图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێ سالە شێتی کوشت؟ ڕۆمانێک بۆ پڕکردنەوە و ژیانەوەی گێڕانەوەی کوردی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێ سالە شێتی کوشت؟ ڕۆمانێک بۆ پڕکردنەوە و ژیانەوەی گێڕانەوەی کوردی

کێ سالە شێتی کوشت؟ ڕۆمانێک بۆ پڕکردنەوە و ژیانەوەی گێڕانەوەی کوردی
ناونیشانی بابەت: #کێ سالە شێتی کوشت#؟ ڕۆمانێک بۆ پڕکردنەوە و ژیانەوەی گێڕانەوەی کوردی
ئامادەکردن: #فاروق هۆمەر#

1
گەر بە شێوەیەکی ڕاگوزاری سەرناوی ئەو ڕۆمانە لە شوێنێک ببینین بە هیچ شێوەیەک سەرنجمان ڕاناکێشێ و قەبەیی ڕۆمانەکەش هاندەرێک نییە بۆ ئەوەی بەرەو لای خۆیمان بەرێ، بەتایبەتیی لە پەڕتووکخانەیێکی هەژاری وەک پەڕتووکخانەی کوردی کە ڕۆمان بووە بە کاری سادە. دواجار نووسەرێکی نەناسراویش بە تایبەتیی کە لە هیچ شوێنێک شتێکمان دەربارەی نەبیستووە هۆکارێکی ترە بۆ خۆ دزینەوەمان لێی. خوێنەر، بەتایبەتیی کەسێک کە بەناو تەمەنی خۆی دا چووە، سەرودەرەی لەگەڵ کات و فرسەتەکانی ژیانی خۆی دەکات و هەوڵدەدات یاری بە کاتەکانی خۆی نەکات و لەگەڵ پەڕتووکی گرنگ و پڕبایەخ مامەڵە بکات. هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە ڕێگرن لەوەی سەرکێشییەکی وا لەگەڵ ئەو پەڕتووکەدا بنوێنی. کاتێک پەڕتووکەکەم پێگەیشت و هێشتا بەشی یەکەمم تەواو نەکردبوو هێز و پتەویی نووسەرەکەی سەرنجی ڕاکێشام. ناشێت نووسەرێک بەو هەموو زانایی و لێهاتووییەی خۆیەوە لەم سەر زەمینە ژیابێ و کورد بێ و خەڵکی سلێمانی بێ ئاوا گومناو و نەناسراو مابێتەوە. یەکەم شتێک گومانێک دەربارەی نووسەرەکەی لاپەڕە بە لاپەڕە تێکەڵاوم دەبوو. ئەم پیاوە زانایە لەپڕ دێت و بۆشاییەکی گەورە لە هونەری گێڕانەوەی کوردیی دا پڕ دەکاتەوە کە سەدەیەک دەبێ شوێنی خاڵییە و دەڕواو دەمرێ.
دوکتۆر عەلی کەریم کێیە؟
من هەر خێرا وەک ئەوەی خوێنەرێکم هەموو گیانم گومانە لەم کەسە کەوتمە گومانەوە. شێوازی نووسینی ئەو پیاوە، شێوازێکی سادە نییە. کەسێک نییە هاتبێ و گێڕانەوەیێکی سادەی هەبێ و بڕوات و هیچ لای تۆ جێنەهێڵێ. ئەو کارێکی کردووە ئێمە بەدرێژایی ژیانمان بە خۆمانەوە نەدیوە. من هەمیشە ئەو پرسە تەنگی پێهەڵچنیوم بۆچی هەموو میللەتانی ناوچەکە هەر لە تورک و عەرەب و فارس، کە هاوسێمانن نووسەرانی کلاسیکی گەورەیان هەیە و ئەدەبی گێڕانەوەیان هاوشانی شیعر کە هەناوی یەکەمە بۆ خۆ ناسین و خۆ گوزارشت کردن پێکەوە هاوشانن. کورد بۆ تا ئێستا ئەدەبی گێڕانەوەی نییە و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆشمان ئەو قۆناغە هەر وا بە خاڵی ماوەتەوە. کورد تەنیا شیعری هەیە و شاعیرانی کلاسیکی کورد بۆچی بایەخێکیان بە هونەری گێڕانەوە نەداوە. لەپڕێک پیاوێک دێ و ئەو بۆشاییە گەورەیە پڕ دەکاتەوە و نەک هەر هونەری گێڕانەوەی کوردی دەخوڵقێنێ بەڵکوو لە ئاستێکی فراوانتر دا هونەری گێڕانەوە دەباتە هاوشانی گێڕانەوەی جیهان و بە تەکنیکێکی باڵای گێڕانەوە خەم و ژیان و بوونی مرۆڤی کورد شیکار و ڕاڤە دەکات. بۆ من دوکتور عەلی کەریم کەسێکی نەبووە. ئاخر پیاوێک لە ساڵی هەزار و نۆ سەد و سی و پێنچ لە سلێمانی لە دایک بووبێ و لە ساڵانی شەستەکان لە ڕووسیا دکتۆرای وەرگرتبێ هەروا بە ئاسانی جێی بڕوا نییە. بۆچی تا ئێستا ئەو ڕۆشنبیرانەی کورد کە لە ڕووسیا خوێندویانە لە شوێنێک باسێکیان لێوە نەکردووە. بۆ خوێنەرێکی وەک من کە ئەدەبی کوردی دەناسم و شارەزاییەکی ئەوتۆم هەیە ناشێ پیاوێکی وا گەورە نەناسم. ئەو پیاوە دکتۆرە و جوگرافیا ناسە و هەر وا کەسێکی سادە نییە. هەرچی ڕۆمانەکەشە ئەوەندەی کاریگەریی ئەدەبی ئینگلیزی پێوەیە، شوێنی کاریگەریی ئەدەبی ڕووسی تیا خاڵییە. هەرچی شێوازی نووسینی ئەو پیاوەشە دەمباتەوە سەر پەڕتووکەکانی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا، بەتایبەتیی لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕێی ناوزەنگ و خولانەوە لەناو بازنەدا و پەنچەکان یەکتری دەشکێنن. نەوشیروان مستەفا کەسێکی ڕۆشنە بە ئەدەبی ئینگلیزی و لە ئینگلستان ژیاوە و لە گێڕانەوەکانی دا وەک مرۆڤێکی سەرشار پڕە لە مێژووناسی و جوگرافیناسی و ئەدەبناسێکی قووڵیشە و هەموو ئەو ڕەگەزانەش لەنێوان ئەو دوو زاتە گەورەیەدا ئامادەیە. کێ دەڵێ ئەو کەسەی ڕۆمانی کێ سالە شێتی کوشت، هەر خودی نەوشیروان مستەفا نییە و لەژێر ناوێکی خوازراودا ئەو کارەی نەکردووە. هەردوو ئەو نووسەرە مردوون و ئیدی لێرە نین و ئەوەش بیانوویێکی پڕ لە گومانە کە ئەدەبێک بە تەنیا خۆی و بەبێ کەسایەتییەکی ئامادە بڕواتە ناو ئەو بۆشاییە فراوانەی کە تادێت خاڵی و خاڵی دەمێنێتەوە.
2
دکتۆر عەلی کێیە؟
ئەم پیاوە بە دە ساڵ پێش جەنگی جیهانی دووەم لە دایک دەبێ و کاتێک ئەو دێتە دونیا کوردستان لە بەردەم پارچەبوون و وێرابوونێکی گەورەدایە. کورد وەک میللەتێک و وەک نیشتمانێکیش ئیدی لەدووی شکستێکی گەورەدا دەژی. هەردوو ڕێکەوتنامەی سیڤەر و دواتر لۆزان لە ئارادان و کوردستان بە بارودۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێ. ئەو لەو ڕۆژگارە دەدوێ و شوێنی ڕووداوەکانی ئەو ڕۆمانەش ناو جەرگەی سلێمانی و لق هاویشتنێتی بۆ دەرەوەی خۆی، وەک عەربەت و دەربەندیخان و کەرکووک و بەغدا . شیکارێکی زۆر وردی کارەکتەری کورد و بارودۆخی ئاستی هۆشیاری و کۆمەڵایەتی و دروونی خەڵکانی ئەو ڕۆژگارەمان بۆ دەکات. گێڕانەوە بەرلەوەی ئەدەب بێ، هەم هونەر و هەم زانستێکی قووڵە. بەو پێیەش ئەو پیاوە لە ڕووسیا دکتۆرای لە جوگرافیادا وەرگرتووە، مێشکێکی پڕ لە زانست ئەو بوارەی بۆ دەرەخسێنێ زۆر بە قووڵی هونەری گێڕانەوە تێکەڵ بە زانست بکات و لە ڕێی قووڵناسینیشی بۆ هونەری گێڕانەوە لە جیهان دا بە تایبەتیی هونەری گێڕانەوەی ئینگلیزی کارێکی دانسقە و نایاب بخوڵقێنێ کە بۆ ئەدەبی کوردی تا ئێستا نەکرابێ. گێڕانەوەی کوردی هەر لەسەرەتاوە بە خاڵی ماوەتەوە و بنچینەیێکی نەبووە لەسەری ڕابوەستێ. هەر میللەتێک لە دونیا ئەدەبێکی گێڕانەوەی تایبەت بە خۆی هەیە کە لە ڕێی ئەو گێڕانەوەیەوە هەم دونیای خۆی دامەزراندوە و هەم ئەو بنچینانەش کە هونەرەکەی لەسەر دەخوڵقێ. کاتێک ئەدەبی هەر میللەتێکی وەک ڕووس و ئینگلیز و ئەڵمان و فەرەنسییەکان دەخوێنینەوە زۆر بەوردی کارەکتەر و قووڵایی مرۆڤانی ڕووس و ئینگلیز و ئەڵمان و فەرەنسییەکان دەناسین. کورد یەکێک بوو لەو میللەتانەی ئەو ئەدەبەی نەبوو کە لەسەر ڕەگوڕیشەیێکی قووڵی خودناسی دامەزرابێ، شوێنی خاڵیشی بۆ هەنوکە دڕێژبووەتەوە. کاتێک حسێن عارف ڕۆمانی شار دەنووسێ، ترسێک لە خودبینی و ترسێک لە خودشیکار کردن لەناو گێڕانەوەکەی دا کەلەبەرێکی گەورە جێدەهێڵێت و شوێن و زەمینەی ڕووداو کە سلێمانییە لەناو ونبوون و باسنەکردنا دەمێنێتەوە. کاتێک بەختیار عەلی ڕۆمانەکانی خۆی دەنووسێت، هەمان خودبینی بەرەو ئەوەی دەبات لەناو ناشوێن و زەمینەیێکی ون دا ڕووداوەکانی دابمەزرێنێ. تەنانەت لە ڕێی کارەکتەرەکانیشەوە بۆمان ناکرێ سەرەدەرەیێک لەو شوێن و زەمینەیە بکەین کە ئەو لێی دەدوێ. ئەوەی لەناو گێڕانەوەی کوردیی دا بۆشاییەکی گەورەی خوڵقاندووە شەرمکردنە لەو زەمینەیەی نووسەری کوردی تیا دەژی و هەمیشە نووسەری کورد خۆی بە گەورەتر لە خەڵکان و شوێنی خۆی بینیوە. ئەو لە دونیایێک هاتووە، کە پێش خۆی هونەری گێڕانەوەی کوردی نەخوڵقاوە و هیچ کەسێکی دیش ئەو هەنگاوەی نەناوە بۆ دامەزراندن. کاتێک کەس خۆی لە دامەزراندن نادات ئیدی هونەری گێڕانەوە پڕی دەبێ لەو کەلێنە گەورانە و نووسەریش پێی شەرم دەبێ لەناو ئەو هونەرە گەورانەی جیهان دا کە لەناو شارانێکی گەورەی وەک پاریس و لەندەن دا درووستبوون، بێ باس لە حاجی حان و دروێش شەریف و شارێکی سادە و تازە دامەزراوی وەک سلێمانی بکات. ڕەنگە وردترین نموونە لێرەدا ڕۆمانی منداڵانی گەڕەگ ی هیوا قادر بێ کە زۆر بە ڕوونی ئەو شەرمەی نووسەری تێدا دەدۆزینەوە کە لەناو ئەو هەموو جوانی و خوێندنەوە قووڵەی دا بۆ کۆڵانەکانی سلێمانی و منداڵەکانی و ئەو ڕووداوە ترسناک و پڕ لە زامانەی کە لەوێدا ڕوو دەدەن و دواتر درێژ دەبنەوە بۆ ناو داڵانەکانی شۆڕش، هیوا هەموویان دەبینێ و زەقیان دەکاتەوە و شیکار و ڕاڤەیان بۆ دەکات کەچی کەمبینی خۆی وەک نووسەرێک وای لێدەکات هانا بۆ نووسەرێکی سویدی بەرێ و هەموو ڕۆمانەکەی خۆی بخاتە بەردەم تا ئەو بۆی بخاتە جیهانەوە. هەموو ئەوەی دکتور عەلی کردوویێتی، هیوا قادریش کردویێتی، بەڵام هیوا لە سلێمانی ڕادەکات و لەگەڵ خۆی پێگەی شوێن و پێگەی کارەکتەر دەباتە زەمینەیێکی دی کە زەمینەی هەقیقی ڕووداوەکان نییە. دکتۆر عەلی، لە جیهانەوە دێتەوە بۆ ناو سلێمانی و تیای دەمێنێتەوە و بە خەڵکەکەیەوە دەنووسێ.
بایەخی ڕۆمانی کێ سالە شێتی کوشت، هەر تەنیا گێڕانەوە نییە و پڕ کردنەوەی ئەو شوێنە خاڵییەش نییە کە گێڕانەوەی کوردی تا ئێستا بەجێی هێشتووە، بەڵکوو ئەو بوێرییەشە کە نووسەرێک ئەو کەمبینییە بکوژێت و لە پێگەی نووسەرێکی بوێرەوە بچێت.
3
چنین و تەلارسازی
دوکتۆر عەلی، ئەو نووسەرە ڕزگارکەرەیە کە بەر لە مردنی دێت و تەلارێک لەناو ئەدەبیاتی کوردییا دەسازێنێ و دەڕوات. ئەو وەک پیاوێکی دونیادیدە دەزانێ لە چ دونیایێکی نەخوێنراوە و دەست لێنەدراودا دەژی. لەناو پانتاییەک کە تەپوتۆز خواردوییەتی و جێیەکی خاوێن نییە کە مرۆ بتوانێ لێی ڕابوەستێ. ئەو وەک زانستخوازێک لەناو ئەدەبی جیهان دا هەناسە دەدات و سەرشارە بە خوێندنەوەیێکی قووڵی پنتە جیاوازەکانی دونیا، لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژاوا. دەزانێ کاری نووسەر تەنیا گێڕانەوە نییە بەڵکوو توخمێکی گرنگتر لە ئارادا هەیە کە پێیدەگوترێ دامەزراندن و ئەو توخمەش تەلارێکە کە دەبێ لە زەمینەیێکی ئەدەبی دا بە پێکهاتە و دەرهاویشتەکانی خۆی بنچینەکانی خۆی تووند دابڕێژێ و دەرگاکانی واڵا بکات تاوەکوو بۆ دوای خۆی بۆ هەتاهەتایە بە کراوەیی بمێنێتەوە و نەوەکانی دواتر بۆیان بکرێ لە هەر شوێنێکەوە بیانەوێ لێوەی بچنە ژوورێ و بێنەدەرێ. دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، هونەری گێڕانەوە لە جیهان دا گۆڕانگارییەکی گەورەی بەسەردا هات و تەوژمی ڕێباز و میتۆد و قوتابخانە ئەدەبییەکان لێرە و لەوێ بە شەپۆل ڕژانە دەرەوە. دونیای ئێمە تاقە جێگەیێک بوو هەروا بە دەستلێنەدراوی مایەوە و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دا تاقانە مایەوە. لە نزیکمانەوە دەیان نووسەری گەورەی وەک یاشار کەمال و بزورگی عەلەوی و عەزیز نەسین و .... هتد درووستبوون و لە کاری بەردەوامی خۆیان دا کۆمەڵێک شاکاری گەورەیان خوڵقاند کە لەو ڕێیەشەوە بە دامەزرێنەرانی هونەری گێڕانەوە لە ناوچەکەدا دەژمێردرێن. ئەو بۆشاییە لە کوردستانی باشوور بۆ نیو سەدە زیاتر درێژدەبێتەوە. ئێمە لە دونیایەکدا بووین کە هێشتا ئەو پیاوە ڕزگارکەرە لەناو بیرکردنەوە و کاری خۆی دا بێدەنگ مابۆوە و وەک ئەوەی دڵنیا بێ، ئەو چاوی لە شوێنێک بڕیوە کە دەبێ پڕ بکرێتەوە و ئەویش تەنیا کەسێکە دەبێ پڕیبکاتەوە. دواجار لە کاتێک ئاوڕ دەدەینەوە و لە بەردەم خۆمان دا تەلارێک دەبینین قووتبووەتەوە، هەر وا سادە کاری ئەندازیارێک نییە کە لەپڕ ڕوویدابێ. ئەوە بوومەلەرزەیێک نییە دونیای ئێمە بهەژێنێ، گەنجینەیێکە لەبەرچاوی ئێمە ونبووە و زۆر دەمێکە لە شوێنی خۆیەتی. یاشار کەماڵێک کە لەناومان دا بووە زۆر بەدرەنگی خۆیمان پێدەناسێنێ. ئەو تەلارە، کاری ئەندازیارێکە لە غەریبی لەناو بێدەنگی و خامۆشی و کاری تاقەتپڕوکێنی خۆی دا لێرە و لەوێی دونیا ئەو کەرەستانەی بۆ کۆدەکاتەوە کە لە ڕێیەوە بۆی بکرێ چوارچێوەی تەلارێک دابڕێژێ کە لە هەموو جیهانەوە دیاربێ. خشت خشت دیوار هەڵدەچنێ و دیوار وەک شورایێکی گەورە وا بەرز دەکاتەوە کە خوداوەندیش لە ئاسمانەوە لە بەردەم ئەو توانا و وزە و لێوەشاوەییە ئەبڵەق بمێنێ.
دوکتۆر عەلی، لەنێو قووڵایی ئەدەبی ئینگلیزییەوە خشتەکانی خۆی کۆدەکاتەوە. یێکێک لەو خشتانە ئەدەبی هیومەرە، کە دەشێ بە ئەدەبی خۆشی ناویبهێنین. خۆشی، کردەیێکە هەر وا ئاسان نییە، گەر وریا نەبی هەر زوو تێکەڵ بە قۆشمەیی و گاڵتەبازی دەبێ و ئەو قوشمەییەش بۆی دەکرێ زۆر سادە کردەی خۆشی بشێوێنێ. خۆشی، وەک کردەیێکی ئەدەبی تایبەتە بە ئەدەبی ئینگلیزی و ڕەگوڕیشەکانی لە شانۆییەکانی ولیام شەکسپیرەوە دێتە دەرێ و دواجار لێوەوە بەناو ئەدەبیاتی ئەوروپادا پەرشوبڵاو دەبێتەوە و هەم هونەری گێڕانەوە و شانۆش دەگرێتەوە و زۆر بەڕوونی لای هێنریک ئەپسن و چیخەف و تەنانەت شانۆی بێهودەیش سیما و ئەدگارەکانی دەناسینەوە. خۆشی، لەناو هونەری گێڕانەوەی ئینگلیزی دا دەبێ بە هونەرێکی گەورە و پایەکانی خۆی لەسەر توانج و پلار و تەنز دادەڕێژێت. ئێمە کاتێک نموونە باڵاکانی گێڕانەوەی ئینگلیزی دەخوێنینەوە زۆر بە قووڵی بەر ئەو پایە قووڵانە دەکەوین، بەتایبەتیی لای چارلز دیکنس و هەمەنگوای و ... هتد.
تەونی جاڵجاڵۆکە
کاتێک سێر ئارسەر کۆنان دیێەڵ، چیرۆکەکانی شارلۆک هوڵمز دەنووسێت، زەمینەی گێڕانەوە لەو هێڵە ئاسۆییەی خۆی دەترازێنێ و کارەکتەر و ڕووداو و ئاڕاستەکان لەناو تەونێکی جاڵجاڵۆکەدا دەخوڵقێنێ. ڕۆژگارێکە و تا ئەمڕۆش ئەو چیرۆکانە لە هۆشی خوێنەرانی جیهان دا شوێنی سەرسامین. دکتۆر عەلیش، وەک ئەو هێڵی گێڕانەوە ناسییەی خۆی کەڵکێکی زۆر لەم کارکردنەی چیرۆکەکانی شارلۆک هۆڵمز، وەردەگرێ و بە جۆرێک کاریان تیا دەکات کە ئاسۆی گەورەتر و دەلاقەی فراوانتریان لێ پەیدا دەکات. دکتۆر عەلی، مرۆڤێکی لاساییکەرەوە نییە. ئەو کاتێک هەر لقێک لە هونەری گێڕانەوەی ئینگلیزی دەخوازێ بە جۆرێک مامەڵەی لەگەڵ دەکات کە تێکەڵ بەو گیانی خۆشی و توانج و پلارە دەکات کە لەناو مرۆڤی کوردیی دا ئامادەیە و تا ئێستا بەدەستلێنەدراوی ماوەتەوە. ئەو بە جۆرێک ئەو تەونی جاڵجاڵۆکەیە دەخوازێت و تێکەڵ بە گیانی مرۆڤی کوردی دەکات کە سێر ئارسەر بۆ خۆی زیندوو بێتەوە بە هیچ جۆرێک ڕەگوڕیشەی کارەکەی خۆی لێرەدا ناناسێتەوە، یاوەخوود گەر ئارسەر لەم ڕۆژگارەدا بژیایە ڕەوتی کارەکەی خۆی بەو جۆرە لێدەکرد کە دکتۆر عەلی کردوویێتی.
4
ڕۆمانی کێ سالەی کوشت، لەسەر شێوەی تەونی جاڵجاڵۆکە دامەزراوە، هەر بازنەیێک دەبێتە هۆی کردنەوەی بازنەیێکی دی و بازنەیێک بەرەو بازنەیێکی دیت دەبات. کارکردنێکە هەر ئەوەندەی کەوتیتە ناوی ئیتر تا کۆتایی دەرهاتنەوەت بۆ نییە. ئەو ڕۆمانە لەسەر ئاستی هونەری گێڕانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بە یەکێک لەو ڕۆمانە دژوارانە دەژمێرێت کە تا ئێستا نووسراوە و پڕترین کارێکە کە پڕترین کارەکتەر و ڕووداوو و چنینی لە خۆ گرتبێ. چەقی ڕووداوەکان لە دەوری کارەکتەری سالە دەخولێتەوە و هەموو کارەکتەرەکانیش دوور و نزیک لەو پەیوەندییەدا دامەزراون. یەکێک لەو بنچینانەی کە ئەو جۆرە گێڕانەوانە دەیخوازێ، ماکینەی ڕووداوە. هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی دەیان ڕووداوو درووست دەبن و بەردەوام ڕووداوێک یێکێکی دی بەدووای خۆی دا دەهێنێ. هەر ڕووداوێکیش هاوشانی دەرکەوتنی کارەکتەرێک وەک کانیلەی ڕووداوو دەتەقنەوە. واتە دەرکەوتنی هەر کارەکتەرێک هاوپاڵە بە ڕووداوو هەر ڕووداوێکیش کارەکتەرێک و پتر لەگەڵ خۆی دەهێنێ. یێکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو کارکردنە خوڵقاندنی توخمی سەرسامییە کە بەردەوام لە ئاستێکی نزمی سەرەتاییەوە بەرەو سەرەوە باڵا دەکات و هەڵدەکشێ و چاو و گوێ لە خوێنەر دەڕوێنێ. ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە بە کوشتنی کارەکتەری سالە دەستپێدەکات، کوشتنی کەسێکی بێکەسی بەستەزمان کە لەجێی ئەوەی کپ بکرێ لەناکاوێک دەبێتە پڕ تەموومژاوییترین کوشتنی نێو شارێک و هەموو خەڵکانی شاری تێوە دەگلێ و دواتر پەلوپۆ بۆ هەموو دونیا دەهاوێژێت. ڕووداویێکی فرە گەورە کە هەنگاو هەنگاو وەک بڵقێک لە دووی فڕێدانی بەردێک بۆ ناو جۆگەلیێک درووستدەبێ و دواجار بەشێوەیەک لەسەر کارەکتەرێکی بەستەزمان یاوەخوود بچکۆلە، کە لە دونیای ئێمەدا نەبینراو و نەخوێنراوەیە. دەکرێ بگوترێ کردەی کوشتن بەردەوام لێرە و لەوێی دونیا ڕوو دەدەن، بەڵام دونیای ئێمە بە کوشتن دەستپێدەکات. یەکەم کوشتنێک کە شاری سلێمانی بە خۆیەوە دەبینێ، کوشتنی جەمال عیرفانە. هەر لێرەوەش یەکەم کوشتن بە فەرامۆشی دەسپێرێت و لەناو تەمومژێک دا بۆ ئەمڕۆمان درێژ دەبێتەوە. دکتۆر عەلی لە خوێندنەوەی شارێکی وەک سلێمانییەوە، یەکەم پەیوەندی نێوان خەڵک و دەسەڵات دادەڕێژێ و سەرەتاکانی پێگەی مۆڕاڵیش لێرەوە دەبێتە ڕوانین و کارکردنی ڕۆمانەکە. هەر لەم سەرەتا گرنگەشەوە ئیدی پێگەی ئەدەب و هونەری گێڕانەوەش لەسەر ئەو خوێندنەوە قووڵەوە دەسپێدەکات کە مرۆڤی کورد لە فەرامۆشی دەهێنێتە دەرەوە و ئەو پرسیارە گرنگانەی کە دەبێت بکرێن و ناکرێن لێرە بەدوا ببنە هەوێنی کردنەوەیێک کە ئەدەب بۆی بکرێ لە بەردەمی دا واقوڕماو نەمێنێتەوە.
دوایین بینین:
دکتۆر عەلی، یەکەمین گێڕەرەوەیێکە کە لە هەناوی شارەوە دێتە دەرێ و سەرەتای ئەو هونەرە لە ئەدەبی کوردی دا دەکاتەوە و لێرە بەدووا خوێنەری کورد و مرۆڤی کورد چیدی تەنیا نییە و لەگەڵ ئاوڕدانەوەی دا وەک هەر خوێنەرێکی دی دونیا نووسەرێکی هەیە لە ئاستێکی باڵادا پشتی پێببەستێت. دەشێ بڵێین ڕۆمانی کێ سالەی کوشت، یەکەمین ڕۆمانی کوردییە کە شار و خەمگینی و پرسە گرنگەکانی بوونی مرۆڤی کورد لە خۆ بگرێ. دەشێ سلێمانیش لێرە بەدوا وەک هەر شارێکی دی جیهان لە ڕێی ئەدەبەوە لە دونیادا ئامادەیی هەبێ.
لە ڕۆمانەکەوە:
ئەوەی لە سلێمانی ڕوو دەدات، لە هیچ شوێنێکی دی دونیا ڕوو نادات. ئەوەی منداڵە وردەکەی سلێمانی دەتوانێ بیکات بە حکومەت ناکرێ. بە هەمان شێوەش من دەڵێم ئەوەی دکتۆر عەلی کردی، بە هیچ کەس ناکرێت و لەسەر ئاستی جیهان وەک موجیزەیێک دەمێنێتەوە.
ڕۆمانی کێ سالەی کوشت، ڕۆمانێکی هێندە چڕ و پڕە کە دەشێ هەر کاتێک لە دەرزیێک گەڕاین لەوێ دا بیدۆزینەوە. ڕۆمانی کێ سالەی کوشت، ئەو پەڕتووکەیە کە ئەدەب و پێگەی ئەدەبی گەڕانەوە بۆ شوێنی سرووشتی خۆی. چۆن ئینگلیزەکان ولیام شەکسپیریان هەیە، نەرویژییەکان هێنریک ئەپسنیان هەیە، ئێمەش بۆمان دەکرێ بڵێین دکتۆر عەلی کەریممان هەیە.
گرنگی ئەو ڕۆمانە بۆ من:
من هەمیشە لە خۆم دەپرسی بۆ نالییەکمان هەیە و شیعر وەک چیایێک دادەڕێژێ، بۆ گێڕەڕەوەیێکی گەورەمان نەبووە. لێرە بەدووا گەڕانی من کۆتایی پێدێت و دەرکەوتنی ئەو گێڕەڕەوە گرنگە کۆتایی بە پرسیار و تێڕامانی من دەهێنێ.
کۆتایی:
یێکێک لە دەرەنجامەکانی ئەو دەرکەوتنە درەنگەی دکتۆر عەلی، ڕاستکردنەوەی هەقیقەتێکیشە کە قەدەری مرۆڤی کوردییە. هەمیشە مرۆڤە مەزنەکانی لە فەرامۆشی دا دەمرن. هەمیشە کورد ئاگای لەو کوڕانەی خۆی نییە کە خزمەتی گەورەی کردوون.
خۆزگەیێک:
دکتۆر عەلی، لە غەریبی و لەنێو دەستکوورتییەکی گەورەدا ژیا و مرد. خۆزگە لاشەی ئەو مرۆڤە گەورە و ڕزگارکەرە دەهێنرایەوە بۆ سلێمانی و لەنێو خەڵکانی خۆی دا دەنێژرا. گۆڕی ئەو پیاوە بۆ داهاتووی میللەتێک گرنگە و بوونی لەناو خاکی سلێمانی دا نیشانێکە بۆ ئەو ئەدەبە گەورەیەی کە لەدووی خۆی بەجێی هێشت. ڕۆمانی کێ سالەی کوشت، پەڕتووکێکە بە پەڕتووکی تەمەن دەدرێتە قەڵەم و پەڕتووکێکیشە هونەری گێڕانەوەی یەکەمی بۆ ئێمە خوڵقاند. پەڕتووکێک کە لەناو تەموومژی سەدەیێک دێتە دەرەوە. ئەو پیاوەی یەکەمین کەسێکە لەناو تەموومژدا کار دەکات و یەکەمین کەسێکیشە ئەو تەموومژە دەڕەوێنێتەوە. دکتۆر عەلی، ئەو نووسەرەشە کە سنوورەکانی نێو شارەکانی کورد هەڵدەوەشێنێتەوە و لێرە بەدووا ئەوەی باسی ئێرە و ئەوێی کوردستان بکات نووسەرێکە بچکۆلە و باڵا کوورت. کێ سالەی کوشت، پەڕتووکێکە بۆ هەمووان و سەرەتای دەسپێکێکی هەقیقی هونەری گێڕانەوەی کوردییە.
من لێرەوە کرنۆش بۆ ئەو خاکە غەریبە دەبەم، کە لاشەی ئەو پیاوە غەریب و مەزنەی لە خۆ گرتووە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览219
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 09-03-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-08-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-08-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-08-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览219
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!