图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 01
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 01

بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 01
بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 01
نووسینی: کەیهان محەمەدی نەژاد

برۆیێ حەسکێ یەکێکە لەو سەرکردە و شۆڕشگێڕانەی کورد کە چەند ساڵێک دژی داگیرکەرانی کوردستان خەباتی کردووە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆماری ئارارات.
برۆیێ حەسکێ تێلی لە عەشیرەتی جەلالی، سەرۆکی هۆزی هێسێسۆریان و دانیشتووی ناوچەی ئاگری بوو.
ناوبراو لە سەردەمی گەنجیەتیدا کەسێکی بەتوانا بوو.
دوای شکستی حکوومەتی عوسمانی و دامەزراندنی حکوومەتی نوێی تورکیا و دوای سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران لە باکووری کوردستان، حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە گواستنەوە و دەربەدەرکردنی زۆرەملێی کورد بۆ ناوچە دوورەدەستەکانی تورکیا؛ برۆیێ حەسکێ تێلی یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرانی عەشیرەتی جەلالی و دانیشتووی ناوچەی ئاگری بوو.

=KTML_Bold=ڕاپەڕینی برۆیێ حەسکێ وەها دەستی پێ کرد=KTML_End=
دەوڵەتی تورک لە سەردەمی کەمالیستەکاندا، دوای سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی شێخ سەعید، دەستی کرد بە گواستنەوەی کورد لە شوێن و زێدی خۆی بۆ شوێنە دوورەکان. یەکێک لەو ناوچانەی کە خەڵکەکەی لەلایەن کەمالیستەکانەوە دەرکران، ناوچەی ئاگری بوو. سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر کەسانی کاریگەر بۆ ئەوەی لە ناوچەکانیان دووریان بخاتەوە، بۆ ئەوەی نەتوانن ڕاپەڕینێکی دیکە دەست پێ بکەن. یەکێک لەو کەسانە برۆیێ حەسکێ بوو، ئاگادار کرایەوە کە هێزەکانی تورکیا بڕیاریان داوە بە زۆر لە زێدەکەی دووری بخەنەوە. لە #16-05-1925# ، سەربازانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی بۆ دەسبەسەرکردن و دوورخستنەوەی، بەڵام ئەو لەو کاتەدا لە ماڵەوە نەبوو.
زانراوە لەو کاتەدا برۆیێ حەسکێ بە کەسوکارەکەی وتووە، داگیرکەران دەستمان لێ هەڵناگرن، ئیدی بەسە، تفەنگ و ئەسپەکەم بۆ بهێنن. سەرچاوەکان دەڵێن، لەو کاتەدا هەندێک دەنگی تەقە بیستراوە.
دوای ئەوەی برۆیێ حەسکێ لەگەڵ 30 کەس لە خزمەکانی دەچێتە شاخی ئاگری، چەندین شەڕ لەنێوان ئەوان و هێزەکانی سوپای تورکیا ڕوویدا. لەو شەڕانەدا سەربازانی تورکیا شکستیان دەخوارد و ناچار دەبوون پاشەکشە بکەن؛ شەڕڤانانی برۆیێ حەسکێ لەو شەڕانەدا زۆرێک چەک و تەقەمەنییان دەست کەوت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پەرتووکی (عەمەرخانی شکاکدا، نووسینی محەمەد ساڵح قادری) هاتووە، دوای ئەو پێکدادانانە، لە گوندی جەبێ کومەت کۆبوونەوەیەک لەنێوان فەرماندەکانی تورکیا و برۆیێ حەسکێ پێک هێنرا و فەرماندەکانی تورکیا داوای ڕادەستبوونیان لە برۆیێ کرد، بەڵام ئەو داواکارییەکەی ئەوان بۆ ڕادەستبوونی قەبووڵ نەکرد.
دوای ئەوەی برۆیێ حەسکێ ڕاپەڕینی خۆی لە دژی داگیرکاریی تورکیا دەست پێ کرد، زۆری پێ نەچوو کە فەرزەندە بەگی حەسەنی کوڕی سلێمان ئەحمەد لەگەڵ خالس بەگ، عەبدولقادر، کازم بەگ، تاجەدین بەگ و ئەیووب ئاغا و چەندین پیاوی ناودار و ئازا لەو کاتەدا، پەیوەندییان بە هێزی برۆیێ حەسکێ-وە کرد.
بەپێی زانیارییەکانی پەرتووکی عەمەرخانی شکاک، لەنێویاندا جەنگاوەری هۆزەکانی کەسکۆیی، ساکان و شەمسکانیش هەبوون. ئەواڵ لەگەڵ خێزانەکانیان چووبوونە ئاگری و ئاگری ببوو بە قیبلەی بەرخۆدان.
لە بەهاری ساڵی 1927، شۆڕشگێڕانی ئاگری چەند جارێک هێرشیان کردە سەر سوپای تورکیا و جارێکیان ناوچەی بازیدیان ئازاد کرد.

=KTML_Bold=پشتیووانیی خۆییبوون لە ڕاپەڕینی ئارارات=KTML_End=
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە خویبوون چۆن پاڵپشتیی ڕاپەڕینی ئاگریی کردووە و چ کەسایەتییەک دەستی لەو ڕاپەڕینەدا هەبووە.
کاتێک ڕاپەڕینی ئاگری دەنگدانەوەیەکی گەورەی لێ کەوتەوە، #ئیحسان نووری پاشا# ئاگادار بووەوە و لەسەر بڕیاری ڕێکخراوی نەتەوەیی خۆییبوون گەیشتە چیای ئاگری؛ چەند هەفتەیەک دواتر و لە #13-09-1927#، سوپای تورکیا هێرشێکی هەمەلایەنەی بۆ سەر ئاگری دەست پێ کرد. هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە ژمارەی سەربازانی تورکیا لەو کاتەدا زیاتر لە 10 هەزار سەرباز بووە. لە باکووری شاخەوە یەکەیەکی سەربازی گەورەیان لەنێوان ئاگریی گەورە و ئاگریی بچووک جێگیر کرد و دەستیان بە هێرشێکی گەورە کرد.
بەپێی پەرتووکی عەمەرخانی شکاک: دوای ئەوەی سەربازانی تورکیا بە چەکی قوورس دەستیان بە بۆردومان کرد، شەڕڤانانی عەشیرەتی ساکان کە لەودیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون، بەدەم داوای شۆڕشگێڕانی ئاگرییەوە هاتن و شەڕە توندەکانی نێوان ئەوان و هێزەکانی سوپای تورکیا و ململانێکان چەند ڕۆژێکی خایاند. لە ئەنجامدا سەدان سەرباز و فەرماندەی تورکیا کوژران و بەدیل گیران و چەندین چەک و تەقەمەنی کەوتنە دەستی شەڕڤانانی کورد و پاشەکشەیان کرد.
زانراوە کە دوای ئەم شەڕە گەورەیە، ئیحسان نووری دەستی کرد بە ڕێکخستنی هێزی شەڕڤانان لە چیای ئاگری. کۆمەڵەی خویبوونیش بۆ ئەو مەبەستە ئەندامانی خۆی ڕەوانەی ئاگری کرد.
لەگەڵ تێپەڕبوونی کات خەڵکێکی زۆرتر دەچوونە ڕیزەکانی شەڕڤانانی ئاگری. دوای سەرکەوتنە سەربازی و سیاسییە گەورەکانی شۆڕشگێڕانی ئاگری، کۆماری ئارارات بە بڕیاری ڕێکخستنی خویبوون لە ناوچەی ئازادکراوی ئاگری دامەزرا.

=KTML_Bold=دامەزراندنی کۆماری ئارارات چۆن بوو؟=KTML_End=
دوای ئەوەی ئیحسان نووری و برۆیێ حەسکێ یەکیان گرت، زۆر شتی سەرنجڕاکێش لە ئاگری ڕوویدا. زانراوە کە بۆ یەکەمجار شۆڕشگێڕانی ئاگری جلوبەرگی سەربازییان لەبەر کرد و کڵاوی سەربازیی فەرمییان لەسەر سەریان دانا. وێنەی ئاگریی گەورە و بچووک بە قەڵغانەکانیانەوە بوو. یەکپۆشی ئەفسەرەکانیش لۆگۆی خویبوونیان لەسەر بوو و بۆ جیاکردنەوەیان، پلە و قەڵەم و هێمای گەنم و خەنجەر و خۆر بەکار دەهێنرا. ئاڵای کوردستان لەو ناوچانە هەڵ کرا کە لەدەست داگیرکەر ڕزگار کران.
بەپێی سەرچاوەکان، ساڵی 1927 سەرکردەکانی ڕاپەڕینی ئاگری، کۆبوونەوەی نیشتمانییان لەسەر چیای ئاگری بەڕێوە بردووە. ئەو کۆبوونەوەیە ئەرکی بەڕێوەبردنی سەربەخۆ و ئازادی لە ناوچەی ئاگری بە ڕێکخستنی خۆی دا. ئەوان لە ئاگری دەستەی بەڕێوەبەریی خۆیان هەڵبژارد.
هەروەها برۆیێ حەسکێ و ئیحسان نووری پاشا وەک سەرکردەی گشتی هەڵبژێردران و برۆیێ حەسکێ بوو بە سەرکردەی گشتیی ڕاپەڕینی ئاگری و ئیحسان نووریش بوو بە فەرماندەی گشتیی شەڕڤانانی ئاگری. لەلایەکی ترەوە سروودێکی نەتەوەیی بە ناوی هلبە ئاگری دانرا و دواتر ڕۆژنامەیەک بە ناوی ئاگری دەرچوو.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览192
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 18-07-2023
相关文件: 3
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 18-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):22-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览192
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.141 KB 22-02-2024 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!