图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,046
图片 106,468
书籍 19,319
相关文件 97,302
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ناکۆکییە شەخسییەکان زیاتر لەناکۆکیە فیکرییەکان کێشەکانی کۆمەڵەیان قوڵ کردەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناکۆکییە شەخسییەکان زیاتر لەناکۆکیە فیکرییەکان کێشەکانی کۆمەڵەیان قوڵ کردەو...

ناکۆکییە شەخسییەکان زیاتر لەناکۆکیە فیکرییەکان کێشەکانی کۆمەڵەیان قوڵ کردەو...
ناونیشانی بابەت: ناکۆکییە شەخسییەکان زیاتر لەناکۆکیە فیکرییەکان کێشەکانی کۆمەڵە یان قوڵ کردەوە
ئامادەکردن و نووسین: #بارام سوبحی#

لە کۆنفرانسی یەکەوە تێگەیشتم، ئەوەی لەناو کۆمەڵە و یەکێتیشدا، بەناوی ململانێی فیکری و سیاسییەوە بەڕێوەدەچێ‌، زیاتر ململانێیە بۆ تێکشکاندنی ئەوانی دیکە.. لەناو جووڵانەوەکەی ئێمەدا هیچ کەسێ‌ تەنانەت لەسەر ئەنجامدانی تاوانیش لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە.
=KTML_Bold=هەڤاڵ کوێستانی لەبیرەوەرییەکانیدا بەم جۆرە گوزارشت لە شۆڕشی نوێ‌ دەکات.=KTML_End=
پەڕتووکی ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هیی هەمووان بوو، بیرەوەرییەکانی شاعیر و نووسەر و میدیاکار هەڤاڵ کوێستانییە، ئەم پەڕتووکە‌ (400) لاپەڕەیە، تیایدا نووسەر باس لەیەکەم ڕۆژی پەیوەندیکردنی بە‌کۆمەڵەی ڕەنجدەران و شۆڕشی نوێ‌ دەکات تا ئەو ڕۆژەی بەهۆی ململانێ ناوخۆییەکان و سەرهەڵدانی ئاڵای شۆڕشەوە بڕیاری دورکەوتنەوە دەدات.
=KTML_Bold=لە مزگەوتەوە بۆ کۆمەڵە=KTML_End=
کوێستانی هەر لە منداڵییەوە بەهۆی ژینگەی خێزانەکەیەوە دەبێتە کەسێکی دیندار، بە جۆرێک وەکوو خۆی دەڵێت: لە ماوەی دە ساڵی نوێژکردنمدا لەپۆلی سێی سەرەتایی هەتا یەکەم ساڵی زانکۆ، بیرم نایە نوێژێکی هەینیم لە مزگەوتدا نەکردبێ‌.. سەرم چوبێ‌، نوێژی هەینیم نەچوە. لە ماوەی ئەو دە ساڵەدا گوێم لەسەروی پێنجسەد وتاری مەلای جیاجیا بوە.. نازانم بۆ ئەو مەلایانەی ئێمە لەوەتەی هەن دین بۆ ملکەچپێکردنی ئێمە و ڕانەسان لەبەرانبەر خەلیفەدا بەکاردێنن، کەچی مەلاکانی تورک و عەرەب و عەجەم لەپێناوی باڵادەستبوونی نەتەوەکانی خۆیاندا، هەر خەریکی لەهەساندانی شمشێری ئایینن.
کوێستانی ئەو کاتەی خوێندکاری زانکۆ دەبێت تێکەڵاو بە‌رێکخستنەکانی کۆمەڵە دەبێت، بەدیاریکراوی لە ساڵی (1978) لە ڕێگەی وەسفیە بەنی وەیس و حەمدییە ڕەسوڵەوە سەرم بە‌ماڵی ڕێکخستنی کۆمەڵەدا دەکات. لەبارەی پەیوەندیکردنی بەکۆمەڵە دەڵێت: ئەوەی منی پەلکێشی ناو کۆمەڵە کرد، ناوو ناوبانگی سەرکردەکانی نەبوو، بیروباوەڕو ڕێباز و بەرنامە نەتەوەیی و چینایەتییەکەی کۆمەڵە بوو.. ئەوکاتەش کە بوم بە‌کۆمەڵە، جگەلە ناوی ئارام و کۆمیتەی هەرێمەکان، ناوی هیچ کام لەسەرکردەکانی کۆمەڵەم نەبیستبو، تەنانەت یەک پێشمەرگە و بەرپرسی کۆمەڵەشم نەبینیبو... ئێمە کۆمەڵەمان وەک تاکە کڵاوڕۆژنەی ڕۆشنایی دەبینی بۆیە بوین بە‌کۆمەڵە.
=KTML_Bold=نەوشیروان کۆمەڵە و مارکسی نەبو=KTML_End=
لەگەڵ ناوهێنانی کۆمەڵەدا یەکسەر ناوی #نەوشیروان مستەفا# دەهێنرێت، بەڵام وەکوو کوێستانی دەڵێت: لە هاوینی (1977) نەوشیروان گەڕایەوە کوردستان، لەکاتی گەڕانەوەیدا هیچ پەیوەندییەکی بە‌کۆمەڵەوە نەبووە، هەرچەندە ئاگای لە دامەزراندنی هەبوە. بەڵام نە لە دامەزراندنی کۆمەڵەدا بەشداربوە و نە دواتریش ئەندامی بووە، بەڵام لەسەر داوای #مام جەلال# دێتە کۆمەڵەوە.
هەر لەبارەی ڕۆڵی نەوشیروان لەناو کۆمەڵەدا، کوێستانی دەڵێت: مام جەلال کە نەیتوانی ڕاستەوخۆ دەست بەسەر کۆمەڵەدا بگرێ‌، نەوشیروانی بەچونە ناو کۆمەڵە قایلکرد.. لەو ڕۆژەوە ڕۆڵ و دەسەڵاتەکان لەنێوان خۆیاندا بەشێوەیەکی وا بەش دەکەن کە دەرفەتی دەرکەوتنی کاراکتەری نوێی تێدا ئاسان نابێت... بەڵام نەوشیروان دەبو لەسەرەتاوە ئەو ڕۆڵە وەرنەگرێ‌ یان هەر لەسەرەتاوە بڕوانەبوونی خۆی بە‌مارکسیزم ڕابگەیەنێ‌. چونکە ناکرێ‌ تۆ ڕابەرایەتی ڕێبازێک و ئایدۆلۆژیایەک بکەیت و خۆت هەر لەبچنینەدا بڕوات پێنەبێ‌.
=KTML_Bold=یانەی یەکێتی و تیپی کۆمەڵە=KTML_End=
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لەسێ‌ باڵ پێکدێت، بەهۆی سەرسامبوونی سەرکردەکانی بە‌مەسەلەی فەلەستین و ئەزموونی فەلەستینیەکان، یەکێتی شێوەیەکی نیمچەبەرەیی وەردەگرێت و دەیەوێت ئەزموونی نیمچە بەرەیی (رێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی) کۆپی بکات.کوێستانی وادەڵێت.
یەکێک لەباڵەکانی یەکێتی بەناوی هێڵی گشتی دەبێت، بەڵام کوێستانی دەڵێت: هێڵی گشتی بەو کەسانە دەوترا کە هەر یەکێتی بوون، نە کۆمەڵە و نە بزووتنەوەش بوون، دەنا لەڕاستیدا ڕێکخستنێک نەبو بەناوی هێڵی گشتییەوە. هێڵی گشتی ڕێکخراو نەبوون، بەڵام لەمەسەلەی نوێنەرایەتی لەدەزگا سەرکردایەتییەکاندا حیسابی باڵێکیان بۆ دەکراو بەقەد هەر یەکێک لە کۆمەڵە و بزووتنەوە، نوێنەرایەتیان لەسەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەبوو.
لەبارەی کۆمەڵەوە دەڵێت: کە هاتمە دەرەوە لەسەرەتادا، ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵەم وەک ئەندامانی تیپێکی مۆسیقا دەهاتەبەرچاو.. بەڵام ئەو تێڕوانینەم تا کۆبوونەوە فراوانەکەی کۆمەڵە بڕیکرد.. لەو کۆبوونەوەیە بەدواوە وردەوردە تاڵە ڕەش و سپیەکانی ناکۆکیەکانی نێوان سەرکردایەتی کۆمەڵەم بۆ لێک جیابوونەوە... بەرەی نەوشیروان مستەفاو بەرەی کۆمیتەی هەرێمەکان، ئەوانەی خۆیان بە‌میراتگری هێڵی شەهید ئارام دەزانی.. ناکۆکیەکان زیاتر لەشێوەی ناکۆکی شەخسی و ناکۆکی لەسەر دەسەڵات دەردەکەوتن تا ناکۆکی لەسەر مەسەلەی فیکری و دیدی سیاسی جیاواز.
ناوبراو یەکێتی بە‌یانەیەک دەچوێنێ و دەڵێت: لەو کۆبوونەوەیە بەدواوە، یەکێتیم وەک یانەیەکی گەورەی تیپی فوتبۆڵ دەهاتەبەرچاو.. کۆمەڵە و هێڵی گشتی و بزووتنەوەش وەک سێ‌ تیمی سەر بەو یانەیە و مام جەلالیش وەک خاوەنی یانەکە.
=KTML_Bold=بۆچی کۆمەڵە دامەزرا؟=KTML_End=
کوێستانی ڕایدەگەیەنێت تا یەکەم کۆبوونەوەی فراوانی کۆمەڵە، سەرهەڵدانی کۆمەڵەی وەکوو ڕووداوێکی لۆژیکی و پێویستی بابەتیانەی ئەو قۆناغەی خەباتی سیاسی و ئایدۆلۆژی و کۆمەڵایەتی میللەتەکەی زانیوە، نەک وەک بەدیلی هەڵوەشانەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەک پەرچەکرداریش بەرانبەر بە‌زاڵبوونی باڵی مەلا مستەفا لەناو بزوینەوەی کوردیدا.
لەبارەی هۆکارەکانی دامەزراندنی کۆمەڵە دەڵێت: خەباتە چینایەتییەکەی دامەزرێنەرانی کۆمەڵە، خەباتی چینی کرێکار بەرانبەر چینی سەرمایەدار نەبوو، بەڵکوو دژ بە‌دەسەڵاتی ماڵی بارزانی بو.. ئەوکاتەش کە ئێمە لەشاخ بوین هێشتا زۆرێک لەئەندامان و کادیران و سەرکردەکانی کۆمەڵە لەسەر هەمان قەناعەت بوون.
=KTML_Bold=جەلالی و مەلاییە نوێیەکان=KTML_End=
کوێستانی لەبارەی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شەڕ لەنێوان قیادە موەقەتە و یەکێتی دەڵێت: پەرچەکردارو گیانی تۆڵەسەندنەوە و گرێی دەروونی، ڕۆڵی سەرەکییان دەبینی تا هۆکاری تر. جەلالیەت گرێیەکی دەروونی لای مام جەلال و ئاشبەتاڵیش لای ماڵی مەلا مستەفا درووستکردبو. هەرلایە و کردنەوەی ئەو گرێکوێرەیەی لەتێکشکاندنی ئەوی دیکەدا دەبینی. ئاشبەتاڵ بۆ مەلا مستەفا گلان و بۆ مام جەلالیش هەستانەوە و ڕاستکردنەوەی هەڵەی کوشندەی جەلالیەت بو. پاشان دەڵێت: مام جەلال و ماڵی بارزانی، هەمان ململانێی سەردەمی جەلالی و مەلایی بۆ ناو شۆڕشی نوێ‌ و شۆڕشی گوڵان دەگوازنەوە.. هەوڵی سڕینەوەی یەکدی لای هەردولا دەبێتە ئامانجێکی باڵا، باڵاتر لەبەرژەوەندی نیشتمان و باڵاتر لەبەژنی ئەو هەموو توانا گیانی و مادییانەی تا ئەوکاتە و دواتریش بەهەدەرمان دان.
=KTML_Bold=ئامانجی شۆڕش گفتوگۆ بوو=KTML_End=
کاتێک نووسەر باس لە شۆڕشی ئەیلول دەکات، دەڵێت: شۆڕشی ئەیلول ئینتیمای عەشیرەت و ئینتیمای نیشتمانی وا تێکەڵاوی یەکدی کرد، جیاکردنەوەیان ئاسان نەبو. یاخیبوونی چەکداری ئاغاو سەرۆک عەشیرەتەکان لە دژی یاسای چارەسەری کشتوکاڵ، کرایە شۆڕش و خەباتی نیشتمانی. هێشتا هەن ئەو شۆڕشەی ئێمەش هەر بە‌درێژەکێشانی ئەو حاڵەتەی پێشو دەزانن.
دەربارەی ئامانجی سەرەکی شۆڕشەکەش دەڵێت: هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول بۆ درووستکردنی گوشارو ناچارکردنی حکومەت بوو بە‌گفتوگۆ. شۆڕش بۆ گوشار خستنە سەر دەوڵەت هەڵگیرسا نەک بۆ ئامانجی تر. لای ئاغاو دەرەبەگەکان بۆ هەڵوەشانەوەی یاسای چارەسەری کشتوکاڵ، لای مەلا مستەفاش بۆ بەدیهێنانی بەشێک لەداخوازێکانی ئەوکاتەی جووڵانەوەکە بوو. گفتوگۆ بەتەنیا هەر ستراتیژی شۆڕشی نوێ‌ نەبوو، بەڵکوو هەر لەسەرەتاوە ستراتیژی شۆڕشی ئەیلولیش بوو.
=KTML_Bold=قڕناقاو پشت ئاشان=KTML_End=
یەکێک لەروداوە دیارەکانی هەشتاکان، پەلاماردانی شیوعییەکانە، کوێستانی بەم جۆرە ئەو ڕووداوە دەگێڕێتەوە: سەرکردایەتی یەکێتی گەیشتە ئەو قەناعەتەی کە ئەگەر پەلاماری سەرکردایەتی جود لە ناوچەی قڕناقاو پشت ئاشان نەدرێ‌، ئەوا جود بەخێرایی ئەڵقەی گەمارۆی خۆی بۆ سەر سەرکردایەتی یەکێتی تەواو تەسک دەکاتەوە. بۆ لەباربردنی ئەو بەرنامەیەی جود، یەکێتی لە کۆتایی نیسانی (1983) دا هێزەکانی خۆی بەسەرکردایەتی نەوشیروان بەرەو قڕناقاو پشت ئاشان جوڵاند. مام جەلال لەبەڕێکردنی یەک لەو هێزانەدا، لەگوندێ‌ شێنێی وتارێکی حەماسەت خوڵقێن و ئاگرینیدا.. مام داوا لەهێزی پێشمەرگە دەکات ڕەحمیان پێنەکەن.. دەستیان لێنەپارێزن و پەرێزیان پاک بێ‌. بەڵام مولازم عومەر کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بو بەشداری ئەو شەڕەی نەکرد و دەیوت من نامەوێت لە مێژوودا بە‌شیوعی کوژ ناوببرێم.
=KTML_Bold=سەرکردە بەتامی کادر=KTML_End=
سەبارەت بە‌ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کۆمەڵە و ڕۆڵی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا تیایاندا، کوێستانی دەڵێت: نەوشیروان ئەوەندە خۆشی لەچارەی خەڵکانی سەر بەگرووپی زیندان نەدەهات و بە‌خەڵکی ئەوەندە بەتواناو لێهاتوی نەدەزانین، بەڵام بۆ بەگژاچونەوەی نەیارەکانی خۆی لەناو سەرکردایەتی کۆمەڵەدا خستنیە ژێر باڵی خۆیەوە و هەتا پێویستیشی پێیان بو لەشەڕەکانی خۆیدا دژی نەیارەکانی بەکاریهێنان... مام جەلالیش ئەگەرچی زۆریش کەیفی بە‌ژمارەیەک لەوانەی گرووپی زیندان نەدەهات، بەڵام هەر بۆ لاسەنگکردنی تەرازوی هێز بەلای نەوشیرواندا دڵنەوایی دەکردن و لەپێدانی پۆستیشدا چاویی لێیان بو.
لە کۆتایی زستانی (1980) دا بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانی بزووتنەوە کۆبوونەوەیەک دەکرێت، لەو کۆبوونەوەیەدا داواکاری مام جەلال بۆ دانانی جەمال ئاغاو عەلی حەوێز بە‌ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەلایەن سەرکردایەتی کۆمەڵەوە ڕەتدەکرێتەوە، لەبەرانبەردا مام جەلال هەڕەشەی بەیان دەرکردن و وازهێنان دەکات، بەڵام بە‌هەوڵی زۆری نەوشیروان سەرکردایەتی کۆمەڵە بە‌داواکە ڕازی دەبن. کوێستانی دەڵێت: لەوکاتەوە کەسایەتی مام جەلال و نەوشیروانم وەک تەواوکەری کەسایەتی یەکتری دەبینی تا دوو کەسایەتی جیاواز.. جیاواز لەشێوە و لەرۆڵبینیندا، بەڵام تەواوکەری یەکتری لەناوەرۆک و لەبەڕێوەبردنی شۆڕشدا.
کوێستانی لەدرێژەی باسکردنی لێکەوتەکانی ئەو کۆبوونەوەیەدا دەڵێت: لەو کۆبوونەوەیە بەدواوە جۆرێک لەسەرکردە پەیدابوون کە لەڕوی تواناوە جیاوازییەکی ئەوتۆیان لەگەڵ کادرێکی ئاساییدا نەبو، جۆرێک لەسەرکردە درووستبوون کە هەموو توانای خۆیان لەرازیکردنی سەروی خۆیاندا کوورت دەکردەوە و ڕێگا خۆشکەریش بوون بۆ کۆبوونەوەی زۆرترین دەسەڵات لەدەستی یەک دوو کەسدا.. جۆرێک لەسەرکردە لەسێبەری ڕابەرانی یەکێتیدا هاتنە پێشەوە، ئەگەر لەو سێبەرە دەرچویان دیار نەدەمان.. سێبەری ڕابەرانی کوردیش وەک سێبەری دار بەڕویەکی گەورە و بەتەمەن وایە، لەتەڕاش و کۆلکەدار بەولاوە، شتێکی دیکەیان لەژێردا سەوز نابێ‌.
=KTML_Bold=شۆڕشێک بەبێ‌ سزادان=KTML_End=
کوێستانی باس لەسێ‌ ڕووداو دەکات کە تیایدا پێشمەرگە تاڵان و بڕۆی کردووە و خەڵکی بەناهەق کوشتوە، ئەوانیش: لە دوای تێکچونی دانووستانی نێوان یەکێتی و #بەعس#، پێشمەرگە پەلاماری گوندەبەعەرەبکردنکراوەکانی داو ژمارەیەکیان سوتێنران. ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ کوژران و کەلوپەلێکی زۆریش بەتاڵان برا. ئەو حاڵەتە دوای شەڕەکانی قڕناقاو پشت ئاشان و شەڕی بێتواتە، سێیەم حاڵەت بو کە ڕەفتاری نامرۆڤانە و ڕاوڕوت و تاڵانی تێدا بەڕێوەبچێ‌. نووسەر دەڵێت: لەهەر سێ‌ حاڵەتەکەدا هیچ کەس لەوانەی بەناڕەوا خەڵکیان کوشتبو یان تاڵان و ڕاوڕوتیان کردبو، نە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراو نەسزاش دران... لەناو جووڵانەوەکەی ئێمەدا هیچ کەسێ‌ تەنانەت لەسەر ئەنجامدانی تاوانیش لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە.
=KTML_Bold=مام جەلال: بەئومێدو توڕە=KTML_End=
لەم پەڕتووکەدا نووسەر باسی ئەو کەسانە دەکات کە بەرخوردی لەگەڵ کردون، یەک لەوانە مام جەلالە و لەبارەیەوە دەڵێت: مام جەلال هەموو دەسەڵاتەکانی دارایی و پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی دەرەوە و دەسەڵاتەکانی بڕیاردانی لەدەستی خۆیدا کۆکردووەتەوە... بە‌سرووشت لەمەسەلەی پارەدا زۆر گیرنەبوو... وەک خۆی دەیوت هەر جارێک تووشی هەڵچون دەبێت تووشی سەریەشەیەکی قوورس دەبێت، سەعاتێک زیاتری دەوێ‌ هەتا بەری دەدا. مام بەو توڕەبوونەوەی سەرباری ئەو دۆخە دەروونیەی بۆ خۆی درووستدەکات، جاریش هەیە پێشمەرگەی ئازای بە‌تەسلیم بوونەوە داوە... یەک لەکێشەی دیدارە ڕۆژنامەوانیەکانی مام جەلال ئەوەیە زۆربەی جارەکان بە‌دڵی ڕۆژنامەوانەکان وەڵام دەداتەوە... قەت بێئومێد نەدەبو. لەبێئومێدترین دۆخیشیدا دیبات هەر بە‌ئومێدەوە قسەی دەکرد. ئەو ئومێدی لەبێئومێدیشدا درووستدەکرد.
=KTML_Bold=کاکەحەمە و سەنگەر گۆڕین=KTML_End=
لەبارەی محەمەدی حاجی مەحمودەوە، دەڵێت: کادیرانی کۆمەڵە لەسنووری هەرێمی یەکدا، چەندین جار ڕەخنە و ناڕەزایی خۆیان لەسەر بوغرایی و ڕەفتارو کردەوەکانی کاکەحەمە خستبوە بەرچاوی مام جەلال و ناوەندی کۆمەڵە و مەکتەبی سیاسی. کادرەکان کاکەحەمەیان بە‌لادەر لەپرەنسیپەکانی پێشمەرگایەتی، شڕەخۆری، ڕاوڕوت، پارە لەخەڵک سەندن و پەیوەندی گوماناوی تۆمەتبار دەکرد. ئەویش کادیرەکانی بەتوندڕە و گێرەشێوێن و ڕێگر لە بەردەم کارەکانیدا وەسف دەکرد. مام جەلال و کاک نەوشیروان بەدوای چارەسەرێکی مامناوەندیدا دەگەڕان، چونکە مێنتاڵەتی و بیرکردنەوەی کاکەحەمەیان دەناسی و دەیانزانی بەو پێگە عەشایەریەی لە ناوچەکەدا هەیەتی، لەهەر لێکۆڵینەوە و سزایەک بەرانبەری ئەنجام بدرێت یاخی دەبێت، سەنگەر گۆڕین بۆ ئەو لەئاو خواردنەوە ئاسانتر دەبێ‌.
=KTML_Bold=عومەر شێخموس بۆچی وازی هێنا؟=KTML_End=
نووسەر کاتێک دێتە سەر باسی عومەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و یەکێک لەدامەزرێنەرانی یەکێتی، دەڵێت: کاک عومەر هەتا بڵێی پیاوێکی ئارام و لەسەرخۆ بو. عەسرێک مام جەلال لەسەر کارێک لەپێشمەرگەیەکی لای خۆی زۆر توڕە دەبێ‌.. قسەی زۆر توندو ناشرینی پێدەڵێ‌ و لە دوایشدا چەکی دەکات.. د.عومەر زۆر هەوڵ لەگەڵ مام جەلال دەدات لەو کارەی پەشیمانی بکاتەوە، مام زیاتر هەڵدەچێ‌ و بەگژ عومەریشدا دەچێ‌. دکتۆر کە پێشتر حاڵەتی وای لەمام نەدیبو، زۆر نیگەران و ناڕەحەت دەبێت.. تەحەمولی نامێنێ‌ و هەر لەوێدا نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی دەنووسێ‌ و بۆ مامی جێدەهێڵێ‌.
=KTML_Bold=فەرەیدون عەبدولقادر بایدایەوە=KTML_End=
دەربارەی کەسایەتی فەرەیدون عەبدولقادر، دەڵێت: دوای دەستگیرکردنی نەوشیروان مستەفا لەلایەن سۆسیالیستەوە، هەندێک لەسەرکردەکانی کۆمەڵە خەونیان بە‌ئاوابوونی ئەستێرەی دەسەڵاتی نەوشیروان و جێگرتنەوەیەوە دەبینی، بەتایبەتیی فەرەیدون عەبدولقادرو هاوڕێکانی، بەڵام دوای ئازادبوونی نەوشیروان، بەخێرایی بایاندایەوە و بەئاڕاستەی تەوژمی شەپۆلەکانی هاوسۆزیی و پشتیووانی خەڵک لەنەوشیروان کەوتنە مەلەکردن. ئەوەش دەریخست لەسیاسەتدا دۆستایەتی و دوژمنایەتی تاسەر بەردەوام نین، تەنیا بەرژەوەندییەکان بەردەوامن.
=KTML_Bold=ئازاد هەورامی: هونەر و سیاسەت=KTML_End=
لەپێناسەی ئازاد هەورامیدا، دەڵێت: ئازاد هەورامی سیاسییەکی جیاواز، جیاوازتر لە زۆرینەی سیاسییەکانی دی، سیاسییەکی بەئەخلاقی نەرمونیانی ڕاستگۆی مرۆڤدۆست، سۆفی لەئاکارو ڕۆمانسی لەروانینی و شۆڕشگێڕ لەکرداردا. هێندە ناخی لە خۆشەویستی تژی بو، کێڵگەکانی کوشتوبڕی و ڕق و کینە، چەندیش پان و بەرین بان، لەئینسانییەتی ئەمیان پێ‌ کەم نەدەکرایەوە. ئەگەر گێژەڵوکەی سیاسەت لەگەڵ خۆیدا ڕاپێچی نەکردبا، ڕەنگە هونەرمەندێکی دیاری لێهەڵکەوتبا.
=KTML_Bold=بۆچی دورکەوتمەوە؟=KTML_End=
لەبارەی دورکەوتنەوە لە کاری سیاسی و خۆسەرقاڵکردن بە نووسین و ئەدەبیاتەوە، کوێستانی دەڵێت: من لەکۆنفرانسی یەکەوە تێگەیشتم، ئەوەی لەناو کۆمەڵە و یەکێتیشدا، بەناوی ململانێی فیکری و سیاسییەوە بەڕێوەدەچێ‌، زیاتر ململانێیە بۆ تێکشکاندنی ئەوانی دیکە.. بۆ زیاتر خۆقایمکردن و دەسەڵاتی زیاتر گرتنەدەستە و کەمتر پەیوەندی بە‌جیاوازی فیکریەوە هەیە.. هەر لەو کۆنفرانسەدا تێگەیشتم ناکۆکیە شەخسییەکان زیاتر لەناکۆکیە فیکرییەکان ڕۆڵیان لەقوڵبوونەوەی کێشەکانی کۆمەڵەدا هەیە.. ئەمانە بەو مانایە نایەت بڵێم کێشە و جیاوازی فیکری هەر نەبوون، حەتمەن هەبوو، بەڵام پۆڵینەکە ئەوەندە لەسەر بنەمای جیاوازییە فیکرییەکان نەبوو، ئەوەندە لەسەر بنەمای جیاوازییە شەخسییەکان بو... من کە نە هەڵپەی سیاسی و نە حەزی پۆست و نە ناکۆکی شەخسیم لەگەڵ کەسدا هەبێت، نەچێژیشم لەملشکاندنی خەڵکدا دیبێ‌، لەخۆدورخستنەوە لە کاری حیزبایەتی بەولاوە، ڕێیەکی تر لە بەردەمی خۆمدا شکنابەم. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览225
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 25-09-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-08-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on04-08-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):04-08-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览225
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,046
图片 106,468
书籍 19,319
相关文件 97,302
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!