی دوژمن و لە ڕۆژی #18-07-1930# (27-4-1309) لە شاری شنۆ تیرۆر کرا. بەم شێوەیە ژیانی ئەو ڕێبەرە ئەفسانەییەی کوردستان دەبێتە قوربانیی نیشتمان و کۆتایی بە بزووتنەوەکەی دێت کە زیاتر لە 20 ساڵی خایاند.
ڕەزاشا پێی وابوو بە نەمانی سمکۆ خەباتی گەلی کورد لە ئێران بۆ هەمیشە کۆتایی پێ دێت، بەڵام لە ساڵی 1941 لە سەردەمی شەڕی دووەمی جیهانیدا ئەمە ڕەزاشا بوو کە کۆتایی بە حکوومەتەکەی هات و جارێکی دیکە گەلی کورد هەستایە سەر پێ و ئەم جارە بە سەرکردایەتیی پێشەوا قازی محەمەد لە ساڵی 1946دا توانیویان کۆماری کوردستانی دابمەزرێنن.[1]

سەرچاوە:
پەرتووکی عەمەرخانی شکاک ، لە سەرهەڵدانی سمکۆوە تا کۆماری کورستان -نووسینی محەمەد ساڵح قادری -2021
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览158
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 19-07-2023
相关文件: 7
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 19-07-2023 (1 年份的)
Original Language: 波斯
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 翻译
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):22-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览158
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,968
图片 106,406
书籍 19,323
相关文件 97,287
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!