图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,391
图片 105,311
书籍 19,451
相关文件 97,494
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ناساندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هه‌ینی قادر

هه‌ینی قادر
هەینی قادر
زاراوەی ڕۆژهەڵات لە مێژووى جیوسیاسیدا زاراوەیەکى نوێیە تەمەنى لە سەدەیەک تێپەڕ ناکات پێشتر زاراوەى ڕۆژهەڵاتى نزیک ( (الشرق الادنى) ) ى بۆ بەکارهاتووە، ناوچەیەکى ئاڵۆز و پڕ کێشمە کێشە، سنوورەکەى بە ئاسانى دیارى ناکرێت بە هۆى سرووشتى ناوچەکە لە ڕووى تێکەڵى ئایینى و فرە نەژادییەوە، ئەم ناوچەیە بە بەراورد بە ناوچەکانى ترى جیهان ڕووبەرێکى بچوکى هەیە بەڵام پڕە لە نەتەوەى جیاواز و ئایینى جیاواز، سەربارى دەوڵەمەندى ناوچەکە لە ڕووى سامانى سرووشتى و گرنگى ناوچەکە لە ڕووى مێژووییەوە ئەمانە هەمووى بە یەکەوە واى کردووە ئەم ناوچەیە سەقامگیری بە خۆیەوە نەبینێ وە بەردەوامیش وڵاتانى ڕۆژاوا چاویان تێبڕیوە، بە پێى بەرژەوەندى خۆیان ڕەفتاریان لەگەڵ ئەم ناوچەیەدا کردووە.
هەروەکوو وتمان سەرەتا ئەم ناوچەیە پێى گوتراوە ڕۆژهەڵاتى نزیک، وڵاتانى زلهێزى ئەوڕوپا و ڕۆژاوا بە پێ ى بەرژەوەندیە ئابورى و سیاسییەکانى خۆیانەوە ڕەفتاریان لە گەڵدا کردووە و هەر یەکەى لە دیدى خۆیەوە ناساندویانە و پێناسەیان کردووە و سنوور و وڵاتەکانیشیان دیاریکردووە، لە سەدەى نۆزدهەمەوە تا ئەمڕۆ بە شێوەى جیاجیا لەلایەن حکومەتەکانى بەریتانیا و ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا پێناسەى بۆ کراوە و ناسێندراوە، بۆ نموونە لەلایەن بەریتانیەکانەوە پێی گوتراوە (الشرق اڵادنی) ڕۆژهەڵاتی نزیک چونکە لای ئەوان و ڕۆژاوایەکانەوە نزیکترین ناوچەی ڕۆژهەڵات بووە لێیانەوە، ئەوەی شایەنی باسە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە دیدی بەریتانیەکانەوە ئەم وڵاتانەی گرتووەتەوە: (میسر- سوودان- دوورگەی عەرەب- لیبیا- سووریا- فەلەستین- ئیسرائیل – ئێراق- ئێران- لوبنان- تورکیا- ئەفغانستان- پاکستان- خوارووی یۆنان- قوبرس) ، ئەمەشیان زیاتر بۆ جیاکردنەوەی ئەو ناوچەیە بووە لە ناوچەی (شرق اڵاقصی) ڕۆژهەڵاتی دوور کە زۆر لێیانەوە دوور بووە، واتە لە ڕۆژاواوە دوور بووە.
حکومەتی ئەمریکاش لەسەر ناساندنی (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) هەمان دید و بۆچوونی بەریتانیەکانیان هەیە، ئەوانیش سەردەمانێک پێیان گوتووە (ڕۆژهەڵاتى نزیک) لە برى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام ئەوان ڕایان وایە کە (‌ئەفغانستان و پاکستان) ناکەوێتە ناو ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا لەسەر دیاریکردنی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناساندنی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆچوونێکی تریان هەیە کە تەواو جیاوازە لەگەڵ بۆچوونی بەریتانیا و ئەمریکا لەسەر دیاریکردنى ئەم ناوچەیە ئەوان دەڵێن ڕۆژهەڵاتی نزیک وێراى ئەم وڵاتانە: ( (ئێران- تورکیا- نیمچە دوورگەی عەرەب- وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی عەرەبی کە (سووریا- لوبنان- فەلەستین – ئێراق – ئوردن- میسڕ- سوودان – لیبیا) ) ئەم وڵاتانەش دەگرێتە خۆی: (ئەفغانستان- پاکستان- هیندستان- بەنگڵادێش- بۆرما- نیپاڵ- سیرلانکا) ، هۆکاری ئەم دابەشکاریەش دەگەڕێننەوە بۆ دووری ئەم وڵاتانە لە ئەوروپا.
هەرچی فەڕەنسییەکانن بۆچوونى تریان هەیە کە تەواو جیاوازە لەگەڵ بۆچوونى ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر دیاری کردنی سنووری جوگرافی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆیەکەشی زیاتر بۆ ناکۆکیەکانی نێوانیان و بەرژەوەندییەکانیان لەم ناوچەیەدا دەگەڕێتەوە، حکوومەتی فەڕەنسا بۆ بەرژەوەندی خۆی بۆ ماوەیەک لە یەک کاتدا هەردوو زاراوەی (ڕۆژهەڵاتی نزیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) ی بەکارهێناوە بەڵام بە شێواز و دەربڕینی خۆی، ئەم جیاوازییەش دەگەڕێتەوە سەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانییەوە بە دیاری کراوی بۆ کاتی مۆرکردنی ڕێککەوتننامەی سایکس-بیکۆ لە ساڵی 1916زایینی، کاتێک کە هەردوولا (بەریتانیا و فەڕەنسا) مشتومڕیان بوو لەسەر دابەشکردنی مومتەلەکاتی بەشی ئاسیای دەوڵەتی عوسمانی لەم ناوچەیە (مەبەست لە دابەشکردنی ویلایەتەکانی عەرەبییە) ئایا کام ناوچە بۆ فەڕەنسا بێت؟ وە کام ناوچە بۆ بەریتانیا بێت؟ ئەو کات حکومەتی فەڕەنسا یاخود بە واتایەکی تر لیژنەی دانووستکاری فەڕەنسی لە دانیشتنەکانیدا هەردوو زاراوەی levant المشرق وە orient الشرق لە کاتی گفتوگۆیەکانیاندا بەکارهێناوە لە مەشدا مەبەستیان ئەوە بووە لەسەر نەخشەدا هەموو ئەو وڵاتانەی کەوتوونەتە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بخرێنە سەر بەشی نفووزی فەڕەنسا، چونکە بەشی فەڕەنسا لەسەر نەخشەکەی سایکس-بیکۆ بە المشرق levant ناسێندرا بوو، کە دەکاتە سووریا و لوبنان لە دوایی دا ئەم زاراوەیان گۆڕی بۆ الشرق orient ڕۆژهەڵات، کە لەمەدا فەڕەنسا مەبەستی خۆی هەبوو چونکە تەماحی زیاتری هەبووە لە دەستکەوت، بۆیە لە کاتی گفتوگۆیەکانیان لەسەر دابەشکردنی دەستکەوتەکانی کۆتایی جەنگ ئەم زاراوەیەشیان گۆڕیوە و کردویانە بە (porche orient) ڕۆژهەڵاتی نزیک (الشرق اڵادنی) ، ئەم جۆرە دەربڕینانە لە سیاسەت دا بە دەربڕینی مەتاتی لە قەڵەم دەدرێت ئامانجیش لێی بە دەست هێنانی دەستکەوتی زیاترە، ئەمەش زیرەکی شاندی دانووستکار لە دانیشتەکان پیشان دەدا، فەڕەنساش ئەم سیاسەتەی بۆ ماوەیەک پەیڕەو کرد تا لەگەڵ بەریتانیا بەڕێککەوتنی کۆتایی گەیشت و لەسەر بەش و دەستکەوتەکانیان لەم ناوچەیە سازشیان لەگەڵ یەکتردا کرد.
لە دوای درووست بوونی دەوڵەتی ئیسڕائیل لە ساڵی 1948ز زاراوەی ڕۆژهەڵاتی نزیک (الشرق اڵادنی) لە ئەدەبیاتی ئەوروپی ڕەهەندێکی تری سیاسی وەرگرت و هەموو ئەم وڵاتە عەرەبیانەی گرتەوە کە لە حاڵەتی ڕووبەڕوو بوونەوەدابوون لەگەڵ دەوڵەتی ئیسڕائیل، بەڵام حکومەتی فەڕەنسا لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا لە دوای سەرهەڵدانی کێشەی عەرەب و جوو لێکدانەوە و ناساندنێکی جیاواز تری بۆ ئەم ناوچەیە پەیڕەوکرد، جۆرە دابەشکاریەکی جیاوازی لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ دانا وەکوو لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
– میسرو ڕۆژهەڵات (المشرق) ئەم وڵاتانە دەگرێتەوە (ئیسڕائیل- سووریا- لوبنان- ئوردن) .
– ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵاتی (یەمەن و تەواوی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دەگرێتەوە تاکوو وڵاتی ئێران.
– تورکیا و قوبرس و بەشی ئەوروپای خواروو.
بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ زیاتر باوە و لە فەرهەنگی جوگرافی و جیۆسیاسیدا کاری پێدەکرێت، ئەوەیە کە زاراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا زیاتر پەیڕەو دەکرێت وە دەوڵەتانیش لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەم ناوچەیە ئەم وڵاتانە دەگرێتە خۆی: (ئێران- سعودیە- وڵاتانی کەنداو-ئێراق- سووریا- لوبنان- فەلەستین- ئیسڕائیل- میسر- سوودان- ئەریتریا- سۆمال- قوبرس- لیبیا- خوارووی یۆنان- ئەفغانستان- پاکستان- تورکیا) .
لەڕاستیدا نەوت زیاتر حوکم لەسەر دیاریکردنی سنووری ئەم ناوچەیە دەکات، نەوەک شتی تر چونکە لە دیدی ئەوروپا و ڕۆژاوا ناوچەی ڕۆژهەڵات بە گشتی بە هەموو ئەم وڵاتە نەوتیانە دەگوترێ‌ کە مەڵبەندی سەرەکیان کەنداوی عەرەبی یە.

جوگرافیا و ڕووبەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی پان و فرەوانە، ڕووبەرەکەی نزیکەی 25ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت، ئەمەش دەگاتە ڕێژەی زیاتر 18%ی ڕووبەری وشکایی گۆی زەوی، کە دەکاتە دوو هەندە و نیوی ڕووبەری کیشوەری ئەوروپا بە گشتی، ئەم ناوچەیە بە تێکڕا هەرسێ‌ کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقیا دەگرێتەوە، بەڵام ڕێژەی زۆر و یاخود ڕووبەرە گەورەکەی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەکەشیەوە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 600ملیۆن کەسە، چڕی دانیشتووانەکەی دەکەوێتە وڵاتانی کیشوەری ئاسیا، ئەم وڵاتانە سەنتەری ئەم ناوچەیە پێک دەهێنن (سعودیە- ئێراق- ئێران- کوێت- ئیمارات- قەتەر- بەحرین- عومان- یەمەن) باقی وڵاتەکانی تریش بە وڵاتی دەوروبەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.
گرینگی ئەم ناوچەیە لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئایینییەوە
دەتوانین بەکوورتی گرنگی ئەم ناوچەیە لەسەر سێ‌ ئاستدا دەستنیشان بکەین:
یەکەم: لەسەر ئاستی ئابووری و بازرگانی:
ئەم ناوچەیە لەڕووی ئابووریەوە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و وزە و کانزای سرووشتی بە تایبەت لە ڕووی بەرهەمهێنانی نەوتەوە بە دەوڵەمەندترین ناوچەی جیهان دادەنرێت نزیکەی ڕێژەی 36% نەوتی جیهان لەم ناوچەیە بەرهەم دەهێنرێت، وە لەڕووی یەدەگی نەوتیشەوە ڕێژەی 65%ی نەوتی جیهان پێکدەهێنێ، وە لە کۆنیشەوە ڕێگایەکی گرنگ و سەرەکی بازرگانی بووە لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، وە بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگای بازرگانی کردنی ئاوریشم بووە لەنێوان بازاڕەکانی چین و ڕۆژاوا.
دووەم: لەسەر ئاستی نەژادی و ئایینییەوە:
لەبەر ئەوەی ئەم ناوچەیە فڕە نەژادە و نەتەوەی جیاوازی تێدایە ، وە لە هەمان کاتدا مەڵبەندی هەرسێ‌ ئایینی گەورەی ئاسمانیە (جوولەکە- فەلە- موسڵمان ) ئەمە وای کردووە چاوی دنیای لەسەر بێت و لێرە پێکدادانە بەرژەوەندیە جیاوازەکانی زلهێزەکان بە درێژایی مێژوو لە سەری درووست بووە کە بەردەوام بووەتە گۆڕەپانی ململانێ و ناکۆکی لایەنە ڕکابەرەکانی جیهان لەسەر حسابی میللەتانی ئەم ناوچەیە لە ڕاستیدا فڕە ئایینی و مەزهەبی و فڕە نەژادی جیاوازجیاواز هۆکاری سەرەکی هەموو کێشەکان و ناخۆشییەکانی ئەم ناوچەیە، کە بەهۆیەوە بەردەوام دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی حکومەتەکانی ئەم ناوچەیە لەلایەن زلهێزەکانەوە درووست بووە، نەتەوەی جیاواز و ئایینی جیاواز و کولتووری جیاواز ڕێگا خۆشکەر بووە بۆ دەست تێوەردانی ڕۆژاوا لەم ناوچەیە.
سێیەم: لەسەر ئاستی سیاسی و مێژووییەوە:
بە درێژایی مێژوو لەژێر ناوی پاراستنی کەمایەتییە ئایینی و نەژادیەکانەوە بەردەوام ڕۆژاوا و ئەوروپا دەستیان لە کاروبارەکانى ناوخۆی ئەم ناوچەیە وەرداوە، وڵاتە زلهێزەکانی دونیا هەمیشە هەوڵیانداوە بە بیانوی پاراستنی کەمە ئایینی و نەتەوەیی لەم ناوچەیە خۆیان نزیک بکەنەوە، جێی پێی خۆیان لەسەر خاکی ڕۆژهەڵات بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتیی بکەنەوە، بەڵام ئامانجی سەرەکیشیان پاراستنی بەرژەوەندیە ئابووریەکانی خۆیان بووە نەوەک پاراستنى نەژاد و ئایینە جیاوازەکان، وە لە بەر ئەوەی لە ڕووی مێژوویشەوە مەڵبەند و لانکەی شارستانیە کۆنەکانی جیهان بووە وەکوو شارستانی یۆنانی و ڕۆمانی و ئێران و وڵاتی نێوان دوو ڕووبار و میسڕی ئیسلامی، ئەمەش بایەخی لای ئەوروپا و ڕۆژاوا زیاتر درووستکردووە ، بۆیە گرینگیان زیاتر پێداوە.
یەکەم کەس کە زاراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەکارهێناوە
“الفرید ماهان” کە زانایەکی جیوسیاسی ئەمریکی بووە، هەندێکی تریش دەڵێن ئەدمیرالێکی هێزی دەریاوانی ئەمریکی بووە، یەکەم کەس بووە کە زاراوەی Middle East ڕۆژهەڵاتی ناوەڕأست (الشرق اڵاوسط) ی بەکارهێناوە ئەویش لە میانی وتارێکیدا کە لە ساڵی 1902ز بڵاوی کردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەم ناوچەیە کردووە کە دەکەوێتە نێوان نیشتمانی عەرەبی و هیندستان، ساڵی دواتر زاراوە (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست Middle East-) لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی ناسراو بە ناوی (ڤالانتین تشیرول) کە لە هەمان کاتدا پەیامنێری ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بوو لە زنجیرەیەک وتاردا بەکارهێنراوە، لە کۆتاییدا ئەم ڕۆژنامەنووسە هەموو ئەم وتارانەی کۆکردووەتەوە و لە دوو توێی پەرتووکێکی یەک بەرگیدا بە چاپی گەیاندوە هەروەکوو هنری لورنس لە پەرتووکەکەیدا (الازمات الشرقیة – المسألة الشرقیة واللعبة الکبری 1768 – 1914) ئاماژەی پێکردووە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览202
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | xebat.net 05-09-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 05-09-2023 (1 年份的)
Publication Type: No specified T4 1434
书: 地理
Technical Metadata
项目质量: 95%
95%
添加( هەژار کامەلا 30-01-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on30-01-2024
此产品最近更新( هەژار کامەلا ):30-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览202
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,391
图片 105,311
书籍 19,451
相关文件 97,494
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!