جلوبەرگی ژنانی موکریان؛ بەشی 05
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=کراسی چالووس=KTML_End=
کراسێکە تەختی لە پارچەیەکی لە پارچەی قاقەز ئەستوورتر، خشەی دێ و گوڵی تێکەڵی لە خۆی لە ڕەنگی دیکەی تێدایه.
=KTML_Bold=کراسی چاوی کەوێ/ کوێستانان خاڵخاڵ=KTML_End=
کراسێکە لە پارچەیەکی تۆڕی نەرم، کونی چکۆڵەی وەک چاوی کەوێی تێدایە و تەختەکەی هەر ڕەنگێک بێ دەوری کونەکانی ڕەشه. ئێستاکەش هەر باوە و بۆ پشتێندی ژنان و پیاوان کەڵکی لێ وەرگیراوه.
=KTML_Bold=کراسی چندراو=KTML_End=
1. کراسێکە لە پارچەیەکی لە حەریر ئەستوورتر، گوڵی زەڕی و ئاوریشمی ڕەنگاوڕەنگی وردی بە مەودا لێ چندراوه، گوڵەکانی لێک نزیکن و بەشێکی زۆر لە تەختەکەی بەتاڵە. ڕەنگی تەختەکەی بەزۆری گەشە و تایبەتیی جلەبووک بووه.
2. کراسێکە لە پارچەیەکی تۆڕی هێندێک ئەستوور، تەواو بە ئاوریشم یان ئاوریشم و زەڕی چندراوه. کراسێکی بەوەزنە و تایبەتیی جحێڵان بووه.
=KTML_Bold=کراسی چندراوی سیمی=KTML_End=
کراسێکە تەختی لە پارچەیەکی تۆڕی سیمی، سەراسەر بە سیم چندراوە و دەکرێت دووڕەنگیش بێ. تایبەتیی جحێڵان بووه.
=KTML_Bold=کراسی چندراوی گوڵەگەزیزە=KTML_End=
کراسێکی تەختە حەریرە، گوڵی وردی لێ چندراوە و گوڵە هەرە گەورەکەی بە وێنە و ڕەنگی گوڵە گەزیزەیە.
=KTML_Bold=کراسی چیت=KTML_End=
1. کراسێکە تەختی نەرمە و لە پارچەیەکی گوڵورده. (وەک ژنانی بەساڵاچوو دەگێڕنەوە) ئەم جۆرە چیتە، جگە لە کراس، بۆ بنکراس و دەسماڵ و پشتێن و ئاواڵکراسیش کەڵکی لێ وەرگیراوه.
2. کراسێکە لە پارچەیەکی نەرمی لە لۆکە سازکراو، دەست لە بنی دیار نییه، گوڵی جۆراوجۆر و ڕەنگینی گەورە و چکۆڵەی تێدایه. (دەگێڕنەوە) بۆ جلەبووک بووه. ئەم چیتە بۆ کراس و ئاواڵکراس و پشتێند و دەسماڵ کەڵکی لێ وەرگیراوه.
بە کراسی چیتی کرێشه
کوشتمی خستمیە کێشه
کراسێکی لەبەر دایه
تەنکە وەک پەڕی مێشه
نازدار زیزە و بێبەهانه
بۆ وی دەردم گرانە
وەتاغێکی بۆ درووست دەکەم
چیمەنتۆ و باڵەخانە
چیتی ئامریکای بۆ بێت
لەبەری کا خانمانه
=KTML_Bold=کراسی چیت ئەتڵەس=KTML_End=
1. کراسێکە لە جۆرێک چیتی ئەستوور، گوڵەکانی وەک ئەتڵەس دەچن. پێشووتر بۆ جلەبووک دەبوو.
2. کراسێکە لە پارچەی چیت، گوڵی وەک ئەتڵەسی تێدایە و بۆ جلەبووک دەبوو.
=KTML_Bold=کراسی چیت شینکە=KTML_End=
تایبەتیی ئەو کراسە چیتەی کە تەختەکەی شین بێ.
ڕۆژێکی دەگەڵە من لە گازری بوو، دەپێیدا بوو جووتێک کەوشی پانەکەی لەوی هەمەدانە
لەبەریدا بوو کەراسێکی چیتشینکەی لەوی قەرەچییانە
بەسەریدا دابوو چارەکێکی چڵکنی لەوی کەتانە
لە بەرچاوی من نەدەهات وەکوو چ قەرەواشانە
=KTML_Bold=کراسی چیت قاچاغیی=KTML_End=
کراسێکە لە پارچەی چیت، گوڵی جۆراوجۆری تێدایه. ئەم جۆرە چیتە، سەردەمی خۆی، لە ئێراق ڕا بە قاچاغی هاتووەتە موکریان و ئەم نێوەی بەسەردا بڕاوە. چیت قاچاغی بۆ کراس و ئاواڵکراس و دەسماڵ و کراسی منداڵیش دەکار کراوە
ئامینێ گیان! بە کراس چیتی قاچاغە
ئەی هاوار ئەو پەرچەم و سەرچاغه
=KTML_Bold=کراسی چیت قاقانی=KTML_End=
«بە کراس چیت قاقانی / گۆزەی هەڵگرت بۆ کانی / پێموت ئاوێزانت بم / بۆ بە دەردم نازانی»
=KTML_Bold=کراسی چیت گریفون=KTML_End=
بۆ دەسماڵیش دەبوو.
=KTML_Bold=کراسی چیت نمرە=KTML_End=
کراسێکە لە پارچەی چیت، تەختسپییە و گوڵی وردی ڕەنگی تێدایە. (دەگێڕنەوە) چونکە قەراغی پارچەکە شمارەی پێوەیە ئەو نێوەی بەسەردا بڕاوه. چیت نمرە بۆ دەسماڵ و ئاواڵکراسیش دەبێت و بۆ لیباس و سەرلانکی منداڵیش کەڵکی لێ وەرگیراوه.
=KTML_Bold=کراسی چیتی مۆر=KTML_End=
کراسێکە لە پارچەی چیت، تەختەکەی ڕەنگێکە لەنێوان زریشکی و بنەوش و گوڵی ڕەنگی دیکەی تێدایه. بۆ جلەبووک بووە و تایبەتیی جحێڵانە.
=KTML_Bold=کراسی چیمەن=KTML_End=
کراسێکە لە پارچەیەکی هێندێک ئەستوور، تانوپۆی بە سیم چندراوە و بێ گوڵە ئەگەر دەستی لێ بدەی وەک مەخمەر کوڵکەی هەیە بەڵام زۆرتره. (دەگێڕنەوە) یەکەم جار ڕەنگی کەسکی هاتووە و ناوی چیمەنی بەسەردا بڕاوە. چیمەن بۆ کراس و ئاواڵکراس و پشتێندیش کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
=KTML_Bold=کراسی چیمەنی کوردستان=KTML_End=
کراسێکە لە پارچەی چیمەن
چکوومە کن کاکی بەزاز وەی ئەتۆ قانوون دەزانی
چەند گەزێکی لێوەکە چیمەنی کوردستانی
یان بۆ کراسی نازنازی یان بۆ کۆڵوانەی شانی
=KTML_Bold=کراسی حاجی خۆم لێمەدە=KTML_End=
هیچ زانیازییەکی لەسەر نییه.
=KTML_Bold=کراسی گوڵ ماشەڵڵا=KTML_End=
تایبەتیی پارچەی گوڵ گەورەیه. [1]