图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,278
图片 105,175
书籍 19,474
相关文件 97,350
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەربارەی داهێنان 01
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شارا ڕەشید لە بەردەم کارەکانی هونەرمەند سی تۆمبلی

شارا ڕەشید لە بەردەم کارەکانی هونەرمەند سی تۆمبلی
دەربارەی داهێنان - بەشی یەکەم
(داهێنان) یەکێک لەو وشانەی زۆر دووبارە دەبێتەوە و لە ڕۆژگاری ئێمەدا زۆر بەکاردێت ، بە تایبەتیی لە سۆشیاڵ میدیا و لە ژیانی ڕۆژانەی نێوان خەڵی بە جیاوازی ئاستەکانیانەوە، بەڕادەیەک خەڵکی هەر شتێک دەبینن یان دەبیستن خێرا سیفەتی داهێنان دەخەنە پاڵی، ئەشێ ئەم زۆر بەکارهێنانە جۆرێک بێت لە زیادەڕەوی وەک ئامرازێکی گوزارشتکردن لە سەرسامبوونی کەسێک بە کارو جالاکی یان بەرهەمی زانستی یان هونەری کەسێکی دیکەوە کە ئەمەش حاڵەتێکی کۆمەڵایەتی ئاساییە، بەڵام هەندێک جار بە بێ پەیبردن بە ڕەهەندی ڕاستەقینەی ئەم وشەیە و لە ئەنجامی دیماگۆژی (ساویلکەیی) کەسەکەو ە یان لە ئەنجامی کەمی مەعریفە و زانیاریەوە ڕوودەدات، کە ڕەنگە ئەم پێداهەڵدان و زیادەڕەوییە هێندەی کاردانەوەی نیگەتیڤی هەبێت کاردانەوەی پۆزەتیڤی نەبێت و کەسی بەرانبەر لە جیاتی هەوڵدان و باشترکردنی کار و چالاکییەکانی خۆی و باوەڕ بە واقیعی خۆی زۆر جار تووشی ئەندێشەی داهێنان دەبێت و لە دونیایەکی ئەندێشەیی خۆیدا دەژیت کە ئەمەشیان حاڵەتێکی سایکۆسۆماتییە و هاتنەدەرەوە لەم حاڵەتە کارێکی ئاڵۆزە. ڕاستییەکەی ئەم پرسە هاندەرم بوو لێکۆڵینەویەک ئامادەبکەم سەبارەت بە داهێنان و سەبارەت بە بیرکردنەوەی داهێنەرانە تاوەکوو زیاتر خوێنەر ئاشنابکەم بەم وشەیە وەک دیارەدەیەکی مرۆڤایەتی ڕەسەن ودێرین بەو هیوایەی بابەتەکەم جێی سەرنج بێت و لە هەمان کاتدا سوودبەخش بێت بۆ ئێوەی ئازیز.
بیرکردنەوەی داهێنەرانە
وەک دیاردەیەکی ڕاستەقینەی بوونی مرۆڤ
ئامادەکردن و وەرگێڕان: #شارا ڕەشید#
=KTML_Bold=دەروازەیەک:=KTML_End=
(داهێنان کەسی پێشەنگ لە کەسی پاشکۆ جیادەکاتەوە، زۆرینەی خەڵکی خۆیان بە داهێنەر نازانن، ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەیە کە داهێنان دەبستنەوە بە ئاڵۆزی لە کاتێکدا داهێنان سادەییە، ملیۆنەها کەس ژیانیان بۆ بەرزکردنەوەی قەڵا و درووستکردنی سنوورەکان و بوونیاتنانی دواڕۆژ و کۆمەڵگەکانیان تەرخانکرد، بەڵام تەنیا هێزی ڕەسەنایەتی و داهێنانە کە دەتوانێت ڕەگ و ڕیشە ڕووحییەکانی مرۆڤ بە هێزەوە داڕژێت) .
=KTML_Bold=ئانسل ئادەمز=KTML_End=
بەڵام داهێنان پێویستی بە بیرکردنەوە هەیە، بیرکردنەوەیەکی داهێنەرانە، چونکە بیرکردنەوەیە کە مرۆڤ لە هەموو بوونەوەرەکانی دیکە جیادەکاتەوە و دواتریش مرۆڤ بەرپرس دەکات لە ئاڕاستەکردن و بەگەڕخستنی ئەو بیرکردنەوەیە بە شێوازێک کە لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا بێت.
بەڵام با بزانین هەنگاوەکانی بیرکردنەوە چین:
هەنگاوەکانی بیرکردنەوە:
1-پەی بردن بە ڕووداوەکان
2-بیرکرددنەوە و شیکاری.
3- قایلبوون و پەرچەکردارەکان.
1- پێناسە و چەمک
بیرکردنەوەی داهێنەرانە: دیاردەیەکی زەینی ناوازەیە کە دەتوانێت بیرۆکەی نوێ و دەگمەن و لۆژیکییانە بەرهەم بهێنێت، بۆیە بە باڵاترین جۆرەکانی بیرکردنە دادەنرێت ، بەڵام لێکۆڵینەوەی زانستی لەم دیارەدەیە تا ڕادەیەک درەنگ وەخت هات . ئەلیکساندرۆ ڕۆشکا دەڵێت: داهێنان پڕۆسەیەکی زۆر ئاڵۆزە و ڕەهەند و لایەنی زۆری هەیە ، بۆیە پێدەچێت گەیشتن بە پێناسەیەکی دیاریکراو کە هەمووان لەسەری کۆک بن کارێکی ئەستەم بێت. هەر وەها زانایان ولێکۆڵەرەکان و پەروەردەییەکان بۆ دۆزینەوەی پێناسەیەکی دیاریکراوی ئەم دیاردەیە بیرکردنەوەی قوڵیان هەبوو ، بەڵام دیسانەوە نەگەیشتنە پێناسەیەکی دیاریکراو و گشتگیر، بەڵکوو چەندین پێناسەیان بۆ ئەم دیاردەیە هەبوو کە ئەمانەی لای خوارەوە هەندێکیانن:
فەتحی عەبد ئەلڕەحمان جڕوان دەڵێت: چالاکییەکی زەینی لێکدراو و ئامانجدارە کە ڕووبەڕوووی ئارەزویەکی بەهێز دەبێتەوە لە گەڕان بە دوای چارەسەردا ، یان گەیشتنە بە ئەنجامگەلێکی ڕەسەن بۆ هەڵوێستێک یان کێشەیەکی دیاریکراو.
بە پێێ ئەم پێناسەیە بیرکردنەوەی داهێنەرانە چالاکییەکی زەینییە و چەندین چالاکی زەینی دیکە ئاوێتەی دەبێت وەک: خەیاڵکردن، زیرەکی، پەی بردن، شیکاری وئەنجام دۆزی ....هتد بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک یان بەرهەمهێنانی شتێکی ڕەسەن.
تۆرانس دەڵێت: بیرکردنەوەی داهێنەرانە هەستیارییە بەرانبەر بە کێشە و سەختی و کەلێنە مەعریفییەکان و بنەچە ونبووەکان، هەروەها گەڕانە بە دوای چارەسەری نوێ لە ڕێگەی دانانی چەندین ئەگەر وگریمانە.
بە پێێ ئەم پێناسەیە بۆمان دەردەکەوێت کە تۆڕانس جەخت لەو قۆناغانە دەکاتەوە کە پڕۆسەی داهێنان پیایداندا دەگوزەرێت هەر لە هەستکردن بە کێشە تا ئامادەکردن و ئیشڕاق و بەجێهێنان کە دواتر بەرهەمێکی داهێنەرانەی لێدەبێتەوە.
پێناسەیەکی دیکەی بیرکردنەوەی داهێنەرانە دەڵێت: بیرکردنەوەی داهێنەرانە واتا ڕوانین لە شتێکی دیاریکراو بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز و نوێ کە ناوی لێدەنێن (بیرکردنەوە لە دەرەوی سندووق ) یان (لە دەرەوەی بۆکسەکە) هەر وەها کەسانی داهێنەر توانای دۆزینەوەی ئامڕازیی نوێیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکێشییەکان.
2/ بەهاکانی (گرنگی) بیرکردنەوەی داهێنەرانە:
بیرکردنەوەی داهێنەرانە شێوازێکە لە شێوازە باڵاکانی چالاکی مرۆڤایەتی، هەر لە ساڵانی پەنجاکانەوە بووە بە پرسێکی گرنگی لێکۆڵینەوەی زانستی لە چەندین وڵاتدا و بە بێ پێشخستنی توانای داهێنان لای مرۆڤەکان پێشکەوتنی زانستی ڕوونادات .هەر وەها پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و گەشەکردنیشی پەیوەستە بە چمگی داهێنان و ئەو توانایانە کە داهێنان دەستەبەری دەکات تاوەکوو بەشداری زیاتر و داهێنانی زۆرتر هەبێت بۆ ڕووبەڕووو بوونەوەی ئەو کێشانەی ڕۆژ لەداوی ڕۆژ دەردەکەون. بیرکردنەوەی داهێنەرانە یەکێکە لە ئامرازەکانی ئێستای پێشخستنی شارستانییەتی، هەر وەها گرنگییەکی گەورەی هەیە لە پێشکەوتنی مرۆڤی هاوچەرخ و کەرەستەی مرۆڤە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ئێستا و سەرکێشییەکانی داهاتوو.
لێکۆڵینەوەکانی جیلفۆرد (1965) و تۆرانس (1977) جەخت لەوە دەکەنەوە کە هیچ شتێک هێندەی ئەدائی داهێنەرانە بەرپرس نییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزرانی وپێشخستنی نەتەوەکان. هەر وەها محەمەد عەبد ولڕەزاق (1994) پێی واییە کە بیرکردنەوەی داهێنەرانە بەرپرسە لە گەشەکردنی شارستانییەتە پێشکەوتووەکان لە سەردەمە جیاوازەکانی مرۆڤایەتی ، چونکە بەرهەمی نەتەوە دێرینەکانی شارستانییەتە جیاوازەکانی دونیا داهێنانیان تێدایە، هەر وەها بەرهەمی شارستانییەتە نوێکانیش داهێنانیان تێدایە، گەر داهێنەران و بیرۆکەکانیان نەبوونایا ژیان هەتا ئەم ڕۆژەیش هەر بە شێوازە سەرەتاییەکەی دەمایەوە ، جگە لەوەی کە داهێنان خۆشی هێنە و ئاستی چێژ و هەستی خەڵکی باڵاتر دەکات و تاکی داهێنەر بەرهەمێکی زانستی یان هونەری ئاست بەرزمان پێشکەش دەکات کە ژیانمان لا قبووڵکراو بێت و بەشدار دەبێت لە دەوڵەمەندکردنی ژیان بە بەرهەمی دڵکارانە.
لەم بارەیەوە لێکۆڵێنەوەیەکی ( سەندرا کریکا 1990) دەریدەخات کە بیرکردنەوەی داهێنەرانە و چارەسەکردنی کێشەکان یەکێکە لە گرنگترین کارامەییە سەرەکییەکان کە ڕێکدەخرێت و مەشقی لەسەر دەکرێت وەک کارامەییەکی سەرەکی پێویست بۆ دامەزراندن و فەرمانبەرێتی لە داهاتوودا.
هەر وەها بوونی بیرکردنەوەی داهێنەرانە وەک بەشێک لە پڕۆسەی فیرکردن لە قوتابخانەکاندا وێرای گرنگییە زانستی و پەروەردەییەکەی پڕۆسەیەکە پەیوەندی هەیە بە گەشەکردن وپێشخستن و ڕووبەڕوووبوونەوەی سەرکێشییەکانی داهاتوو لە جیهانێکدا کە بیرکردنەوە سەرکردایەتی دەکات.
تێبینی: وێنەکە لە بەردەم کارەکانی هونەرمەند سی تۆمبلی گیراوە لە مۆزەخانەی لۆڤەر-ئەبوزەبی [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览239
HashTag
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 28-12-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 杂项
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 97%
97%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 28-11-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-11-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):28-11-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览239
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.158 KB 28-11-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,278
图片 105,175
书籍 19,474
相关文件 97,350
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P. 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!