ناو: قادر
ناوی باوک: سالار فەرەج محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1956
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: #بەغدا#
شوێنی شەهیدبوون: چیای #زۆزک# ی شارەدێی #دیانا#
$ژیاننامە$
ساڵى 1956 لە شاری بەغدا لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغى سەرەتاییە، لەبەر ئەوەى باوکى لەسەرەتای دەسپێکى شۆڕشى ئەیلوول دەبێتە پێشمەرگە بۆیە لە دەڤەرى باڵەکایەتى و شارۆچکەى #چۆمان# نیشتەجێ دەبن.
ساڵی 1974 پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، لەلای (مستەفا کەچەڵ) سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە پێشمەرگە، هەمان ساڵ لە شەڕى چیاى زۆزکی شارەدێى دیانا دژى سوپاى ئێراق شەهید بووە و گۆڕى نادیارە. [1]