图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,037
图片 106,702
书籍 19,299
相关文件 97,372
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕەخنەکەی مامۆستا شارۆخی لە مامۆستا حەسەن زیرەک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەخنەکەی مامۆستا شارۆخی لە مامۆستا حەسەن زیرەک

ڕەخنەکەی مامۆستا شارۆخی لە مامۆستا حەسەن زیرەک
ڕەخنەکەی مامۆستا #عەزیز شارۆخی# لە مامۆستا #حەسەن زیرەک# .
نووسینی: #ئیسماعیل حەمەئەمین#

چاوەڕوانیەکانی کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکان بەتایبەت، کۆمەڵگەکانی ژێر قەیرانی گەورە بەگشتی، بۆ نووسەر و هونەرمەندانیان، هەمان چاوەڕوانییە لە سیاسییەکانیان. ئەوان چۆن داوا دەکەن لە سیاسییەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن و خیانەت نەکەن لە ئامانجە باڵاکانی کۆمەڵگە، ئاوەهاش لە زەمەنی قەیران و جەنگ و ماڵوێرانیدا هەمان چاوەڕوانیان هەیە لە نووسەر و هونەرمەند و زانا و مەلا و قەشە و حاخامەکانیان. لە سەرێکەوە، ئەرکی ئەم توێژە گرانتر دەکات و لەسەرێکیشەوە ناهەقی لێدەکات. سیاسییەکان چ لە شاخ بن یان شار، خاوەنی دەسەڵاتن، خاوەنی خەڵکان و جەماوەرن، خاوەنی چەقۆ و خەنجەرن، خاوەنی پیاوکوژ و سەرمایەداری سەربەخۆیانن. نووسەران و هونەرمەندان تاکەکەسێکن، وەک هەموو یەکێک نە پشتیان هەیە و نە پەنا، تەنیا خۆیان هونەرەکەیان، خۆیان و نووسینەکانیان و خۆیان و هەڵبەستەکانیان، خۆیان و ئایدیاکانیان.
کۆمەڵگە لەم بارەدا جیاوازی ناکات لەنێوان ئەم دوو توێژەدا `سیاسی و هونەرمەند` چاوەڕوانیەکانی خۆی بە تۆپزی دەخاتە سەر شانی ئەم توێژە هونەرمەند و نووسەرە و زۆرجاریش بە نەعلەتی دەکات. بۆ نموونە؛ نووسەران و هونەرمەندانی سەدەی هەژدە و نۆزدەدە و تاوەکوو کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم و بابڵێن تاوەکوو سەدەی بیست و یەک لە ئەوروپادا، لەژێر ئەم فشاردا دەیانناڵاند. لەسەدەی هەژدەدا وەک نموونەیەک، فەیلەسوفێک و بیرمەندێکی وەک `ژان ژاک ڕۆسۆ` دوای ئەم هەموو خزمەتەی کردی بە کۆمەڵگەی فەڕەنسی و سویسری و کۆی فەلسەفەی ڕۆشنگەری، کاتێک لە سویسرا لە هۆتێلێک دەبێت، قەشەیەکی نەخوێندەوار خەڵکی لە ڕووسۆ هاندەدات بە ناوی `کافربوون`ەوە و بەزەحمەت ڕزگاری دەبێت لە دەستیان. ڕووسۆ دوای ئەو ڕووداوە بەدڵشکاوی دەمرێت، پێش مردنی و لەژێر کاریگەریی ئەو دڵشکانەدا دوا پەرتووکی ` خەون و خەیاڵەکانی پیاسەکەرێکی تەنیا` دەنووسێت لەوێدا دەگاتە ئەو قەناعەتەی؛ هیچ نەکەیت باشە و تەنیا ژیان لەگەڵ ڕووەک و گوڵ و باخچەدا بەسەربەریت باشترە وەک کارکردن بۆ کۆمەڵگە. لە ڕووداوێکی تردا `ڕۆپسپێر`ی گەنج، کە دوایی دەبێتە سەرکردەیەکی دیاری شۆڕشی فەڕەنسی و ڕۆژانە سێ سەد سەری دژ بە شۆڕشی فەڕەنسی بە مەڵاغان ` گیلۆتین` دەپەڕێنێت، ئەو زەمەنە وەک پارێزەرێکی گەنج سەری پڕ بوو لە ئایدیاکانی ڕووسۆ و پەرتووکە ڕۆشنگەرەکانی. ڕۆپسپێر سەردانی ڕووسۆی پیر و دڵشکاو دەکات، دەیەوێت باسی شۆڕشی داهاتووی فەڕەنسی لەگەڵدا بکات، بەڵام ڕووسۆ تەنیا باسی گوڵ و گژوگیای بۆدەکات و فەرامۆشی دەکات… ئاوەها ڕووسۆ بەدڵشکاوی مرد، چونکە پێیاندەوت؛ سێ منداڵی خۆی داوەتە هەتیوخانە و باسی پەروردەشمان بۆ دەکات! ئەوەشی ئەوەی دەوت هاوڕێ نزیکەکەی بوو کە لە وەسێتییەکەیدا نووسیبووی“ گەر مردم با قەبرەکەم لە تەنیشت `ڤۆلتێر` وە بێت“ بەڵام تامردنی نەیزانی هەر ڤۆلتێری فەیلەسوفی هاوڕێی بوو کە ئەو پڕوپانگەندانەی لەژێرەوە بۆ دەکرد! بەدیوێکی تردا، ئەوانەی بڕوایان بەم قسانەی ڤۆلتێر و ناحەزانی ڕووسۆ دەکرد، گوێیان بەهەژاریی و نەداری و فشاری ژیانی ڕووسۆ نەدەکرد، تەنانەت کەس دەستی یارمەتیی بۆ درێژ نەکرد، بەڵام چاوەڕوانی ئەوەشیان لە ڕووسۆ دەکرد کە بەو شێوەیە بێت کە لە پەرتووکەکاندا بانگەشەی بۆدەکات. ئەوانە ئەوەیان لە بیردەچووەوە مەرج نییە دکتۆرەکان بەو شێوە تەندرووستە بژین کە ئامۆژگاری نەخۆشەکانیان دەکەن.
نموونەیەکی تر؛ چەند ساڵێک لەمەوبەر بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بۆ سەرۆک `مەسعود بارزانی`، ئەوسا کۆمەڵێک ئەدیب و نووسەر و هونەرمەند لیستێکی درێژیان ئیمزا کرد، لیستەکە زیاتر نووسەران و هونەرمەندانی شاری هەولێری لەخۆگرتبوو. نووسەرێک کە لە ئەوروپا دادەنیشت خێرا ئەوانەی کە ئەم ئیمزایەیان کردووە بە `مەسینە هەڵگر` پێناسەکرد. هەروەها نووسەرێکی دیکەش کە لەدەڤەری سلێمانی دەژیا هەمان ڕای بڵاوکردەوە. ئەمانە بیریان چوو کە لەسەدا هەشتای ئەو نووسەر و هونەرمەندانە کە ئیمزایان کردووە یان بیروڕای خۆیانە، یان لەژێر فشارێکدا کردویانە ، ئەوانی تر نووسەری حزبەکەی خۆیان بوون، دەنا، نووسەری تێدایە هەرگیز نە چەپ بووە نە ڕاست و نە یەکێتی و نەپارتی و بە تەبیەت هەر خەریکی هونەرەکەی خۆی بووە، و بانگەشەی زلیشی نەبووە و خوا دەزانێت لەژێر چ فشارێکی ماڵی و جەستەیی و وەزیفیدا بووە. لێرەوە دەکرا ڕەخنە لەم ئیمیزایە بگیرێت لە ڕووی سیاسی و دیموکراسیەوە، بەڵام تەخوینکردنیان و ناولێنیان وەک `مەسینەهەڵگر` غەدر و فاشیەتێکی کوێر بوو.
نووسەرێکی وەک من بە نموونە، کە بیست و پێنج ساڵە لە ئەوروپا دادەنیشم و کە دێمەوە بۆ کوردستان وەک هەموو هاووڵاتییەکی ئەوروپی خاوەنی قەوارەیەکی یاسایی پارێزراوم، چونکە سەفارەتم هەیە بمپارێزێت و ئاگای لێم بێت، لە هەر دەستدرێژییەکی دەسەڵاتی لۆکاڵی بۆ سەرم دێتە سەر خەت. هەر بۆیە هونەر نییە کە من دەنگم دلێرتر بێت وەک لە نووسەرێکی ناو وڵات، کە لەژێر ڕەحمەتی لێپسراواندا دەژین و هەموو کاتێک ئاساییش یان پاراستن دەتوانن زیندانی بکەن و کەسیش لێی نەپرسێتەوە. لێرەوە من مافی ئەوەم نییە بە نووسەرانی ناو وڵات بڵێم (مەسینە هەڵگر) تەنیا لە بارێکدا دەتوانم، کە ئەو نووسەرە خۆی بەدەستی خۆی بەرەو پیری گەندەڵی بچێت، خۆی ببێتە تەپڵەکی بەڵغەمی لێپسراوان و ببێتە ڕاپۆڕتلێدەر و گەندەڵ. دەنا کەسێک لە ترسی ئەوەی گەر ئیمزایەک نەکات لەسەر بەیاننامەیەک نانبڕوای دەکەن بۆ ئەبەد، و منداڵی برسی دەکەن، ئەوە گلەیی لەسەر نییە.
لێرەوە ڕەخنەکەی مامۆستا عەزیز شارۆخی ڕەخنەیەکی بەجێیە؛ نەدەبوایە مامۆستا حەسەن زیرەک گۆرانی بەسەر شای گۆڕبەگۆڕ دا هەڵدایە، بەڵام ئەو فشارانە چی بوون لەسەر مامۆستا زیرەک؟ ئەوانەی کاتی خۆی گۆرانیان بەسەر شاهەنشا هەڵندایە لە بەندیخانە خوێناویەکەی (ئیڤین) دایاندەڕزاند، `داریوش`ی هونەرمەندی فارس زیندانی کرا و ئەوەندە ئەشکەنجەدرا تا گەیشتە حوکمی ئیعدام، دوایی بۆی تێکەوتن و ناچار گۆرانییەکی بەسەر شاهەنشای گۆڕبەگۆڕدا هەڵدا. ئیدی دەبێت حەسەن زیرەکی هەژاری کورد بۆ کوێ بچێت، کە کوردە، کوردیش خوێنی لای فارس و تورک و عەرەب، حەڵاڵ کراوە؟
من ڕەخنەم لە هاوڕێ نووسەرەکانم هەیە، بەڵام سەیری بارۆدۆخیان دەکەم، ئەوسا حوکم دەدەم. لەگەڵ هەندێکیاندا ناتەبام چونکە سەرەڕای ئەوەی مووچەی زیاد لەتوانای خۆیان و وەزیفەکەیان وەردەگرن، کەیسی دەستبردن بۆ کچی منداڵ و گەندەڵیان هەیە لە داداگاکان و بە حوکمی مەکتەب سیاسییەکان وەستێنراوە. یاخود هەندێک نووسەر و هونەرمەند هاتوونەتەوە لە ئەوروپا یەکسەر دەچنە `لیژنەی موشتەریات` ی دەزگا و وەزارەتەکان و پۆستی ئیداری گەورەیان وەرگرتووە، بەڕاست و چەپ بودجەی ئەم میللەتە هەژارە بەناوی ئیفاد و ڤیستڤاڵ و دیدار و….هتد خەرجدەکەن، بەڵێ ئەوانە ناهەقی دەکەن لە میللەتی خۆیان. بێگومان ئەوانیش مافیان هەیە لە کوردستاندا وەک هەموو کوردێک، بەڵام خۆزگە بە قەد پێویستی خۆیان بێت، بەقەد قەبارە و بڕوانامە و بەرهەمی خۆیان بێت، بە قەد خەباتی خۆیان بێت. لەم کوردستانە بێ سەروبەرەدا بێژەر یان میدیاکاری نەخوێندەوار یان هونەرمەند هەیە خاوەنی سەدان هەزار دۆلارە، کە یەکێکی وەکوو من بەو هەموو کارە و بڕوانامە، تاسەری مانگ مووچەکەم بڕ بکات بۆ بژێوی مانگانەم سوپاسگوزارم. خۆ ئەگەر دوای سەری ساڵ فەرمانگەی باج داوای پارەی دیکەم لێ نەکات، ئەوا بەختەوەرم. بێگومان هەموو ئەوانەی لە ئەوروپا کاردەکەن بە ئەوروپی غەیرە ئەوروپییەوە ئەوە حاڵیانە، ئیدی بۆ من وەک ئەوان نەبم و بۆ وەک ئەوان نەژیم.
دەبێت ئاوەها سەیری مامۆستا زیرەک بکەین؛ کە هەڵەی کردووە، بەڵام لەژێر چ فشار و زۆرێک و تیرۆرێکدا بووە؟ لەژێر چ نەبوونی و نەدارییەکی سەختدا بووە؟ لەژێر چ بارودۆخێکی دەروونیدا بووە کە مرۆڤ زۆرجار لەژێر باودۆخی دەروونی یان هەڵخەڵەتاندا دەبێت و ناحەزان کاری هەڵەی پێدەکەن.
لەدواجاردا ئەم هەڵەیەی زیرەک ئەوەمان پێدەڵێت؛ کە زیرەک چەندە گەورە بووە. بەڵێ گەورە بووە، چونکە فشارەکانی سەری گەورە بوون. سەرەڕای تاڵایی ئەم هەڵەیەش، ئەو تا مردنی خەباتی کردووە بۆ موزیکی کوردی و بنەغایەکی وەهای داناوە کە نەوە لە دوای نەوە لەبەرەکەی دەخۆن و کاری لەسەر دەکەن. لێرەوە دەڵێم؛ مامۆستا شارۆخی گەورە ڕاستدەکات و بەڵام ناهەقیش دەکات کە باس لەو فشارانە ناکات لەو زەمەنەدا لەسەر زیرەک لە ئارادا بوون.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览181
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | https://cultureproject.org.uk/ 04-02-2024
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 27-06-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文学
城市: Bokan旅馆
城市: 马哈巴德
文件类型: 原文
普罗旺斯: 伊朗
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕاپەر عوسمان عوزێری 04-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on05-02-2024
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):18-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览181
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.199 KB 04-02-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,037
图片 106,702
书籍 19,299
相关文件 97,372
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!