پاتشای عەزیم، کۆچەری شاران، ساحێب سەڵتەنەت، سیم و زەڕ و دەس، سەربازی لە خۆی، ئەوەڵ وەشادی، ئاخیر پەشیمان.
عەزیم: مەزن و گەورە (فەرهەنگی شێخانی) ، ساحێب: خاوەن، ئاخیر: کۆتایی، مەبەست لە هەنگە کە لە شارەکەی خۆیدا پاشایە، لەگەڵ ئەوەدا دەگەڕێت و کۆچەرییە، هەروەها وەک سەربازی ئازا پاسەوانی لە هەنگوین و شارەکەی دەکات، بە هەر کەسێکەوە بدات بۆخۆی دەمرێت و کۆتاییەکەی خراپ دەبێت. وەڵام (هەنگ) . [1]