ناو: ڕەسوڵ
ناوی باوک: سالار فەرەج محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی شەهیدبوون: #10-10-1987#
شوێنی لەدایکبوون: #بەغدا#
شوێنی شەهیدبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
ساڵی 1963 لە شاری بەغدا لە دایکبووە، تا قۆناغى ناوەندى خوێندووە، لەبەر ئەوەى باوکى لەسەرەتای دەسپێکى شۆڕشى ئەیلوول دەبێتە پێشمەرگە بۆیە لە دەڤەرى باڵەکایەتى و شارۆچکەى #چۆمان# نیشتەجێ دەبن، ساڵى 1975 دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەکەى ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، ساڵى 1979 گەڕاونەتەوە کوردستان و لەشارى #هەڵەبجە# نیشتەجێ دەبن.
ساڵی 1982 لە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی سەر بە لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەبێتە پێشمەرگە. هەمان ساڵ لە کاتى ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى لە گوندی #شیرەمەڕ# ی سەربە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس، لەو شەڕە ڕەسوڵ بەسەختی بریندار بووە.
ساڵى 1983 لەگەڵ دوو هاوسەنگەرى بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى دەگەڕێنەوە بۆ ناو شارى هەڵەبجە، لە کاتى ئەنجامدانى چالاکییە پارتیزانییەکە لەلەلایەن هێزەکانی ڕژێمی بەعسەوە دەسگیر دەکرێن و ساڵى 1985 بەرلێبوردنى گشتى دەکەون و ئازاد دەکرێن.
ساڵى 1985دوای ئازاد بوونی ڕاستەوخۆ پەیوەندی کردووەتەوە بە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1986 پلەی فەرماندەی مەفرەزەی لقی چواری هێزى پێشمەرگەى سەربە لێژنەی ناوچەی هەڵەبجەی لقى چوارى پارتی دیموکراتى کوردستانى وەرگرتووە.
لە 10-10-1987 دواى ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى لەناو شارى هەڵەبجە و لە کاتى گەڕانەوە کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس، لە ئەنجامدا ڕەسوڵ سالار شەهید بووە. [1]