图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,411
图片 104,866
书籍 19,372
相关文件 97,508
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆمەڵە شوێنەواری بێستوون لە پارێزگای کرماشان؛ بەشی 02
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵە شوێنەواری بێستوون لە پارێزگای کرماشان؛ بەشی 02

کۆمەڵە شوێنەواری بێستوون لە پارێزگای کرماشان؛ بەشی 02
کۆمەڵە شوێنەواری بێستوون لە پارێزگای #کرماشان#؛ بەشی 02

=KTML_Bold=قەڵای مادی=KTML_End=
شوێنەواری قەڵای مادی لە باکووری ڕۆژاوای چیای #بێستوون# هەڵکەوتووە، و بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسان لە ساڵی 1966دا بورج و دیواری لاکێشەی هەبووە. دیوارەکانی ئەو قەڵایە بە شێوەی وشکەچن و بە بەردی ورد و درشت درووستکراون. بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنەوارە دەستییانەی لەم شوێنە دۆزراونەتەوە هاوشێوەی شوێنەوارەکانی نۆشیجانی مەلایر و گوودین تەپەی کەنگاوهەرن، دەوترێت ئەم قەڵایە هیی سەردەمی مادەکانە. دۆزینەوەی دەرزیلەیەکی بڕۆنزی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەشتەمی بەر لە زایین، ئەو شیمانەیە بەهێزتر دەکات. لە هەڵکۆڵینی شوێنەوارناسان لە ساڵی 2002دا شوێنەواری سەردەمە جیاوازەکانی وەک چاخی مەفرەغ، چاخی ئاسن، سەردەمی هەخامەنەشی، سەردەمی ئەشکانی و سەردەمی ئیسلامی دۆزرایەوە ئەوە دەیسەلمێنێ کە ئەم قەڵایە لە سەردەمی مادەکاندا لە ئەوپەڕی ئاوەدانی و بەهێزیی خۆیدا بووە.

=KTML_Bold=بەردەنەخشی گوودەرز=KTML_End=
نەخشەبەردینی گوودەرزی دووەم شوێنەوارێکی سەردەمی ئەشکانییە کە سەرکەوتنی گوودەرزی دووەم بەسەر مێهردادی نواندووەتەوە. مێهرداد، شازادەیەکی ئەشکانی بوو، کە لە دەرباری ئیمپراتۆری ڕۆما گەورە بوو و گوودەرز لە ساڵەکانی 38 تا 51ی زایین حوکمڕانیی ناوچەکەی بە دەستەوە بوو. لەم نەخشە بەردینەیەدا کە دیمەنێکی ناڕوون لە گۆڕەپانی شەڕەکە پێشان دەدا، سێ جەنگاوەری زرێپۆش بە سواری ئەسپ دێنە بەر چاو کە دەگوترێت جەنگاوەری ناوەڕاست، گوودەرزە. لەم دیمەنەدا نیکە خودای سەرکەوتن تاجێک لەسەر سەری گوودەرز دادەنێ لە کاتێکدا کە ئەو لەسەر ئەسپەکەیەوە بە نێزە هێرش دەکاتە سەر سوارکارێکی دیکە کە دەگوترێت مێهردادی دووەمە و لە ئەسپەکەی دەیخاتە خوارەوە. بەردەنووسێک بە زمانی یۆنانی لە تەنیشت ئەو نەخشەبەردینەیە هەیە کە تێیدا باس لە شەڕەکەی گوودەرز و مێهرداد دەکات.

=KTML_Bold=بەردەنەخشی مێهرداد=KTML_End=
بەردەنەخشی مێهرداد کە یەکێک لە گەورەترین پاشاکانی ئەشکانی بووە، یەکێکە لە کۆنترین شوێنەوارەکانی بەجێماو لە حکوومەتی ئەشکانییەکان، بایەخێکی مێژووییی زۆری هەیە. ئەم شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆ 110 تا 123 ساڵ بەر لە زایین و ڕێک لە خوار بەردەنووسی داریووشی هەخامەنەشییەوە جێی گرتووە.
ئەو بەردەنەخشە تایبەتە بە دانی دەسەڵات لەلایەن مێهردادەوە بۆ ساتراپەکان (دەسەڵاتدارانی ناوچەیی) کە هەر کامیان بە گوێرەی ئەو پێگەیەی هەیانە بە ڕیز بە شوێن یەکتردا وەستاون. لەسەر سەری هەر کام لە کەسایەتییەکانی ناو ئەو بەردەنەخشە، بەردەنووسێک بە (خەتی یۆنانی) هەیە کە دەیانناسێنێ. کەسی یەکەم گوودەرزی یەکەمە کە دوای مێهرداد دەبێتە جێنشینی ئەو. ناوی کەسی دووەم سڕاوەتەوە و ڕەنگە یەکێک لە شازادەکان بێ.. کەسی سێیەم میتراداتە کە لەم کەتیبەیەدا بە نازناوی پپیس تومینووس بە مانای ئەمینی شا ناسێنراوە. کەسی چوارەمیش ناوی کوفاساتسە.
ئەم بەردەنەخشە جیا لەوەی بە تێپەڕینی کات زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە، لە سەردەمی دەسەڵاتداریی شێخ عەلی خانی زەنگەنە کە سەرۆک وەزیرانی شا (سولەیمانی سەفەوی) بوو، بەشێکی بە مەبەستی درووستکردنی بەردەنووسی شێخ عەلی خان، لەناو چووە.

=KTML_Bold=بەردەنووسی شێخ عەلی خان=KTML_End=
شێخ عەلی خان کە حاکمی کرماشان بوو، و کاری زۆری بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچەیە کرد دواتر بوو بە سەرۆک وەزیرانی شاعەباسی دووەم و دواتریش شا (سولەیمانی سەفەوی) ئەوەندە متمانەیان پێی بوو کە نازناوی (اعتماد السلطنة) یان پێ دابوو.
بەردەنووسی شێخ عەلی خان دەقی وەقفنامەی شێخ عەلی خانە کە لەسەر بەردەنەخشی مێهردادی دووەم لەناو کێوی بێستووندا هەڵکۆڵراوە و بەشێک لەو شوێنەوارە مێژووییەی سەردەمی ئەشکانییەکانی لەناو بردووە.

=KTML_Bold=کاروانسەرای شاعەباسیی بێستوون=KTML_End=
کاروانسەرای شاعەباسی یەکێک لە شوێنەوارە ناوازەکانی کۆمەڵەی بێستوونە کە لەسەر ڕێگای کۆنی کرماشان بۆ هەمەدان هەڵکەوتووە. ئەو کاروانسەرایە کە ڕووبەرەکەی 6000 مەتر دووجایە، بە شێوەی کاروانسەراکانی سەردەمی سەفەوییەدا درووستکراوە. کاری درووستکردنی ئەم کاروانسەرایە بە فەرمانی شاعەباسی یەکەمی سەفەوی دەستی پێ کردووە و وەک لە بەردەنووسی سەردەری کاروانسەراکەدا دەردەکەوێ، بە هەوڵی شێخ عەلی خان کۆتایی پێ هاتووە.
ئەم کاروانسەرایە لە سەردەمی ناسرەددین شای قاجاردا نۆژەن کرایەوە و لە سەردەمی پاشایەتیی پەهلەویدا کرا بە کۆگای دانەوێڵە. لە پاش دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەی 17 ساڵ کرایە بەندیخانە و دواتر لەلایەن فەرمانگەی میراتی کەلەپووریی کرماشانەوە وەرگیراوە و نۆژەن کرایەوە.
ئەم کاروانسەرایە چوار هەیوانی هەیە و لە هەر لایەکی دوو سەکۆی بەردی و حەوت تاقی خشتی هەڵکەوتووە و لە چوار سووچی دەرەوەی چوار بورج درووستکراوە کە تەنیا دوو بورجیان ماوەتەوە. لە ساڵی 2014دا بڕیار درا ئەم شوێنەوارە مێژووییە بەکرێتە هۆتێلێکی سوننەتیی گەشتیاریی پێنج ئەستێرە کە دەتوانێت پێشوازی لە 100 میوان بکات.

=KTML_Bold=پردی ساسانی=KTML_End=
پردی ساسانی یا پردی خەسرەو پەرویز بە درێژیی 152.80 مەتر لەسەر ڕووباری گاماسیاو بە دووریی 2 کیلۆمەتر لە شاری بێستوون هەڵکەوتووە، بە سەرنجدارن بە تەکنیکی بیناسازی و چۆنییەتیی تاشینی بەردەکان و ئەو نیشانەگەلەی لەسەر بەردەکان بەجێماوە، دەردەکەوێ کە ئەم شوێنەوارە تایبەتە بە سەردەمی ساسانییەکان و هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەم پردە بەشێک بووە لە بەنداوی ساسانییەکان.
پردەکە 10 پایە و 9 چاوەی هەیە کە پایەکانی بە درێژیی 3.14 مەتر و پانیی 2.70 مەتر درووستکراون. پایەکانی ئەو پرسە بە شێوەی شەشپاڵوو لە تێکەڵەی قسڵ و بەردی داتاشراو درووستکراون، پردەکە لەسەر بەستێنێکی بەردی درووستکراوە کە هەم ڕێگا لە شۆرانەوەی بنی ڕووبارەکە دەگرێ و هەم ئاستی ئاوەکەش ڕێک دەخات. پردەکە ڕووخاوە و لە ساڵانی ڕابردوودا لەسەر پایەی بەردینی ئەو پردە پایەی ئاسن چەقێنراوە و پردێکی ئاسن لەجێی پردە کۆنەکە درووستکراوە.

=KTML_Bold=پردی بێستوون=KTML_End=
پردی بێستوون لەسەر ڕووباری دینەوەری هەڵکەوتووە بە چەندین ناوی دیکەش وەک پردی شاعەباسی، پرسی سەفەوی، پردی کۆن، پردی نادرئاوا و پردی دینەوەر ناسراوە. درێژایی ئەم پردە 144 مەترە و بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی سەردەمی ساسانیدا درووستکراوە دەوترێت بە فەرمانی خەسرەو پەرویز درووستکراوە.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان، پایەکانی ئەو پردە لە کۆتایی سەردەمی ساسانیدا درووستکراون و وەک زۆر شوێنەواری سەردەمی ساسانی لە کۆمەڵەی بێستوون بە ناتەواوی ماوەتەوە و لە سەدەی 11ی زایینیدا واتا چوار سەدە دوای ڕووخانی ساسانییەکان درووستکردنی ئەو پردە کۆتایی پێ هاتووە. لە سەردەمی ئیلخانییەکاندا چاوەی پێنجەمی پردەکە نۆژەن دەکرێتەوە و لە سەردەمی سەفەوی و پەهلەویشدا جارێکی دیکە پردەکە نۆژەن کراوەتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览243
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 18-07-2023
相关文件: 6
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 18-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
城市: Kirmanshah
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on22-02-2024
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):22-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览243
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,411
图片 104,866
书籍 19,372
相关文件 97,508
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!