ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: عەبدولوەهاب
ناوی دایک: پیرۆز
ڕۆژی شەهیدبوون: 31-08-1996
شوێنی لەدایکبوون: #ئیلنجاغی گەورە#
شوێنی شەهیدبوون: هەولێر
$ژیاننامە$
ناوى تەواوى (ئەحمەد عەبدول#وەهاب فەتحوڵڵا کاوێس مەلاک# ) ە، ساڵى 1967لە خێزانێکى نیشتمانپەروەرى کوردپەروەرى ئیلنجاغى گەورە چاوى بەژیان هەڵێناوە، تاوەکوو پۆلى شەشەمى سەرەتایى لە قوتابخانەى گوندى ئیلنجاغى گەورە خوێندووە، ساڵى 1985ژیانى هاوسەرى پێکهێناوە و لەدواى خۆى دوو جگەرگۆشەى بەناوەکانى (شەیدا و شەوبۆ) بەجێهێشتووە، لە ڕاپەڕینى بەهارى 1991بەشدارى ڕاپەڕینى کردووە و لەدواى ڕاپەڕینەوە لەدەستەى تایبەتى پاسەوانەکانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کابینەى دووەم هەڤاڵ #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# دەبێتە پێشمەرگە، لە زۆربەى شەڕەکانى پاراستنى دەستکەوتەکانى ڕاپەڕین وحکوومەتى هەرێم لەگەڵ هێزە تایبەتەکەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەشداریکردووە، دواپلەى پێشمەرگایەتى لەهێزى تایبەتى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران (جێگر سریە) بووە، لەشەڕەنەخوازراوەکەى (31ى ئابى 1996) لەدووڕیانى (#دارەتوو# -#هەولێر# ) لەبەرگریکردن لەپایتەختى هەرێمى کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەى لەگەڵ تانک و زریپۆشەکانى گاردى کۆمارى سوپاى ئێراق دەچێتە کاروانى پڕسەروەرى شەهیدانەوە، بەهۆى سەختى شەڕى ئەوێ ڕۆژێ و شەڕى کۆڵانبەکۆڵانى ئەو ڕۆژە ڕەشە لە گۆڕستانى (سەید مەعروف) ى باداوەى هەولێر بەئەمانەتەوە بەخاک سپێررا و دواى (9) ساڵان لە شەهیدبوونى لە ساڵى (2005) تەرمەکەى دەهێنرێتەوە گۆڕستانى ئیلنجاغى گەورەى شەهیدان و بەخاک سپێرراەوە، [1]