دارێکم هەیە لەنێو داران
دەیبڕییەوە بە مشاران
ناڵەی دێ وەک برینداران
مەبەست لە شمشاڵە، دارێکم هەیە لەنێو داران، مەبەست لە قامیشە کە دەکرێت بە شمشاڵ، (شمشاڵ ئامێرێکی موزیکی کەلەپووری کوردییە) ، دەیبڕییەوە بە مشاران، واتە: ئەو جۆرە قامیشەی دەکرێت بە شمشاڵ بە مشار دەبڕێت، ناڵەی دێ وەک برینداران، مەبەست لە کاتی ژەنینی شمشاڵە کە دەنگێکی بەسۆزی لێ دێتەدەر. وەڵام (شمشاڵ) .[1]