مەلێکم دیوە خرپنە
خشت ئەبڕێ وەکوو پنە
مەل: باڵندە. پنە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە دار درووست دەکرێت، بۆ نانکردن بەکاردێت. مەبەستی مەتەڵەکە هەنگە کە هەنگوین درووست دەکات، مەلێکم دیوە خرپنە، واتە: هەنگ، خشت ئەبڕێ وەکوو پنە، واتە: هەنگوین درووست دەکات، شانەی هەنگوین وەک پنە تەختە. وەڵام (هەنگ) . [1]