图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,718
书籍 19,304
相关文件 97,343
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی 9ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی 9ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی...

ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی 9ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی...
پلێنۆمی 9ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە، ڕۆژانی 3 و 4 و 05- 11-2023ی زایینی، بە بەشداریی سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی و ژمارەیەک لە کادرەکانی حیزب بەڕێوەچوو.

پلێنۆم بە سرودی بانگەواز و خولەکێک بێدەنگی بۆ یاد و ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، دەستی بەکارەکانی خۆیکرد. سەرەتا لێژنەی ئامادەکاریی و بەڕێوەبەری پلێنۆم ڕاپۆرتێکی کوورتی سەبارەت بە دەستووری کار و چۆنییەتی تێپەڕاندنی بڕگەکانی بەرنامەی پلێنۆم پێشکەش بە بەشداربووان کرد. دەستپێکی بەرنامەکە بۆ ڕاپۆرتێکی سیاسیی و تەشکیلاتی تەرخان کرابوو کە لەلایەن هاوڕێ #عەبدوڵڵا موهتەدی# ، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەوە پێشکەش کرا. پێناسەیەکی تێروتەسەلی بارودۆخ و ڕووداوە گرینگ و کاریگەرەکان، لە پلێنۆمی 8ی کۆمەڵەوە تا ئێستا، تەوەرەی سەرەکیی باسەکانی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بوون. بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و هەڵسەنگاندن و تیشک خستنەسەر فەراز و نشێوەکانی ئەو بزووتنەوەیە لە ساڵوەگەڕی دەستپێکیدا، باسێکی پوخت و سەرنجڕاکێشی نێو ڕاپۆرتەکەی کاک عەبدوڵڵا بوو. سکرتێری کۆمەڵە لە بەشێک لە قسەکانیدا لەمبارەیەوە دەڵێت:
کوردستان سەرچاوە و کانگای بزووتنەوەی #ژن، ژیان، ئازادی# یە. چەخماخەی ئەم ئاخیزە بەرینە جەماوەرییە لە کوردستانەوە لێدراو فەلسەفە و بیرۆکە و درووشمەکانی خێراتر لەوەی چاوەڕواندەکرا، سنوورەکانیان تێپەڕاند. کوردستان قەڵای قایم و لەگیراننەهاتوو و پێشەنگی شۆڕشی ژینایە. هەرچەند لەم قۆناغەدا، بەهۆکارگەلی جۆربەجۆر و لەوانەش سەرکوتی بەرین و بێبەزەییانەی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەم ئاخێزە نەگەیشتە ئاستی ڕاپەڕینێکی گشتیی و سەرتاسەریی کە دوائامانجی خۆی، واتە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بپێکێت و تۆماری ئەو ڕژیمە بۆ هەتاهەتایە تێکەوەپێچێت، بەڵام دەستکەوتگەلی گەورە و بەنرخ و شوێندانەری بوو کە ئێستاش و پاش تێپەربوونی ساڵێک بەسەر دەستپێکیدا، شوێنەواریان ڕوون و بەرچاون. ئاخێزی ژن، ژیان، ئازادی، کۆڵەکە و سەرجەم ڕاگرەکانی ئەو ڕژیمەی خستە لەرزین، بناغە فکری و ئیدئۆلۆژیکییەکانی لە هەموو کات سست و بێگیانتر کرد، هەڵوەرینێکی بەکۆمەڵی خستە نێو ڕیزی بازنە دیارەکانی دەسەڵات و هەیمەنەی خۆبەزلزان و سەرەڕۆیی ڕژیمی بە جۆرێک شکاند کە قەرەبووکردنەوە و وەسەریەکخستنەوەی ئەستەمە. ئێستا هەرچەند دەزگای سەرکوتی هەمەچەشن و بێبەزەییانەی ڕژیم تووندتر و دەرمارگرژانەتر لە پێشوون، بەڵام وەک دەبینین، نافەرمانیی مەدەنی کۆمەڵگە لە هەمووکات باوترە. خەڵکی کوردستان و ئێران نەیانتوانی ڕژیمی ئیسلامی بەتەواوەتی بەچۆکدابهێنن، بەڵام خۆشیان هەرگیز چۆکیان دانەدا و ڕادەست نەبوون. پێشێلکردنی یاساکانی حیجابی زۆرەملی و گوێنەدان بە نەریت و بنەما فکرییەکانی ڕژیم لەلایەن خەڵک و بەتایبەتیی ژنانی ئازادیخوازەوە، تەنیا یەکێک لە هێماکانی قۆناغی نوێی خەبات و تێپەڕبوون لە ڕژیمی ئیسلامین. ئەم شۆڕشە، تەنانەت توێژە هەرە بەرژەوەندیخواز و خۆپارێزەکانی کۆمەڵگەی ئێرانی تووشی ڕاچڵەکان و سەرلەنوێ بیرکردنەوە و گۆڕان کرد.
سکرتێری کۆمەڵە لە درێژەی باسەکەیدا دەڵێت: قەتیس نەمانەوەی درووشم و ناوەرۆک و بنەمافکرییەکانی ئاخێزی ژن، ژیان، ئازادی لە چوارچێوەی کوردستان و تێپەڕاندنی سنووری نەتەوە و وڵاتان، لە تایبەتمەندییە ئەرێنی و بەهێزەکانی ئەو شۆڕشەن. شۆڕشی ژینا، خاڵیکی وەرچەرخانی خێراترکردنی پڕۆسەی لێکدابڕان و دوورکەوتنەوەی خەڵک و حکومەت لەیەکتری لەلایەک و، ئاڵقەیەکی ناوازەی بە یەکەوەگرێدانەوەی حیزبە شۆڕشگێڕە سیاسییەکانی کوردستان و گەنجان و نەوەی نوێی سەرشەقام، لە لایەکی دیکەوەیە. هەرچەند ئەم شۆڕشە ئەمڕۆ پاش تێپەڕینی زیاتر لە ساڵێک، دامرکایەوە، بەڵام تروسکایی هیوا بۆ دەرفەتگەلی نوێ و ئاخێزگەلی بەپێزترو بەرینتر کە ئەگەری لەبەریەک هەڵتەکاندنی ئەو سیستەمەی تێدا زیاتر بەدی بکرێت، درەوشاوەیە.
دەور و نەخشی حیزبی کۆمەڵەی کوردستان لە یەکساڵەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، تەوەرەیەکی دیکەی باسەکەی کاک عەبدوڵڵا موهتەدی بوو. سکرتێری کۆمەڵە لەمبارەیەوە دەڵێت:
ئەم ئاخێزە و چەمکەکانی پێشکەوتنخوازیی، بەواتای ڕاستەقینەی خۆیان، دوانەی هەرگیز لێکدانەبڕاون. ئەمەیان جووڵانەوەیەک نەبوو کە بەدەست و هێزی تاک و گرووپە فاناتیک و کۆنەپەرستەکانەوە هەڵگیرسابێت، بەپێچەوانەوە، خاوەن هێژمۆنی و خوڵقێنەرانی سەرەکیی بزووتنەوەکە خەڵکانێک بوون کە پێشەنگی پێشکەوتنخوازیی و نوێگەرایی بوون. ئەمە تەنیا بەڕێکەوت نەبوو کە ناوەرۆک و بنەما هزرییەکانی ئەو شۆڕشە لەگەڵ جیهانبینی و ڕەهەند و خەتتە سیاسیی و فیکرییەکانی کۆمەڵە هاوتەریب بوون. کۆمەڵە لەم قۆناغەدا، بەدوور لە هەرچەشنە بەرچاوتەنگیی و سێکتاریسمێکی حیزبیی، نەک بەفەرمیی، بەڵام دیفاکتۆ و بەکردەوە وەک زمانحاڵ و نوێنەری مافخوازیی خەڵکی کوردستان دەرکەوت. کاک عەبدوڵڵا هەر لەمبارەیەوە ئاماژە بە چەند لایەنێکی دیکەی کاریگەرییەکانی کۆمەڵە لەسەر بزووتنەوەکە دەکات و دەڵێت: هەوڵی سەرەکیی ئێمە، زەقکردنەوە و بەڕۆژەف کردنی پرسی کورد بوو. هەوڵماندا پێناسەیەکی نوێ لە ئێران و داهاتووی گەلانی بندەستی ئەو جوگرافیایە، بسەلمێنن. ئێمە هەوڵماندا کە چەمکەسیاسییەکانی باوی نێو بیروڕای گشتیی و نوخبەی سیاسیی ئێرانی بگۆڕین کە تا ئاستێکیش تێیدا سەرکەوتوو بووین. ئێمە سڵمان لە شۆڤێنیسمی دەرمارگرژی ئێرانی نەکردەوە، بەئاشکرا لە بەرانبەریاندا وەستاینەوە و دڕمان بە ناسیۆنالیسمی بەرچاوتەنگی فرەخواز دا. دەنگمان بۆ لەتاوان و تابۆ و بڤە دەرهێنانی چەمکگەلی لە چەشنی سەربەخۆییخوازیی لە هەمووان بەرزتر و دلێرتر بوو.
ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییە کە خەڵکی کوردستان لە مانەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا لە هەمووان زەرەرمەندتر و لە پاشەڕۆژی ڕووخانی ئەو ڕژیمەدا لە هەموو کەس پڕقازانجتر و پڕدەستکەوتترن و بۆ ئەو ئامانجەش کورد پێویستیی بە هاوپشتی و هاوخەباتی هێز و لایەن و گەلانی دیکەی ئێرانیش هەیە، تواناکانی خۆمان لەم پێناوەدا خستەگەڕ و بۆ بەدەستهێنانی هاوپشتیی و یەکڕیزیی پێویست، لە هیچ هەوڵ و کۆششێک درێغیمان نەکرد. بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و حیزبەسیاسییەکانی شێلگیر و پڕکار بووین. ناوەندی هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک سەرچاوە و جەمسەرێکی ئەکتیڤ و خاوەن ئیرادە و بڕیار، لە بەهێز و تین کردنی ئاخێزەکەدا دەوری سەرەکیی و یەکلاکەرەوەی گێڕا و بە سەرنجدان بەو ڕاستییەش، ئێمە هەوڵی پتەوترکردنی ناوەندماندا. ئێمە پێمانوابوو شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1972 ز، ئەزموون و لێفێربوونی ئەوەی تێدایە کە پاسیڤ بوون لە داڕشتنەوەی ئێرانی نوێدا نەتەنیا بەقازانجی خەڵکی کوردستان نییە، بەڵکووو چەشنی ئەوکات، تووشی بێمافی، پاشەکشێ، تەریک کەوتنەوە و نسکۆمان دەکات. لە ڕوانگەی ئێمەوە خەڵکی کوردستان ئەشێ پشکداری گۆڕانکارییەکان و هەر بەم پێیەش دەستکەوتە دیارەکانی ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی بن. ئێمە پێمانوایە کە خاوەندارییەتی و بەدەستەوەگرتنی جڵەوی بزوتنەیەکی شۆڕشگێڕانە، کاڵای پڕبە باڵای تێکۆشەرانی” کردەوە و وتاردرووست” ە.
تەوەرەیەکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە هەوڵ و تەقالاکانی کۆماری ئیسلامیی و نەیارانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان بۆ سەر کۆمەڵە بوو. لێرەدا ئاماژەی بە زنجیرەیەکی ئامانجداری پیلانە یەک لە دوای یەکەکانی ڕژیم کرد کە بەتایبەتیی لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی نائاسایی پەرەیان سەندووە. هێرشی تەبلیغی و سایبێری ڕژیم بۆ سەر کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و ڕێبەرەکانی لەم قۆناغەدا بەرینتر و بەرچاوتر لە هەمووکات بووە. بە یەکگرتنەوەی دوو باڵی کۆمەڵە و بەسەرەنجام گەیشتنی پڕۆسەکەی، دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکانی ڕژیم و هاوکاتیش گوشارەکانی، هێندەی دیکە پەرەیان سەند. ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و ئێراق دەستی ڕژیمیان بۆ گوشاری زیاتر و زەربەلێدان لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاوەڵاتر کرد. لەو هەلومەرجە ناسکەدا، هەوڵی ژێربەژێر و ئاشکرای نەیارانی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەش تا ئاستێک پەرەی سەند کە لە کۆتاییدا لە ڕۆژی #21-06-2023# ، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا، کودەتاکەی دژبەرانی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەی لێکەوتەوە کە تەنیاوتەنیا قازنجی کۆماری ئیسلامی و ناحەزانی کۆمەڵە و خەڵکی کوردستان و بزووتنەوەکەی بەدواوەبوو.
پەلامارە تیرۆریستییەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و دواتریش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بوو کە لە پلێنۆمدا خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە. وێڕای مەحکومکردنی تاوانکارییەکانی حەماس و هەر چەشنە کردارێکی تیرۆریستی، هاوکاتیش لەسەر مافەکانی گەلی فەلەستین پێداگریی کرایەوە. دەور و نەخشی ئاژاوەگێڕانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەمناوەدا حاشاهەڵنەگرە. کۆماری ئیسلامی نەک لەڕووی خەمخۆری بۆ خەڵکی فەلەستین، بەڵکوو لەپێناو داسەپاندنی ئاجێندای ئیمپراتوریخوازانە و کۆنەپەرستانەی خۆی، دەستی چەپەڵ و تاوانکارانەی بۆ هەموو ناوچەکە، هەر لە ئێراق و سووریەوە بگرە تا دەگاتە لوبنان، یەمەن و فەلەستین درێژ کردووە و هەموو ئەو شوێنانەی کردووەتە گۆڕەپانێکی پڕ لە شەڕ و ئاژاوە و ماڵوێرانی و ناسەقامگیری. کۆماری ئیسلامی خەڵکی بێتاوان و هەژاری ناوچەکە و لێرەشدا گەلی فەلەستینی تەنیا بۆ بەکوشتدان و قوربانیکردن لەپێناو ئامانجە نگریسەکانی خۆی پێویستە تا لە کۆتاییدا لەسەر تەرمی بێگیان و و ماڵ و ژیانە وێرانەکانیان، ماشێنی تەبلیغی سەراسەر چەواشە و شەڕئەنگێزانەی خۆی دامەزرێنێ و هەر چەشنە هەوڵێکی ئارامیی و ئاشتیخوازانە پەک بخات. ئێستا لەکەس شاراوە نییە کە لە ئاکامی ئەم سیاسەتانەی کۆماری ئیسلامیدا، ڕۆژهەڵاتی ناو ڕاست ساڵیانێکی دوورودرێژە کە ڕووی ئارامیی و سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیوە. ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە کاتێکدا سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران لەم پێناوەدا بەفیرۆ دەدات کە زۆرینەی خەڵکی وڵاتەکەی لەوپەڕی هەژاری و بێکاریی و نەهامەتیدا دەژین.
پلێنۆم جارێکی دیکە جەختی لەو ڕاستییە کردەوە کە بە بێ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی نەگەلی کورد و گەلانی ئێران و، نە هیچ گەل و وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە، ڕووی ئارامیی و بەختەوەریی بەخۆیانەوە نابینن.
چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی و شێوازەکانی نوێی خەبات، باسێکی تێروتەسەلی کۆتایی ڕاپۆرتەکەی کاک عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بوو. شێوازگەلە جۆربەجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی گوشار و زەربەلێدان لە بزووتنەوە ڕەواکەی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و حیزبی کۆمەڵەی کوردستان بەتایبەتیی بەشێک لە ئاماژەکانی کاک عەبدوڵڵا بوون. هەر لە گرتن و ڕاودوونانی چالاکانی سیاسیی و مەدەنیی ناوخۆی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە بگرە تا دەگاتە ڕێکەوتنی ئەمنی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و لێرەشدا حکومەتی ئێراقی، گوشارخستنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە دەستڕۆیشتووەکانی باشووری کوردستان، چەندین پەلاماری درۆنی و هاژەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە و حیزبە سیاسییەکانی دیکە لە خاکی هەرێمی کوردستان، دەیان هەوڵی تیرۆریستی کە بەهۆی وشیارییمانەوە زۆرینەیان ناسەرکەوتوو بوون، هەڕەشەی تووند لە تێکۆشەرانی شاخ و شار، هەوڵەکانی بۆ لەچەک داماڵینی حیزبەکان و هێزی پێشمەرگە و هێرشی بەرینی تەبلیغی و سایبێری و زۆری دیکەش، بەشێکی دیکە لە شیکارییەکانی کاک عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بوون.
لە درێژەی بەرنامەی کاری پلێنۆمی 9ی کۆمەڵەدا، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، هاوڕێ #عومەر ئیلخانیزادە# کە هاوکات ئەرک و بەرپرسایەتیی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کۆمەڵەشی لەئەستۆیە، باسێکی چڕوپڕی لەمەڕ بارودۆخ و ئاستی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە و حیزبە سیاسییە کوردستانییەکان پێشکەش بە پلێنۆم کرد. کاک عومەر لەگەڵ ئاماژە بە ئەزموونی سەرکەوتووانەی یەکدەنگی و هاوئاهەنگیی نێوماڵی کورد لە سەروبەندی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی، پەنجەی خستە سەر کەموکوورتی و ئاستەنگەکانی هەلومەرجی ئێستای پەیوەندییەکان و ئاماژەی بەو ڕاستییە کرد کە بەڕیژەی دوورکەوتنەوەی حیزبەکان لە یەکتری و ساردوسڕیی پەیوەندییەکانیان، خەڵکی کوردستان و خەباتەکەمان زەرەرمەند و دژبەران و دوژمنانی گەلەکەمان بەهرەمەند دەبن. هەر بۆیە جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە ئەرکی هەنووکەیی ئێمە و سەرجەم لایەنەکانی دیکەشە کە لەپێناو یەکدەنگیی و یەکوتاریی و هاوئاهەنگیی هەرچی زیاتردا، هەوڵ بدرێت.
جێگری سکرتێری کۆمەڵە پێشنیار و سازوکاری گونجاوی بۆ چارەسەریی ئاڵەنگاری و بەربەستەکان خستە بەردەست و جەختی لەوەش کردەوە کە لەسەر بنچینەی هەڵسەنگاندن و تێگەیشتن و بڕوای قووڵمان بە کاریگەرییەکانی یەکڕیزیی بۆ گەیشتن بە ئامانج، شێلگیرتر لە هەمیشە، تواناکانی خۆمان لەمپێناوەدا دەخەینەگەڕ.
شێوازی نوێی کار و تێکۆشانی حیزب لەسەر بنەمای هەلومەرجی قۆناغی نوێی خەباتی ئێستامان، ناوەرۆکی باسێکی دیکەی دەستووری کاری پلێنۆم بوو کە لەلایەن هاوڕێ #عەبدوڵڵا ئازەربار# ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەوە پێشکەشکرا. کاکڵی ئاماژە و شیکارییەکانی باسەکە بریتی بوو لە گۆڕانگارییەکانی ناوچەکە بەگشتی و گۆڕەپانی خەبات لە کوردستان بەتایبەتیی لەلایەک و گوشار و پیلانگێڕیی و کردەوەکانی ئەم ساڵانەی دوایی کۆماری ئیسلامی لە لایەکی دیکەوە، کە ئامراز و شێوازگەلی نوێێ خەبات و بەرەنگاربوونەوە دەخوازێت. بەم مەبەستەش ئاڕایشی نوێی ڕێکخراوەیی و چالاکییە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی حیزب تاوتوێکران و بەرنامە و پێشنیار و پەسندکراوەی پێویست هاتنە ئاراوە.
ڕاپۆرتی کۆمیتەی ڕاستیدۆز، کە تایبەت بە ڕووداوەکانی 31ی جۆزەردانی بنکەکانی کۆمەڵە ( ڕووداوەکانی 21-06-2023 کە لە بیروڕای گشتیدا بە کودەتای دژبەرانی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە دەناسرێتەوە) ، بەشێکی دیکەی بەرنامەی کاری پلێنۆمی 9ی کۆمەڵە بوو. ڕاپۆرتی کۆمیتەکە پشت ئەستوور بوو بە لێکۆڵینەوەی ڕووداوەکان، ژمارەیەکی زۆری لێدوان ( شاهیدی ڕووداوەکان) ، کۆمەڵێک بەڵگەی ڕوون و حاشاهەڵنەگر و شیکاریی وردی بارودۆخی پێش ڕووداوەکان، کاتی ڕووداوەکان و لێکۆڵینەوەکانی پاش ڕووداوەکان. بەپێی ئەنجامەکانی ئەم ڕاپۆرتە، بەڵگەی حاشاهەڵنەگر (کە لە دۆخی ئێستادا پارێزراون و لە دەرفەتی گونجاودا دەخرێنە بەردەست کۆمیتەی بێلایەن و بیروڕای گشتیشی لێ ئاگادار دەکرێتەوە) بەردەستن کە باس لە بەرنامە و پیلانی پێشتر داڕێژراو دەکەن. هەروەها سەبارەت بە گیانبەختکردنی ئەو دوو پێشمەرگەیەی کۆمەڵەش، بەڵگەی تەواو بەردەستن کە ڕوونی دەکەنەوە کە هێزی پێشمەرگەی #کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان# ، بە هیچ شێوەیەک دەستی لە خوڵقانی ئەو تاوانەدا نەبووە. کروکی و شوێنی شەڕ و تەقەکان و پۆزیسیۆن و جۆری جێگیربوونی هێزەکان و لێدوان و شاهیدانی عەینیی و حەقیقیی کاتی ڕووداوەکە و بەدواداچوونی تەکنیکیی پسپۆڕانی ئەمنی و نیزامی ناوخۆیی و دەرەکی دەریدەخەن کە ئەم دوو هاوڕێیە بە هیچ جۆرە چەکێکی هێزەکانی حیزبی کۆمەڵەی کوردستان نەپێکراون و بەڵکە کەس یان کەسگەلی دیکە بکەری ئەم کردەوە قێزەونەن. کۆمەڵە پێشتر داوای سازدانی کۆمیتەیەکی ڕاستی دۆزی بێلایەنی کردبوو. پلێنۆم لەگەڵ پێداگریی سەبارەت بە بنیاتنانی ئەم کۆمیتە بێلایەنە، ڕایگەیاند کە لەوەها ئەگەر و قۆناغێکدا سەرجەم بەڵگەکان دەخرێنە بەردەست کۆمیتەکە. بەشداربووانی پلێنۆم یەکدەنگ و هاوڕا بوون کە حیزبی کۆمەڵە کوردستان لە هەموو کەس و لایەنێک پێداگرتر و سوورترە کە ڕاستیی ڕووداوەکان بۆ هەموو لایەک و بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکرێن و پیلان داڕێژەران و بکەران و بکوژانی ئەو دوو پێشمەرگەیەش لەقاو بدرێن و بەپێی یاسا، سزای شیاو وەربگرن. لە کۆتایی باسەکەشدا، هەڵسەنگاندن بۆ ئاکامەکانی کردەوەی تاقمە دژبەرەکەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە کرا کە چلۆن زەرەرمەندبوونی کۆمەڵە و بزووتنەوە ڕزگاریخوازانەکەی، نیگەرانیی و دڵشکانی خەڵکی کوردستان و هاوکات، کەیفخۆشیی و سوودمەندبوونی کۆماری ئیسلامی و دوژمنانی گەل و نیشتمانی لێکەوتەوە.
کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە پێشکەشکاری ڕاپۆرتی کارو تێکۆشانیان لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا بوون. چالاکییەکانی کۆمیتەی وڵاتە جیاجیاکان و ئەندامەکانیان لە دەورەی ڕابردوودا، هەڵسەنگاندنی چەندیی و چۆنیی کارەکان و کێشە و بەربەست و ئاستەنگەکانی چالاکانی ڕەوەندی کوردیی لە تاراوگە و پلاتفۆرمی گونجاو و بەرنامەی تۆکمەتر بۆ گەشەی چالاکییەکان کەوتنە بەر باس و لەمبارەیەشەوە تێبینی و پێشنیار و بڕیاری پێویست هاتنە ئاراوە.
پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵە باسێکی سەرنجڕاکێشی پلێنۆم بوو. ئاوڕدانەوەیەک لە چالاکییەکانی ئەم دەورەیە و ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پەیوەندیی و سەردان و دانیشتنەکانی کۆمەڵە لە ئاستی وڵاتان و نێونەتەوەیی و بەتایبەت چالاکیی چڕوپڕتر و پڕڕەنگتری سەرکردایەتیی کۆمەڵە و خۆی سکرترێری گشتیی کۆمەڵە باسێکی گەرمی هەڵخڕاند. حیزبی کۆمەڵەی کوردستان و نوێنەرەکانی لە شوێنە جیاجیاکانی ئەوروپا و ئامریکا و کانادا هەروەک چۆن لە دەورەکانی پێشوودا ئەرکدار کرابوون کە لەم گۆڕەپانەشدا دەنگی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان بن، ئەم دەورەیەش پشتئەستوور بە دەنگی سەرجەم ئەندامانی پلێنۆم بۆ ئەم ئەرکە ڕاسپێردرانەوە.
هەنگاوێکی دواتری پلێنۆم ڕاپۆرتی کاری دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵە بوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا. لەگەڵ ڕوانگەی ئەرێنیی پلێنۆم لەمەڕ بەرنامە و چالاکییە سیاسیی و دێپلۆماسییەکانی ئەم ناوەندەی تێکۆشان لەم دەورەیەدا، بڕیاری پێویست بۆ کاری زیاتر و برەودانی چڕوپڕتر بە چالاکییەکان لەپێناو ناساندنی پرسی کورد و بەدەستهێنانی داکۆکیی بەرینتر بۆ خەباتە ڕەواکەی، تاوتوێکرا.
لە درێژەی باسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی کۆمەڵە، نوێنەرایەتیی حیزب لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، ڕاپۆرتی کارەکانی خۆی پێشکەش کرد. لەم بڕگەیەشدا، لێکنزێکبوونەوە و هاوئاهەنگیی و یەکڕیزیی و هاودەنگیی نێوان حیزب و لایەنەکان وەک پێویستییەکی هەنووکەیی جەختی لەسەر کرایەوە. ئەزموونی ناوازە و سەرکەوتووانەی یەکدەنگیی و یەکڕیزیی نەتەوەکانی ئێران بەگشتیی و حیزبەکوردستانییەکان و ناوەندی هاوکاریی بەتایبەتی، هۆکار و هاندەری هەرچی زیاتری پەیوەندییەکانن. پلێنۆمی 9ی کۆمەڵە بە سەرنجدان بەو ڕاستییە کە یەکگرتوویی و هاوئاهەنگیی و هاووتاریی ڕەمزی سەرکەوتنمانە و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توانای تاکە حیزب و تاکە لایەنەکاندا نییە و هەرەوەزێکی گشتگیرتری گەرەکە، جەخت و پێداگریی لەپێشووزیاتری خۆی بۆ هەوڵدان بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و کارا وچالاکتر کردنەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەسیاسییەکانی کۆردستانی ئێران و پەرەدان بە پەیوەندییە سەراسەریی و نێونەتەوەییەکانی، دووپات کردەوە.
هەر لە درێژەی ئەم باسەدا، هۆکارگەلی چوونەدەرەوەی حیزبی کۆمەڵەی کوردستان لە ڕێکخراوی ” همبستگی برای آزادی و برابری در ایران” باسیان لێوەکرا و ناکۆکیی لە خاڵەسەرەکییەکانی هاوکاریی، ناتەبایی لە خەت و تێڕوانینی سیاسی بۆ ڕەوتی ڕووداوەکان و لەیەک دووربوونی هەڵوێست بۆ پرسەگرنگەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە بالاکانی خەڵکی کوردستان، وەک هاندەر و سەرچاوەکانی دوورکەوتنەوە و لە کۆتاییشدا چوونەدەرەوەی کۆمەڵە لەو پێکهاتەیە ئاماژەیان پێکرا. لە ڕوانگەی کۆمەڵەوە، بەرژەوەندییە بالاکانی خەڵکی کوردستان لە سەرووی بەرژەوەندیی هەموو تاک و لایەن و حیزبێکەوەیە. هەر بۆیە سەرجەم پەیوەندییەکانی، نوێنەر و ڕێکخراوەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵاتی حیزب لە هەموو ئاستەکاندا، لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراون. زمانحاڵ و داکۆکییکەری سەرەکیی ئەو بەرژەوەندییانە، پێناسەی جۆر و چەندیی و چۆنیی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە دەکەن و هەر لەم سۆنگەیەشەوە بۆ هاوکاریی و هاوپەیمانییەکان دەڕوانێت.
ڕاپۆرتی کاری ئەم دەورەیەی ئۆرگان و بەشە جیاجیاکانی حیزب و بەرنامەی کاری داهاتوویان، تەوەرەی دیکەی کار و باسەکانی نێو پلێنۆم بوون.
پلێنۆم لە درێژەی کاری خۆیدا، پێویستییەکانی گرتنی کۆنگرەی 16ی کۆمەڵەی تاوتوێکرد و لە کۆتاییشدا بڕیاریدا کە لێژنەیەکی تایبەت بە ئامادەکاریی کۆنگرە پێک بێت.
پلێنۆمی 9ی کۆمەڵە، کە ڕۆژی 12ی خەزەڵوەر دەستی پێ کردبوو، پاش سێ ڕۆژی پڕ لێدوان و قسەوباسی چڕوپڕ، واتە ڕۆژی 14ی خەزەڵوەر لە کەشوهەوایەکی پڕلەتەبایی و بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
29ی خەزەڵوەری2723ی کوردی بەرانبەر #20-11-2023#
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览160
HashTag
挂钩项目: 4
Publication date: 00-00-2023 (1 年份的)
Document style: No specified T4 1573
No specified T3 58: No specified T4 1445
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 28-12-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on31-12-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):28-12-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览160
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,718
书籍 19,304
相关文件 97,343
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!